2013-08-26

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تاسه‌ر ژن ومێرد به‌خته‌وه‌ر بن

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تاسه‌ر ژن ومێرد به‌خته‌وه‌ر بن

گومانی تێدا نی‌یه‌ ئه‌وه‌ی حه‌زبكات خێزانی هه‌بێت و دروستی بكات, حه‌زیش به‌وه‌ ئه‌كات كه‌ خێزانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌خته‌وه‌ربێت هه‌تا سه‌ر.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌ تێك چوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان و شێواوی ده‌روونی زۆر بووه‌, پێویسته‌ له‌سه‌ر ژن و مێردی دڵسۆز زیاتر كاربكه‌ن بۆ پارێزگاری كردن له‌ ژیانی هاوسه‌ریان, وه‌ بۆ هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ هه‌موو توانا و شاره‌زایی و لێهاتویی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ, وه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێ خاڵی گرنگ ئه‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ری هه‌تایی خێزان:
هاوبه‌شی كردن له‌ هه‌ست و خه‌ونی یه‌كتری:



كاتێك كه‌ كه‌سێك كۆچ ئه‌كات بۆ وڵاتێكی بێگانه‌ و زمانی خه‌ڵكی ئه‌وێ نازانێت, په‌نا ئه‌بات بۆ زمانی ئیشاره‌ت (لغه‌ الإشارة) بۆئه‌وه‌ی لێ ی تێبگه‌ن, به‌ڵام كاتێك كه‌ بڕیار ئه‌دات له‌و وڵاته‌دا نیشته‌جێ ببێت خۆی فێری زمانه‌كه‌یان ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لێیان تێبگات و بتوانێت بـژیه‌ت له‌گه‌ڵیاندا, له‌ ژیانی خێزانیشدا هه‌ربه‌هه‌مان شێوه‌یه‌, بێ گومان پێویسته‌ له‌سه‌ر ژن و مێرد له‌ یه‌كتری تێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خێزانیان به‌رده‌وام بێت, وه‌ به‌رده‌وام كات دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك بدوێن و له‌ هه‌ست و خه‌م و خه‌ونی یه‌كتری ئاگادار بن و به‌شداری بكه‌ن, وه‌ ڕێبكه‌ون له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ژیانیان و ڕابگۆڕنه‌وه‌, به‌م جۆره‌ ئه‌گه‌ن به‌وه‌ی له‌یه‌كتری تێبگه‌ن و زمانی هاوبه‌شیان هه‌بێت.
هه‌وڵنه‌دان بۆ زاڵكردنی قسه‌ی خۆت له‌ گفتوگۆ و ده‌مه‌ته‌قێ دا:



ئه‌گه‌ر خه‌می ژن و مێرد  ته‌نها بوو به‌وه‌ی كه‌ قسه‌ی كامیان له‌پێشه‌, وه‌ هه‌ریه‌ك هه‌وڵی شكاندنه‌وه‌ی ئه‌وی تری دا به‌ قسه‌ و تێبینی گاڵته‌جاڕ و زاڵ كردنی قسه‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا, بێگومان په‌یوه‌ندی نێوانیان ناخۆش ئه‌بێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ئه‌ڕوات, بۆیه‌ پێوسته‌ هه‌ریه‌ك له‌ ژن و مێرد له‌ كاتی گفتوگۆدا هه‌وڵ بده‌ن بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك كه‌ هه‌ردوولایان پێ ی ڕازی بن, وه‌ هه‌وڵدان بۆ ووتنی قسه‌ی حه‌ق و ڕاست ئه‌گه‌ر چی له‌ مه‌سڵه‌حه‌تی خۆشت نه‌بوو, وه‌ گوێ گرتن بۆ ڕای به‌رامبه‌ر و بڕیاردان به‌ هاوبه‌شی, به‌م جۆره‌ هه‌ردوو لایان هه‌ست ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌ندامێكن له‌ تاقمێكدا, نه‌ك پشت گوێ خرابن و ته‌نها یه‌كێك به‌خۆپه‌رستی بڕیار بدات.

ده‌ربڕینی  هه‌ستی خۆشه‌ویستی و سۆز ڕۆژانه‌:



خۆشه‌ویستی و سۆز ئه‌و زه‌یته‌ن كه‌ خێرایی تایه‌كانی ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی خێزانی زیاد و خۆش ئه‌كه‌ن, نواندنی هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وتی جوان له‌پاڵ قسه‌ی باش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گاڵته‌یه‌كی خۆشیش بێت یارمه‌تی ده‌رن بۆ هه‌ڵگیرساندنی سۆزی ژن و مێردایه‌تی و نزیكردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری, ووتنی ووشه‌ی (خۆشم ئه‌ویت) به‌ڕاستی و به‌سۆزه‌وه‌ جێگه‌ی سه‌ده‌ها دیاری ئه‌گرێته‌وه‌, هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی سۆز و خۆشه‌ویستی واده‌كات كه‌ كاری جیماعی نێوان ژن و مێرد سود و خۆشی تایبه‌تی هه‌بێت و هه‌روه‌ك پێویستیه‌كانی تری ژیان سه‌یر بكرێت, جگه‌ له‌وه‌ی به‌ ده‌ربڕینی ئه‌م كارانه‌  هه‌ریه‌كێك له‌م دوو هاوسه‌ره‌ هه‌ست ئه‌كه‌ن كه‌ كه‌سێك هه‌یه‌ دڵی بۆ كردۆته‌وه‌ و دڵسۆزیه‌تی و خۆشی ئه‌وێت.

جێبه‌جێكردنی په‌یمان (وه‌عد):




ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ هاوسه‌ره‌كان په‌یمانێكی دا به‌وی تریان و پاشان خۆی لێ دزیه‌وه‌, ئه‌م جێبه‌جێ نه‌كردنه‌ وه‌ك كه‌م و كوڕی و گرنگی پێنه‌دان و ئیهمال كردن وایه‌, وه‌ زۆرێك له‌ خێزانه‌كان لاواز بوون به‌هۆی نه‌مانی متمانه‌ی ژن و مێرد به‌یه‌كتری, چونكه‌ متمانه‌ وه‌ك به‌ردێكی بناغه‌ی بینای خێزانی وایه‌, به‌نه‌بوونی كێشه‌ و ناخۆشیه‌كانی ژیان زۆرده‌بێت, جێبه‌جێكردن و په‌یوه‌ست بوون به‌ په‌یمانه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی دروست بوون و ڕواندنی متمانه‌ له‌ ناخی ژن و مێرد دا.

وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی یادگاری خۆش:



لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ بواری ژیانی خێزانی دا ده‌ریان خستوه‌ كه‌ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی زیاتر یادگاریه‌ خۆشه‌كانی ڕۆژانی ڕابردویان وه‌بیر خۆیان ئه‌هێنه‌وه‌ زیاتر به‌خته‌وه‌رن له‌ ژیانیاندا له‌ چاو ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه‌ به‌هیچ جۆرێك بیر له‌ ڕۆژه‌ خۆشه‌ ڕابردوه‌كانیان ناكه‌نه‌وه‌, كه‌واته‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ڕۆژانی ده‌سگیرانی و پاشان سه‌ره‌تای ژیانی خێزانی و ئه‌و گه‌ڕان و سه‌ردانانه‌ی كه‌ له‌و كاته‌دا ئه‌نجام دراوه‌ یارمه‌تی ده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ژن و مێرد له‌ دڵی خۆشیاندا بێت هه‌ستێكی خۆشیان بۆ دروست بێت, وه‌ وا له‌ ژن و مێرد ئه‌كات هه‌ست بكه‌ن كه‌ ڕابردویه‌كیان هه‌یه‌ كه‌ پێك هاتوه‌ له‌ خۆشی و ناخۆشی و به‌هێزیان ئه‌كات بۆ داهاتوو و فێری خۆڕاگری ئه‌بن به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ختیه‌كانی ژیان.

په‌یوه‌ندی نێوان دوو هاوسه‌ر پێش هه‌موو شتێكه‌:



كاتێك كه‌ به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی ژن و مێرد پڕ ئه‌بێت به‌ كاروباری ماڵ و منداڵ, وه‌ به‌زۆری ئاخیر شت بیری په‌یوه‌ندی نێوان خۆیان ئه‌كه‌وێته‌وه‌, وه‌ ژن به‌جۆرێك سه‌یر بكات كه‌ سه‌عی كردن یان ئیشی بازاڕی به‌ گرنگ تر دابنێت له‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ بۆ مێرده‌كه‌ی سه‌رف بكات, وه‌ مێردیش به‌سه‌ربردنی كاته‌كه‌ی له‌ دوكان و سه‌یركردنی شتێكدا پێی له‌پێش تر بێت تا خێزانه‌كه‌ی, وا ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ په‌یوه‌ندی ژن ومێردایه‌تی نێوان ئه‌م خێزانه‌ هیچ نرخ و به‌هایه‌كی نی یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی سوك سه‌یر كراوه‌, بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ریه‌كێك له‌م دوو هاوسه‌ره‌ كاتێك ته‌رخان بكه‌ن بۆ یه‌كتری ئه‌گه‌ر نیو كاتژمێریش بێت, بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كتری بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ بده‌ن هیچ شتێك بێزاریان بكات و  لێیان تێك بدات.

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ڕی خوشكان

سوودی ئاو بۆ ته‌ندروستییمان


سوودی ئاو بۆ ته‌ندروستییمان


ئایا ده‌زانێت ئاو 60% کێشی له‌شت پێکده‌هێنێت؟ له‌شمان ئاو به‌کارده‌هێنێت هه‌ر له‌ خانه‌ و ئۆرگانaw و شانه‌کان بۆ ڕاگرتنی پله‌ی گه‌رما و فرمانه‌کانی تری له‌ش. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌شمان ئاو به‌فیڕۆ ده‌دات به‌هۆی ئاره‌قکردنه‌وه‌ و هه‌ناسه‌دان و کۆئه‌ندامی هه‌رس و میز، گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان تێرئاو بکه‌ینه‌وه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌کانی تر و ئه‌و خواردنانه‌ی که‌ ئاوی زۆریان تێدایه‌. ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ی پێویستت پێیه‌تی به‌نده‌ به‌ چه‌ند هۆکارێکه‌وه‌، وه‌ک ئه‌و دۆخه‌ گه‌رمایه‌ی لێی ده‌ژیت، چه‌ند ڕۆژانه‌ ئیش ده‌که‌یت و چالاکیی ئه‌نجام ده‌ده‌یت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جۆری نه‌خۆشیی ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ست دانی ئاوی له‌ش و هتد.

ئاو پارێزگاریی له‌ شانه‌کانی له‌ش و دڕکه‌ په‌تک و جوومگه‌کان ده‌کات. ئاو زیاتر له‌ئه‌وه‌ی توینوێتیمان بشکێنی و پله‌ی گه‌رمی له‌شمان ڕێکبخات ده‌کات. یارمه‌تی له‌شمان ده‌دات به‌ شێداری بمێنێته‌وه‌. ئایا هه‌ست به‌ جێ ده‌که‌یت کاتێک ده‌م و لووت و چاومان ووشک ده‌بێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر  به‌ تێرئاویی بمێنینه‌وه‌، باشترین ئاستی شیداری له‌شمان ده‌هێڵینه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی شوێنه‌ هه‌ستیاره‌کان و هه‌روه‌ها خوێن و ئێسک و مێشک. ئاوی یارمه‌تی پارێزگاری دڕکه‌ په‌تک ده‌دات وه‌ک چه‌ورکردن وه‌هایه‌ بۆی. له‌کاتی جووڵه‌ی بڕبڕه‌کان و وه‌کو کوشنیش وه‌هایه‌ بۆی.

ئاو یارمه‌تی فڕێدانی پاشه‌ڕۆ ده‌دات له‌ له‌شدا
ئه‌گه‌ر بڕێکی باش ئاو بخۆیت، ئه‌وا یارمه‌تی فڕێدانی پاشه‌ڕۆ ده‌دات له‌له‌شمان له‌ڕێگه‌ی ئاره‌ق و میزکردن و پیسایی. گورچیله‌ و جگه‌ر ئاو به‌کارده‌هێنن بۆ فڕێدانی پاشه‌ڕۆ. ئاو یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پیساییه‌که‌ت به‌ئاسانی به‌ کۆئه‌ندای هه‌رسکردندا تێپه‌ڕبێت، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌بزی نه‌بیت، واته‌ ناهێڵێت پیساییه‌که‌ت ڕه‌ق بێت. به‌لام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر قه‌بزییه‌که‌ت چاک ده‌بێت.


ئاو و هه‌رسکردن
هه‌رسکردنی له‌ ده‌م به‌هۆی لیکه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات. هه‌رسکردن به‌هۆی ئه‌و ئه‌نزایمانه‌ی که‌ لیک ده‌ری ده‌دات، که‌ هه‌ندێ کانزا و خواردنی به‌سسوود له‌ئه‌نجامی تێکشکاندنی خۆراکه‌وه‌ بۆ یه‌که‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌رده‌داته‌ ناو ده‌مه‌وه‌. ئه‌م کانزا و یه‌که‌ خۆراکییانه‌، له‌ش سوودیان لێوه‌رده‌گرێت. ئاو یارمه‌تی هه‌رسکردنی فایبه‌ره‌ توواوه‌کان ده‌دات. به‌یارمه‌تی ئاو، کۆئه‌ندامی هه‌رسمان سوود له‌ فایبه‌ره‌ توواوه‌کان وه‌رده‌گرێت بۆئه‌وه‌ی پیساییه‌که‌ شیوه‌یه‌کی ڕێک وه‌رگرێت و به‌ئاسای تێپه‌ڕێت.


 ئاو له‌ وشک بوونه‌وه‌ ده‌مان پارێزێت
ئاوی له‌شمان که‌م ده‌کات یان ده‌فه‌وتێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئیشی قورسمان کرد، ئاره‌قی زۆرمان کردن به‌هۆی گه‌رماوه‌، یان تا مان به‌ربێته‌وه‌، یان تووشی نه‌خۆشییه‌ک بووین ببێته‌ هۆی سکچوون و ڕشانه‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌هۆی یه‌کێک له‌ئه‌مانه‌وه‌ تووشی که‌م ئاویی بووین ده‌بێت ئاوی زیاتر وه‌ربگرین بۆئه‌وه‌ی ئاستی ئاوی له‌شمان زیاد بکه‌ین بۆ ئاستی سروشتیی. پیشکه‌که‌ت ئامۆژگاریت ده‌کات به‌ خواردنی شله‌مه‌نی بۆ یارمه‌تیدانی چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی میزڵدان و به‌ردی بۆری میز. ئه‌گه‌ر دووگیانیت یان شیر ده‌ده‌یت به‌ منداله‌که‌ت _(بۆ خانمان) ده‌بێت ڕاوێژی پزیشکه‌که‌ت بکه‌یت چونکه‌ به‌تایبه‌تی به‌هۆی شیردانه‌وه‌ ئاو زیاتر له‌ئاسایی وون ده‌که‌یت.

چه‌ندێک له‌شت پێویستی به‌ ئاوه‌؟
هه‌ندێ توێژینه‌وه‌ی نوێی زانستی پێیان وه‌هایه‌ زیادبوونی بڕی ئاو- وه‌ک وه‌ک ئامۆژگاریمان ده‌که‌ن به‌ 8 ئۆنس په‌رداخ ئاو له‌ ڕۆژێکدا- ئه‌و سووده‌ زۆره‌ی نه‌بێت که‌ پێشتر شاره‌زایان پێیان وابوو. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ڕووی فیزیاوییه‌وه‌ ته‌ندروستن، ئاوی ته‌واویان ده‌ست ده‌که‌وێت به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نی و گه‌رمییه‌کان، به‌پێی سه‌نته‌ره‌کانی کۆنترۆڵکردنی نه‌خۆشیی و پارێزیی. ئه‌گه‌ر دڵنیا نیت له‌ تێر ئاویت، ته‌ماشای میزه‌که‌ت بکه‌. ئه‌گه‌ر ڕوون بوو ئه‌وا زۆر باشه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆخ بوو ئه‌وا که‌م ئاوی.