هێمن هه‌ڵه‌بجه‌یی
* لاپ‌تۆپ و
دیسكتۆپ به تایبه‌تی زیانیان زۆره بۆ چاو ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كار
بهێنرێن ده‌بێته هۆی كز بوونی چاو و زیان به چاوه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نن .
* دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی
زۆر له‌سه‌ر كورسی به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر(لاپ‌تۆپ – دیسكتۆپ) زیان
به پشت و ماسولكه‌كانی مل ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی ڕه‌قبونی
مادده‌ی كۆلاجین ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ژێیانه دروست ده‌كات كه بڕبڕه‌كانی
به یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه, هۆكارێك ده‌بێت بۆ دروستبونی كێشه‌ی ته‌ندروستی له
بڕبڕه‌كانی پشتدا.
* وه هه‌روه‌ها مانه‌وه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی
كۆبونه‌وه‌ی ترشه چه‌ورییه‌كان و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ, ئه‌مه‌ش
هۆكارێك ده‌بێت بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
* دانیشتن به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی زیاد بونی
ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره, چونكه ماسولكه‌كان له‌توانایاندا نییه وه‌ڵامی
ئه‌و ئه‌نسۆلینه بده‌نه‌وه كه په‌نكریاس ده‌ریده‌دات.
* قاچه‌كانیش توشی لاوازی ده‌بن به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له سوڕی خوێندا دروست
ده‌بێت, چونكه زۆر دانیشتن ده‌بێته هۆی كۆبونه‌وه‌ی شلهمهمی و هه‌ڵاوسانی قاچه‌كان,
كه هۆكارێك ده‌بێت بۆ توشبوون به ده‌والی جه‌ڵته‌ی قاچ, هه‌روه‌ها كه‌م جوڵه‌ی كاریگه‌ری
له‌سه‌ر ئێسكه‌كان ده‌بێت و هۆكارێكه بۆ پوكانه‌وه‌ی ئێسك.
* ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆپیوته‌ر زۆر به‌كار ده‌هێنن ئه‌وه كێشیان زیاد ده‌كات
.
* دانانی لاپ‌تۆپ له‌سه‌ر رانه‌كانمان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و
دوارۆژی هه‌یه، چونكه زانایان سه‌لماندوویانه كاتێك كه لاپ‌تۆپ له‌سه‌ر رانه‌كانمان
داده‌نێین ئه‌وه گه‌رمیه‌كی یه‌كجار زۆری لێ ده‌رده‌چێ و ئاراسته‌ی (گونه‌كان) ی پیاو
ده‌بێت و وای لێ ده‌كات كه نه‌توانێ كاری خۆی به‌ته‌واوی ئه‌نجام بدات كه به‌رپرسه
له دروستكردنی (خانه‌كانی زاوزێ) بۆیه‌ش خودای گه‌وره گونه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شی
مرۆڤ دروست كردوه بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به 3 پله كه‌متر بێت له ئه‌ندامه‌كانی
تری مرۆڤ، بۆیه ده‌بێ زۆر ئاگاداربین له‌كاتی بكارهێنانی لاپ‌تۆپ له‌سه‌ر رانه‌كانمان،
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌حنیش بێت چونكه ئه‌گه‌ر لاپ‌تۆپ له‌سه‌ر شه‌حن بێت ئه‌وه
ووزه‌یه‌كی زیاتر سه‌رف ده‌كات و له ئه‌نجامدا گه‌رمیه‌كی زیاتر په‌یدا ده‌بێت...
* دانانی لاپ‌تۆپ له‌سه‌ر ڕان و قاچ ده‌بێته هۆی سوتانه‌وه‌ی پێست و زیان
به پێست ده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌و گه‌رمیه‌ی كه هه‌یه‌تی .