2014-06-21

به‌م خواردنه‌وه‌ هاوینانه‌ كێشتان دابه‌زێنن



    بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌م هاوینه‌دا كێشیان دابه‌زێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین:
    123392162014_recipes_group.png
    1ـ شیری كه‌م چه‌وری و بێ شه‌كر له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌ سه‌هۆڵێك بۆ ناوی بۆ چالاكی جه‌سته‌یی به‌سوده‌.









    2ـ ئاوی له‌گه‌ڵ سركه‌ی سێو له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌ سه‌هۆڵێك خواردنه‌وه‌یه‌كی فێنكه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش و ده‌توانن كه‌مێك نه‌عنا و زه‌نجه‌بیل و لیمۆ و چه‌ند دڵۆپێك سركه‌ی سێوی له‌ناو بكه‌ن.
    483392162014_اب سیب.jpg
    3ـ ئاوی سه‌وزه‌كان، باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌ سه‌وزه‌كانی وه‌ك كه‌ره‌وز و نه‌عنا و جۆره‌كانی كه‌له‌رم و برۆكلی و گێزه‌ر و ته‌ماته‌ كه‌ دژه‌ ئۆكسانێی به‌هێزه‌و ده‌بێـته‌ هۆی هاوسه‌نگی هۆرمونه‌كانیش.
    33492162014_اب سبزيها.jpg
    4ـ ئاو له‌گه‌ڵ ئاوی لمیۆ، به‌ تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌ سه‌هۆڵێك یان ئاوی سه‌وزه‌كان.
    213492162014_cold-drink-dispenser-2.jpg
    5ـ ماستی بێ چه‌وری، ده‌توانن له‌گه‌ڵ نه‌عنا یان لیمۆ تێكه‌ڵی بكه‌ن.
    343492162014_دؤ.jpg
    6ـ چای سه‌وز، خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌سوده‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك بۆ دابه‌زاندنی كێش و سترێس و باشتر كردنی خوڵق و خوی مرۆڤ.
    233592162014_watermelon1.jpg
    7ـ ئاوی شووتی، به‌ تێكه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ ئاوی میوه‌ی تر و چه‌ند پارچه‌ سه‌هۆڵێك مه‌ترسی جه‌ڵته‌ و شێرپه‌نجه‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و بۆ هه‌موو له‌ش به‌سوده‌.
    73592162014_گریپ فروت.jpg
    ـ ئاوی سندی له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌ سه‌هۆڵێك دژه‌ ئۆكسانێكی به‌هێزه‌ و له‌ش له‌ ژه‌هره‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌. 

    2014-03-31

    زیانه‌كانی كۆمپیوته‌ر(لاپتۆپ – دیسكتۆپ)


    هێمن هه‌ڵه‌بجه‌یی


    * لاپتۆپ و دیسكتۆپ به‌ تایبه‌تی زیانیان زۆره‌ بۆ چاو ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كار بهێنرێن ده‌بێته‌ هۆی كز بوونی چاو و زیان به‌ چاوه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نن .
    * دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كورسی به‌ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر(لاپتۆپ – دیسكتۆپ) زیان به‌ پشت و ماسولكه‌كانی مل ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌قبونی مادده‌ی كۆلاجین ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ژێیانه‌ دروست ده‌كات كه‌ بڕبڕه‌كانی به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌, هۆكارێك ده‌بێت بۆ دروستبونی كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌ بڕبڕه‌كانی پشتدا.
    * وه‌ هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی ترشه‌ چه‌ورییه‌كان و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ, ئه‌مه‌ش هۆكارێك ده‌بێت بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
    * دانیشتن به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌ هۆی زیاد بونی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌, چونكه‌ ماسولكه‌كان له‌توانایاندا نییه‌ وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌نسۆلینه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ په‌نكریاس ده‌ریده‌دات.
    * قاچه‌كانیش توشی لاوازی ده‌بن به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ سوڕی خوێندا دروست ده‌بێت, چونكه‌ زۆر دانیشتن ده‌بێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی شله‌مه‌می و هه‌ڵاوسانی قاچه‌كان, كه‌ هۆكارێك ده‌بێت بۆ توشبوون به‌ ده‌والی جه‌ڵته‌ی قاچ, هه‌روه‌ها كه‌م جوڵه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێسكه‌كان ده‌بێت و هۆكارێكه‌ بۆ پوكانه‌وه‌ی ئێسك.
    * ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كۆپیوته‌ر زۆر به‌كار ده‌هێنن ئه‌وه‌ كێشیان زیاد ده‌كات .
    * دانانی لاپتۆپ له‌سه‌ر رانه‌كانمان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و دوارۆژی هه‌یه‌، چونكه‌ زانایان سه‌لماندوویانه‌ كاتێك كه‌ لاپتۆپ له‌سه‌ر رانه‌كانمان داده‌نێین ئه‌وه‌ گه‌رمیه‌كی یه‌كجار زۆری لێ ده‌رده‌چێ و ئاراسته‌ی (گونه‌كان) ی پیاو ده‌بێت و وای لێ ده‌كات كه‌ نه‌توانێ كاری خۆی به‌ته‌واوی ئه‌نجام بدات كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ دروستكردنی (خانه‌كانی زاوزێ) بۆیه‌ش خودای گه‌وره‌ گونه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ دروست كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌ 3 پله‌ كه‌متر بێت له‌ ئه‌ندامه‌كانی تری مرۆڤ، بۆیه‌ ده‌بێ زۆر ئاگاداربین له‌كاتی بكارهێنانی لاپتۆپ له‌سه‌ر رانه‌كانمان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌حنیش بێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر لاپتۆپ له‌سه‌ر شه‌حن بێت ئه‌وه‌ ووزه‌یه‌كی زیاتر سه‌رف ده‌كات و له‌ ئه‌نجامدا گه‌رمیه‌كی زیاتر په‌یدا ده‌بێت...

    * دانانی لاپتۆپ له‌سه‌ر ڕان و قاچ ده‌بێته‌ هۆی سوتانه‌وه‌ی پێست و زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌و گه‌رمیه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی .

    2014-03-28

    بۆ سیستەمێکی خۆراکی تەندروست تەنها میوەو سەوزە بەس نیە

    بۆ سیستەمێکی خۆراکی تەندروست تەنها میوەو سەوزە بەس نیە


    مامۆستایه‌كی زانکۆی دوزجە باس لەو ماددە خۆراکیانە دەکات کە دەکرێ لەڕیێوە مناڵان بپارێزێ لەنەخۆشی،پرۆفیسۆر دکتۆر ئیلکنور ئەرسڵانئۆغڵو مامۆستا لەبەشی نەخۆشیەکانی تایبەت بە مناڵان لە زانکۆی دوزجە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەو خۆراکانە کرد کە لەناو زۆرێ لەناوەندەکانی راگەیاندن وەک ( خۆراکی موعجیزە ) ناوی دەبەن و هاوڵاتیانیش لەسەر ئەوە ڕاهاتوون کە لەڕێی ئەو خۆراکانەوە دەتوانن خۆیان بە گەنجی بهێڵنەوە و هاوکات خۆیان بپارێزن لە نەخۆشیەکان و هاوکات هۆکارێکی باشیشن بۆخۆلاواز کردن.لەو بارە ئەرسڵانئۆغڵو گوتی : "لەڕێی سیستەم و ژەمە خۆراکەکانەوە دەتوانین خۆمان لە نەخۆشیەکانیش بپارێزین ، هاوکات هەر لەڕێێ ئەو خۆراکانەوە تەمەنی خۆمان درێژ بکەین ، بەڵام تەنیا گرنگی دان بەیەک جۆر ماددە خۆراکی بۆ ئەو مەبەستە ، زۆر هەڵەیە ،بەڕای من ، راستە زۆرێک لەو سەوزەو میوانەی کە پرن لە مادەی ئەنتیئۆکسیدین ئەوا ڕێگرێکی باشن لە توش بوون بە شێرپەنجە، هه‌روه‌ها کۆمەڵێ ماددەخۆاراکی دیكه‌ بە گرنگ دەزانرێ  بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و بەتایبەت لە شێرپەنجە."ئه‌رسڵانتۆغڵو له‌ به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: "پێش ٣-٤ ساڵ لەمەوپێش بەردەوام گوێمان لەوەدەبوو کە  شلیک و کیوی  لەپێش هەموو ماددەخۆراکیەکانی ترەوە باسیان لێوە دەکرا وەک ماددەخۆراکی پێویست بۆ پاراستن ، لەکاتێکدا گرنگی دان تەنیا بە یەک جۆر ماددە خۆراکی بۆ خۆپارستن راستە کاریگەرە بەڵام تەنیا جارەسەر نیە ، بەڵکو ماددە پرۆتینیەکان وماددەی چەوری پێوسیت یەکێکن لە سەرچاوەکانی ماددەخۆراکی پێویست. هەندێ کەس پێیان وایە تەنیا بە خواردنی سەوزە میوە ، ژیانێکی تەندروست بەڕێ دەکه‌ن، ئەمە تەنیا خۆ هەڵخەڵەتاندنە."ئەرسڵانئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە سەوزە و میوە گرنگی تایبەتی تری خۆیان هەیە ، بۆ نمونە  ئەسید( ترشەلۆک) کارێکی باش دەکات بۆ هەرس کردنی ماددەخۆراکیەکان لە ناو گەدەدا.

    2014-03-27

    هه‌ندێك لایه‌نی خراپ به‌كارهێنانی فه‌یس بووك

    هه‌ندێك لایه‌نی خراپ به‌كارهێنانی فه‌یس بووك 


    نوسینی : هێمن هه‌ڵه‌بجه‌یی


    سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین لایه‌نی باش و خراپی فه‌یس بوك په‌یوه‌ندی به‌ خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌ واته‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر خۆمان كه‌ ئایا به‌ باش به‌كاری ده‌هێنین یاخود به‌ خراپ ، به‌ هه‌ر حاڵ لێره‌دا ئاماژه‌ بۆ چه‌ند لایه‌نێكی خراپ به‌كارهێنانی فه‌یس بوك ده‌كه‌ین :

    1- دانانی ئه‌كاونتی ساخته‌ به‌ ناوی كچه‌وه‌ یان به‌ ناوی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاره‌وه‌ : كه‌ ئه‌مه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌ ناو گه‌نجاندا بڵاوه‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستن كوڕان به‌ ناوی كچانه‌وه‌ ئه‌كاونتی ساخته‌ داده‌نێن بۆ فریودانی خه‌ڵكانی تر یان به‌ ناوی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی یان ئاینی یان وه‌رزشی یان .... داده‌نێن و سوكایه‌تی به‌و كه‌سه‌ ده‌كه‌ن .

    2- ناو زڕاندن : ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره‌ له‌ لایه‌نه‌ خراپه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یس بوك كه‌ ناوی خه‌ڵكی ده‌زڕێنن ئیتر به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناو و زانیاری بێت یاخود به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ بێت .

    3- مانه‌وه‌ بۆ كاتێكی زۆر له‌ فه‌یس بووك بۆ مه‌به‌ستی چات كردن و كات به‌سه‌ر بردن : به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌مان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنینه‌وه‌ له‌ فه‌یس بوك و به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری وه‌رگرین ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ر بردن دێین ئه‌ویش به‌ یاریكرد یان چات كردن یان خوێندنه‌وه‌ی شتی بێ سوود .

    4- هاك كردن : ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی یه‌كجار ناشرینه‌ كه‌ به‌م دواییان بڵاو بوه‌ته‌وه‌ له‌ نێو كوردانیشدا كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ هاككردنی ئه‌كاونت و په‌یجی فه‌یس بوك كه‌ ئه‌مه‌ دزییه‌ به‌ڵام دزی ئه‌لیكترۆنی .

    به‌رده‌وامه‌ ......

    2013-10-05

    كات


    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ ده‌ ساڵ‌ بزانیت....... پرسیار له‌ ژن و مێردیكی‌ لێك جیابوه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بكه‌

    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ چوار ساڵ‌ بزانیت...... پرسیار له‌ كه‌سێكی‌ ده‌رچووی‌ زانكۆی‌ تازه‌ بكه‌
    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ یه‌ك ساڵ‌ بزانیت...... پرسیار له‌ قوتابیه‌كی‌ كه‌وتوو له‌ تاقی‌ كردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ ساڵ‌ بكه‌
    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ مانگێك بزانیت ...... پرسیار له‌ دایكێك بكه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ پێش كاتی‌ خۆی‌ بووه‌
    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ هه‌فته‌یه‌ك بزانیت
    ..... پرسیار له‌سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤارێكی‌ هه‌فتانه‌ بكه‌
    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ كاتژمێرێك بزانیت .... پرسیار له‌ دوو خۆشه‌ویست بكه‌ به‌ نیازی‌ دیدارن
    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ خوله‌كێك بزانیت ...... پرسیار له‌ كه‌سێك بكه‌ له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر...ئو توبوس ... یان فڕۆكه‌ به‌ جێماوه‌
    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ چركه‌یه‌ك یان به‌شێك له‌ چركه‌ بزانن......پرسیار له‌ كه‌سێك بكه‌ كه‌ ملوانكه‌ی‌ زیوینی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ ئۆ لۆمپیات كه‌ زۆربه‌ی‌ كات جیاوازی‌ له‌ نێوان به‌ ده‌ستهێنانی‌ زێڕ و زیودا چه‌ند به‌ شێكی‌ كه‌می‌ چركه‌یه‌كه‌
    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ هاوڕێیه‌تی‌ بزانیت...... یه‌كێك له‌ ده‌ست بده‌
    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ خوشك بزانیت .......پرسیار له‌ كه‌سێك بكه‌ كه‌ خوشكی‌ نیه‌
    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ ژیان بزانیت....... پرسار له‌ هه‌ستی‌ كه‌سێك بكه‌ كه‌ له‌سه‌ر جێگایه‌ و چاوه‌ڕوانی‌ مردنه‌
    بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ یادی‌ خودا بزانیت .....بمره‌ و ببینه‌ كه‌ چ شتێكت له‌ ژیانتدا به‌ هه‌ده‌ر داوه‌ كه‌ بێئاگا بووی‌

    بۆیه‌ كات چاوه‌ڕوانی‌ هیچ كه‌سێك ناكات وه‌ هه‌ر چركه‌یه‌ك كه‌ هه‌ته‌ سامانێكی‌ گرنگه‌ ئه‌گه‌ر بتوانیت سودی‌ لێوه‌رگریت.