2013-08-10
2013-08-05
كه‌سانى گه‌شبین هه‌میشه ئه‌م ئاكار و رِه‌وشتانه‌ى هه‌یه:
كه‌سانى گه‌شبین هه‌میشه ئه‌م ئاكار و رِه‌وشتانه‌ى هه‌یه:
1- بوونى توانا له‌سه‌ر بۆچوونى ئیجابى،ئه‌و بۆچوونانه خودى یان بابه‌تى یان بۆ داهاتوو بن.2- توانایى له‌سه‌ر پاڵپشتكردنى خود بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى چالاكى و كارلێك كردن له‌گه‌ڵ گۆرِان و مه‌وقفه جیاوازه‌كان دا.
3- متمانه بوون به خود وه ئیمان به تواناى شه‌خصي و هه‌وڵ دان بۆ وه‌به‌ر هێنان.
4- نه‌رِوانینى رِه‌شبینانه بۆ كێشه‌كان و مه‌وقیفه‌كانى نائومێدى،به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دۆینه‌وه‌ى شیكارى گونجاو بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك.
5- بوونى ئیمانى ته‌واو به‌وه‌ى دواى هه‌موو ناخۆشى یه‌ك خۆشى دێت،وه مه‌سه‌له‌ى سه‌رپێچى كه‌ر و ئاڵۆز زۆر كه‌مه.
6- بوونى ئیمان به گۆرِان واى لێ ده‌كات كه ئاماده‌بێت بۆ ئه‌و كارى گۆرِان جا ئه‌و گۆرِانانه دراسه‌كرابن یان هه‌رِه‌مه‌كى.
7- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌شبینه بۆیه برِێكى زۆر گه‌وره به‌رهه‌م ده‌هێنێت به پێى تواناى له ووزه جیاوازه‌كانى و سوود ده‌بینێت له هه‌مووشتێ كه خێر و باشى تێدابێت.
8- له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر كارێك ده‌كات به پێى رِێژه‌ى باشى تیایدا.
9- به توانایى له مامه‌ڵه‌كردن و تێگه‌شتن له‌گه‌ڵ بیر و رِاى جیاواز دا و وه هاوسه‌نگى كردن له گفتوگۆكردنى ئیجابى و ته‌حه‌مول كردنى رِاى جیاواز.
10- به توانایى له‌سه‌ر پلان دانانى ستراتیجى، ئه‌وه‌ش به پێى ئه‌و رِوانینه گه‌شه‌ى یان ئه‌و هێزه گه‌شبینانه‌یه كه هه‌یه‌تى.
چۆن ده‌ژیت له مانگی هه‌نگوینی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت؟؟
چۆن ده‌ژیت له مانگی هه‌نگوینی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت؟؟
ئافره‌ت به‌ته‌نها خاوه‌نی كلیلی به‌خته‌وه‌ری و هۆكاری سه‌ره‌كی خۆشه‌ویستی یه،ئه‌و خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌رییه‌ی كه نامێنێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك له به‌هاوسه‌ربوون تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ش چه‌ندین شاره‌زای بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی ژن و مێرد ڕوونیان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن :ئافره‌ت ده‌توانێت به هۆی چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده و ئاسانه‌وه ژیانی هاوسه‌رێتی بۆ مانگی هه‌نگوینی هه‌میشه‌یی بگۆڕێت.....
ئه‌ویش به پشت به‌ستن به‌م خاڵانه:-
یه‌كه‌م: لێبووردن :
پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت هه‌موو كات چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشتی بكاته‌وه ...به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ندێ جار ئه‌و به‌و ده‌وره هه‌ستێت هه‌تا خلاف و جیاوازیه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
دووه‌م: گفتوگۆ:
پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌ری گوێگرتنی هه‌بێت و ڕای وه‌ربگرێت بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه له ماڵه‌كه‌یدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه،وه ده‌بێت كاتێ هاوسه‌ره‌كه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات قسه‌كانی پێ نه‌بڕێت تا ته‌واو ده‌بێت.گفتوگۆكردنی كێشه‌كان به هێمنی یه‌كێكه له ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ر كردن.
سێهه‌م: نه‌رم ونیانی :
هه‌رچه‌نده ئافره‌ت ئه‌و ڕایه‌ی كه هه‌یه‌تی ڕاست بێت ،نابێت ده‌مارگیری تیا بكات، وه نابێت هه‌موو كێشه‌كه بخاته ئه‌ستۆی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه و بۆ ئه‌وی به‌جێ بهێڵێ به‌ڵكو ده‌بێت پێكه‌وه به نه‌رم و نیانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن،ئه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی جوان و نه‌رم و نیان تێی بگه‌یه‌نێ و قه‌ناعه‌تی پێ بكات نه‌ك فه‌رزی بكات به‌سه‌ریدا،وه نابێت هه‌میشه خه‌ریكی كار و مه‌شغوڵ بێت و بیر له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان نه‌كاته‌وه و لاوه‌كیه‌كان به‌گرنگ بزانێت پێویسته هاوسه‌نگی ڕابگرێت.
چواره‌م: غیره كردن:
غیره كردن دوو جۆری هه‌یه یه‌كێكیان ئیجابی یه كه وا له هاوسه‌ر ده‌كات هه‌ست به خۆشه‌ویستی خێزانه‌كه‌ی بكات و بزانێت هه‌وڵی پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ی نێوانیان ده‌دات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و غیره‌یه له ڕاده‌ی خۆی تێپه‌ڕی كرد ده‌بێته غیره‌یه‌كی سلبی چونكه گومان بردن له هه‌ر جووڵه و هه‌ڵس و كه‌وتێك سزا و ناخۆشی به‌دواوه‌یه.
پێنجه‌م: دڵسۆزی:
دڵسۆزی بنه‌مایه‌كی بنچینه‌یی یه كه پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری سه‌ركه‌وتنی ژیانی هاوسه‌رێتی یه،به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵسۆزیه له قه‌ناعه‌تی ئافره‌ته‌كه‌وه بێت نه‌ك له‌به‌ر هۆی باو‌و نه‌ریت و كۆمه‌ڵگا بێت.
بۆیه ئافره‌تی به‌ڕێز:
تۆ به هه‌نگاونانت به‌م خاڵانه وات لێده‌كات كه ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وتوانه‌ت هه‌بێت و زاڵ ده‌بیت به‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌و ناخۆشیی و ته‌نگانه‌كانی ژیان ..... ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه ئه‌وه‌یه كه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ خوودی خۆت بكه‌یت و به سنگێكی فراوان و ئارام گرتنه‌وه هه‌وڵی جێ به‌جێكردنیان بده‌یت....
به‌هیوای به‌سه‌ربردنی ژیانێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌رانه بۆ هه‌موو هاوسه‌ران...
سه‌رچاوه : ئيسلام تایم
هه‌ندێك نهێنی مرۆڤ
هه‌ندێك نهێنی مرۆڤ
ڕه‌نگه زۆربه‌مان هه‌ست به‌چه‌ند شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌كه‌ین، كه له‌جه‌سته‌ماندا هه‌یه، یاخود ڕۆژانه به‌ریه‌ككه‌وتنمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و نازانین چه‌نده سه‌یرن، كه ڕه‌نگه هه‌ندێك جار باوه‌ڕكردن پێی ئه‌سته‌مبێت.
به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی مرۆڤ‌و ژیانی ڕۆژانه‌مان، پڕن له‌شتی سه‌یر‌و نهێنی، كه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێ‌یان ده‌ڕوانین‌و سه‌رنجیان ناده‌ین، به‌ڵام زانستی نوێ به‌رده‌وام نهێنیی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه حه‌وت شتی سه‌رسوڕهێنه‌رن، كه له‌هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌ن:
1ـ تاكه به‌ش له‌له‌شدا كه خوێنی بۆ ناچێت ڕه‌شێنه‌ی چاوه.
2ـ گوێی چه‌پ به‌هێزتره له‌بیستندا وه‌ك له‌گوێی ڕاست.
3ـ درێژیی شاده‌ماره‌كان له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا، (600) هه‌زار كلیۆمه‌تره.
4ـ ساڵانه مرۆڤ بڕی دوو تۆن ئاو ده‌خواته‌وه.
5ـ مێشكی مرۆڤ له (14) هه‌زار ملیۆن خانه‌ی وردیله پێكدێت.
6ـ ڕێژه‌ی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن له‌له‌شی مرۆڤدا، (25) ملیار خڕۆكه‌یه.
7ـ مرۆڤ له‌یه‌ك خوله‌كدا (16) جار هه‌ناسه ده‌دات.
وازهێنان له 10 خوو، ته‌ندروستیت باش ده‌كات و ته‌مه‌نیشت درێژ ده‌كات
وازهێنان له 10 خوو، ته‌ندروستیت باش ده‌كات و ته‌مه‌نیشت درێژ ده‌كات
خواردن و خواردنه‌وه و وه‌رزش كردن ئه‌و لایه‌نه گرنگه‌ی ژیانی مرۆڤه‌و خۆپاراستن له‌و خواردنانه‌ی مرۆڤ خوی پێوه گرتووه‌ده‌بێته‌هۆی ته‌مه‌ن درێژیی.به‌پێی دوا لێكوڵینه‌وه‌ش ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌تا 87 ساڵ درێژه، به‌لام زانایان ده‌ڵێن؛چه‌نده مرۆڤ جیناتی خۆی بپارێزێت، ئه‌وا ده‌توانێ زیاتر بژی و ته‌مه‌نی بگاته 120 ساڵ. هه‌ر كه‌س له ژیاندا چی ده‌خوات چی پێ ده‌خورێ، بێ گومان ده‌یزانێ، له‌هه‌ر خواردنێك پێوسته چه‌ندی لێ بخواتله‌لایه‌كی تره‌وه وه‌رزش كردن كه بنه‌مای به‌رده‌وامیی ژیانه، گرنگیدان به‌م دوو كاره سه‌ره‌كییه‌ی ژیان، ته‌مه‌نمان درێژ ده‌كات‌و له‌ش ته‌ندروستده‌بێت.بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت كورت نه‌بێت، ره‌چاوی ئه‌م ده خاڵه بكه.1ـ هه‌ڵچوون: هه‌ڵچوونی زۆر به‌رگری له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌و زوو پیرت ده‌كات. 2ـ خواردنه‌وه‌ی كهولیی: زۆر خواردنه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی هه‌ناوی مرۆڤ شه‌ته‌ك ده‌كات.3ـ نه‌جولان: بۆ هه‌ر مرۆڤێك پێوسته له رۆژێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نیو سه‌عات به‌پێ بڕوات.4ـ خواردنی چه‌ور: خورادنی زۆر چه‌ور ده‌بێته هۆی كۆڵسترۆڵی زیاده‌و زه‌ره‌ری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.5ـ هه‌وای پیس و جگه‌ره كێشان: ته‌نگه نه‌فه‌سی و گیرانی بۆرییه‌كانی هه‌وا زیاتر به‌هۆی هه‌وای پیسه‌وه‌و توشبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه.6ـ زۆر مانه‌وه له‌به‌ر خۆر: كه باشترین هۆكاره بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست. 7ـ بێ خه‌وی: هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و له‌بیرچونه‌وه هه‌مووی له كه‌م خه‌وییه‌وه دروستده‌بێت، ئه‌و ژووره‌ی لێی ده‌خه‌ونده‌بێت ته‌لفزیۆنی تێدانه‌بێت و تاریك بێت، له‌رۆژیكدا 6 بۆ 7 سه‌عات بخه‌ویت. 8ـ به‌خێونه‌كردنی ئاژه‌ڵی ماڵی له‌ماڵه‌كه‌تدا: به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی هه‌ڵچوون كه‌م ده‌كاته‌وه، له جه‌ڵته‌ی دڵیش دوورت ده‌خاته‌وه. 9ـ خواردنی شیرینی: ده‌بێته‌هۆی قه‌ڵه‌وی و ناڕه‌حه‌تی دڵ.10ـ بێ هیوایی: بوونی هیوا له‌رووی جه‌سته‌ی و رۆحییه‌وه مرۆڤ زیندوو ده‌كاته‌وه جۆری ژیانی جوانتر ده‌كات.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)