به هه‌ڵبژاردنی میوه‌یه‌ك كه‌سایه‌تیت بناسه
ده‌رونناسه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا سه‌لماندوویانه كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی جۆری ئه‌و میوه‌یه‌وه‌یه كه حه‌زیان لێیه‌تی.
سێ‌و :
ئه‌گه‌ر حه‌زت له سێوه كه‌سێكیت كه به بێ بیر كردنه‌وه و به بێ ئه‌وه‌ی حه‌زت لێیبێت كاره‌كانت ئه‌نجامده‌ده‌یت و قسه ره‌قیت و حه‌ز به سه‌فه‌ر ده‌كه‌یت.
پرته‌قاڵ:
كه‌سێكی به سه‌بر و به توانایت.حه‌ز ده‌كه‌یت له ئه‌نجامدانی كاره‌كانتدا له‌سه‌رخۆ بیت و له هه‌مان كاتیش‌دا به جوانی كاره‌كانت به‌ڕێوه به‌ریت ،هه‌روه‌ها كه‌سێكی شه‌رمنیت و لای ده‌ورووبه‌ره‌كانت جێی باوه‌ڕیت.
هه‌رمێ:
ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵی خۆت بخه‌یته سه‌ر كارێك ده‌توانی به جوانی كۆتایی به كاره‌كانت بێنیت، هه‌ندێ كات له ئه‌نجامدانی كاره‌كانتدا به‌رده‌وام نیت ،هه‌روه‌ها زۆر به په‌رۆشیت بۆ بینی ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششه‌كانت .
گێلاس:
هه‌ندێ كات له ژیانتا رووبه‌رووی به‌رزی و لێژی ده‌بیته‌وه، به‌رده‌وام بیر له به‌ده‌ست هێنانی بڕێكی زۆر پاره ده‌كه‌یته‌وه.
مۆز:
كه‌سێكی میهره‌بان ، خوێنگه‌رم و دڵسۆزیت، زۆركات بێزاریت له‌وه‌ی كه زۆر باوه‌ڕت به خۆت نییه و هه‌ندێك هه‌ستی ترست تێدا به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها زۆر كات ده‌ورووبه‌ره‌كانت ئیستخلالت ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به باشی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق