2013-08-02
بۆئەوەی هەمیشە لەژیان بەختەوەربیت ئەم نۆ خاڵەت لەبیربێت

خه‌م وخه‌فه‌ت دووچارى چه‌ندین نه‌خۆشیت ده‌كاته‌وه

پڕۆفیسۆرێكی ده‌روونی له زانكۆیه‌كی ئه‌مریكا ده‌لێت" پێویسته باڵانسێك بۆ كێشه‌و ناخۆشییه‌كانت بدۆزیته‌وه، ئه‌گه‌رنا كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی تۆ و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشیت ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به‌خه‌مبارییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌و كه‌سه‌دا زیاتر ده‌بێت.
باشتروایه خۆت به‌دووربگریت له‌و شتانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی خه‌م خواردن‌و دڵ ته‌نگبوونت، به‌وه‌ی له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و شتانه بنوسرێنه‌وه، له‌پاشاندا بدڕێنرێت‌و فڕێ بدرێت، تاوه‌كو له‌و خه‌م‌و ترسه‌دا نه‌مێنن‌و بیربكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی بوو ته‌واو، سه‌یری پێش خۆتان بكه‌ن‌و پلان بۆ داهاتوو دابنێن.
هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌باره‌ی كێشه‌كانتان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دڵسۆز‌و نهێنی پارێزدا، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌فه‌ت.
خه‌فه‌ت‌و بێتاقه‌تی ته‌نها بێزاركه‌رێك نییه له‌ژیان‌و ڕۆژانه‌ت لێ سه‌خت بكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ندین نه‌خۆشی، كاتێك ده‌ڵێن سه‌یری پێش خۆت بكه، هه‌رچه‌نده ئامۆژگاریه‌كی باشه، به‌ڵام وا ئاسان نییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌تی بیر له‌به‌سه‌رهاته‌كانی ڕابردوویان ده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو داهاتوو.
هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤیش به‌گوێره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌یه‌تی ده‌گۆڕدرێت، كاریگه‌ریی خه‌فه‌ت زیاتره له‌سه‌ر گه‌نجه‌كان كه ته‌مه‌نیان له (25 بۆ 65) ساڵیدایه، چونكه به‌ساڵاچووان له‌كێشه‌و هه‌ڵه‌ی ڕابردوویان ده‌رسیان وه‌رگرتووه‌و ڕاستكردنه‌وه‌یان بۆ كردووه، هه‌روه‌ها به‌چه‌ند ئامانجێكی خۆشیان گه‌یشتوون.

هۆکارەکانی شکست هێنانی ژیانی هاوسەری
هۆکارەکانی شکست هێنانی ژیانی هاوسەری
ژیانی هاوسه‌رگیریی نێوان دوو مرۆڤ، ژیانێكی ساده‌و ئاسان نییه، به‌ڵكو پێكه‌وه‌ژیان‌و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی دوو مرۆڤه كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌جیهانێكه‌وه هاتوون‌و گه‌وره‌بوون‌و ئێستا له‌ژێر سه‌قفێكدا پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌م ژیانه، تووشی ته‌نگه‌چه‌ڵه‌مه‌و ئه‌گه‌ری لێكهه‌ڵوه‌شان ببێته‌وه. چ هۆكارێك واده‌كات ژیانی هاوسه‌ریی هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بێت؟، ئه‌مه، له‌م باسه‌دا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. ژن‌و مێردان هه‌میشه سكاڵای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ناتوانن ڕێگه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان خۆیاندا بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌ركێكی ئاسان نه‌بێت په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به‌شێوه‌یه‌كی جێ ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردووكیان دروست بكه‌ن. “تاریق مسته‌فا” پسپۆڕی بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆییه، ئه‌و پێیوایه په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێگای سۆز‌و خۆشه‌ویستیی بچێت به‌ڕێوه، به‌ڵام چه‌ندین ڕێگر هه‌ن كه وا ده‌كه‌ن ژیان، خۆشیی‌و ڕازاوه‌یی خۆی له‌ده‌ست بدات‌و ببێته دۆزه‌خێك كه هه‌موو رۆژێك دووباره‌و چه‌ند باره ببێته‌وه. له‌وانه‌شه ئه‌و هۆكارانه، شتگه‌لێكی بچووك بن، به‌ڵام ژن‌و مێرد نازانن چییه، یان ده‌یزانن به‌ڵام خۆیانی لێ بێ‌ئاگا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ی خواره‌وه، 13 هۆكاره بۆ خراپبوونی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی: 1. ناكۆكیی‌و شه‌ڕه‌ده‌نگی ڕۆژانه كه له‌وانه‌یه سروشتی یه‌كێك له‌ژن‌و مێرده‌كه بێت. 2. پشتگوێخستنی لایه‌كیان له‌لایه‌ن ئه‌وی دیكه‌یانه‌وه، به‌مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست. 3. خراپ به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندیی نێوانیان، یان به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێوه‌یه‌كی لاسه‌نگ، وه‌ك ئاره‌زووی زۆری یه‌كێكیان بۆ ئه‌وی دیكه، یان دووركه‌وتنه‌وه‌ی زۆر‌و بێ پاساوی یه‌كێكیان له‌وی دیكه‌یان. 4. سه‌ربه‌خۆبوونی یه‌كێكیان له‌داهاتدا، واته یه‌كێكیان وه‌ك سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی بژی وه‌هابێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ردووكیان له‌ژوورێكدا پێكه‌وه بژین. 5. بردنه ده‌ره‌وه‌ی نهێنیی ماڵ بۆ كه‌س‌وكار‌و هاوڕێیان، ئه‌گه‌رچی بۆ ئامۆژگاریی‌و په‌ندوه‌رگرتنیش بێت. 6. به‌شدارپێكردنی لایه‌نی سێهه‌م له‌كێشه‌كانی نێوان خۆیاندا. 7. نه‌مانی خۆشه‌ویستیی‌و نه‌زانینی چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌و خۆشه‌ویستییه بۆ یه‌كتر به‌ڕێگای جۆربه‌جۆر. 8. به‌ئه‌نقه‌ست پشتگوێخستنی بۆنه گرنگه‌كان، كه بۆ هه‌ردووكیان جێی گرنگیی بێت. 9. ڕێزنه‌گرتن له‌یه‌كتریی‌و به‌سووك سه‌یركردنی تواناكانی یه‌كتر. 10. سه‌رزه‌نشتی زۆر‌و ده‌رخستنی كه‌م‌وكوڕیی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، هه‌میشه باسكردنی لایه‌نه خراپه‌یه‌كانی یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ئه‌وی دیكه‌یانه‌وه. 11. زۆركردن له‌مێرد له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌وه به‌وه‌ی كه زیاد له‌توانای ماددیی خۆی، ئه‌ركی بدات به‌سه‌ردا. 12. شوێنكه‌وتنی ئاره‌زوو‌و خیانه‌تی هاوسه‌رگیریی كه مێرده‌كه ئه‌نجامی بدات. 13. هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ڵاق، كه زۆربه‌ی جار مێرد وه‌ك شمشێرێك له‌سه‌ر ملی ژنه‌كه‌ی دایده‌نێت. یان به‌رده‌وام داواكردن له‌ژن كه بڕواته‌وه بۆ ماڵی باوكی. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه زۆر به‌خێرایی ژیانی هاوسه‌ریی كۆتایی پێده‌هێنێت‌و تێكی ده‌دات. به‌هیوای ئه‌وه‌ی، به‌دوور بن له‌م كێشانه. سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی “الیوم السابع”ی میسریی

2013-07-31
ئه‌و خاڵانه‌ی هاوڕێیه‌تی به‌هێز ده‌که‌ن
ئه‌و خاڵانه‌ی هاوڕێیه‌تی به‌هێز ده‌که‌ن
له‌م جیهانه پڕ له گیروگرفته‌دا، بوونی هاوڕێیه‌کی راسته‌قینه بۆته یه‌کێک له خاڵه پێویسته‌کان بۆ زیاتر به‌خته‌وه‌ربوون و سه‌رکه‌وتنی مرۆڤ. هه‌ر له‌م جیهانه‌شدا، بوون به هاوڕێیه‌کی راسته‌قینه و دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی راسته‌قینه‌ش کارێکی وا ئاسان نیه. هاوڕێی راسته‌قینه ده‌بێ له‌سه‌ر بناغه‌ی متمانه‌بوون و خۆشه‌ویستی بنیات بنرێ. به‌ڵام هاوڕێی راسته‌قینه کێیه و چۆن بیانناسینه‌وه؟
هاوڕێی راسته‌قینه ئه‌و که‌سه‌یه که خۆشی و ناخۆشیه‌کانی ژیان به‌یه‌که‌وه به‌ش بکه‌ن، گرنگی به یه‌کتر بده‌ن، ئه‌وکاته‌ی و دڵته‌نگیت ئاسووده‌ت بکات، کاتێ پێویستت پێیه‌تی ئاماده‌بێ یارمه‌تیت بدات، له هه‌ڵبژاردنی بڕیارێکی دروست له‌گه‌ڵتدا بێت، مه‌رج نیه له هه‌موو خاڵێکدا هاوبه‌ش بن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هیچ شتێک نه‌توانێ له هاوڕێیه‌تیتان که‌م بکاته‌وه. لێره‌دا باسی چه‌ند خاڵێک ده‌که‌م که هاوڕێیه‌تی نێوان مرۆڤه‌کان به‌هێز ده‌کات.
1- متمانه: بوونی متمانه له‌نێوان هاوڕێیان یه‌کێکه له خاڵه گرنگه‌کان. هاوڕێ واته هاوبه‌شی ژیان، واته له هه‌موو خاڵێکی ژیان هاوبه‌ش بێت و بۆ هه‌موو گرفتێک یارمه‌تیده‌ر بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر متمانه نه‌بێت، ئه‌وا هه‌رگیز ئاماده نابیت له بابه‌ته هه‌ستیاره‌کان بۆچوونیان وه‌رگریت و داوای یارمه‌تی و ئامۆژگاریان لێ بکه‌ین. بێگومان ئه‌م جۆره هاوڕێتیه‌ش هه‌رگیز به‌رده‌وام نابێت، یاخود به هاوڕێی راسته‌قینه هه‌ژمار ناکرێت.
2- راستگۆیی: هه‌میشه هه‌وڵ بده راستگۆبیت له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ت و وه‌کو هاوڕێیه‌کی باش درۆی له‌گه‌ڵدا مه‌که. هه‌میشه به‌ڵێنه‌که‌ت بگه‌یه‌نه‌جێ. ئه‌وه‌ی که به زمان ده‌ری ده‌بڕیت جێبه‌جێی بکه. ئه‌و وته‌یه‌ی که ده‌ڵێت "راست به و ڕێی شێر بگره" بکه یاسای ژیانت. کاتێک به‌ڵێنێک به هاوڕێکه‌ت ده‌ده‌یت و دواتر جێبه‌جێی ناکه‌یت، یاخود ده‌ڵێی واده‌که‌م دواتر نایکه‌یت، وای لێدێت هاوڕێکه‌ت متمانه‌ی پێت نامێنێت. بۆیه ئه‌و به‌ڵێنه مه‌ده که نا‌توانیت بیبه‌یته سه‌ر و هه‌ربه‌ڵێنێكت به هاوڕێکه‌ت دا بیگه‌یه‌نه‌جێ و ڕاست به له‌گه‌ڵی.
3- گیانێک بن له دوو جه‌سته‌دا: ئه‌و ساتانه‌ی هاوڕێکه‌ت له گرفت دایه، ئه‌و کاتانه‌ی پێویستی به یارمه‌تی تۆیه، یارمه‌تی بده وه‌ک ئه‌وه‌ی بته‌وێ یارمه‌تی خودی خۆت بده‌یت. له یارمه‌تی دانی هاوڕێکه‌ت که‌مته‌رخه‌می مه‌که و له هه‌ر شوێنێک و هه‌رکاتێک داوای یارمه‌تی کرد، ئاماده به وه‌ک ئه‌وه‌ی کارێکی مه‌زن بۆ خۆت ئه‌نجام بده‌یت. وشه نه‌رێکانی وه‌کو نه‌خێر، ناتوانم، ناکرێ به‌کارمه‌هێنه و بۆ هه‌موو داواکاریه‌ک ئاماده‌ی جێبه‌جێکردن به.
4- گوێگر به: کاتێک هاوڕێکه‌ت له‌باره‌ی بابه‌تێکه‌وه قسه ده‌کات، جوان گوێی لێ بگره و قسه‌کانی مه‌پچڕێنه. هه‌وڵ بده له ته‌واوی ئه‌و شتانه بگه‌یت که هاوڕێکه‌ت باسی لێوه ده‌کات. ئه‌گه‌ر له بابه‌تێک نه‌گه‌یشتیت، داوای لێ بکه بۆت روون بکاته‌وه. ئه‌مه وای لێده‌کات که هه‌ست بکات تۆ گرنگی به بابه‌ته‌که‌ی ده‌ده‌یت.
5- بیر و ڕا بگۆڕنه‌وه: بێگومان هیچ مرۆڤێک له بیروڕا و شێوازی بیرکردنه‌وه وه‌کو یه‌ک نین. هه‌وڵبده له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کان بیر‌و بۆچوون بگۆڕنه‌وه و هه‌ریه‌که به روانگه‌ی خۆی باس له مه‌سه‌له‌که بکات. به‌ڵام ئاگاداربه که به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه موناقه‌شه بکرێت و نه‌گاته که‌مترین راده‌ی تووڕه‌بوون.

گه‌نجان چۆن هاوڕێیه‌تی له‌خۆشه‌ویستی جیابكه‌نه‌وه؟!

چۆن بزانیت تۆ ته‌نها هاوڕێیه‌كی ئه‌ویت‌وخۆشه‌ویستی دڵی نیت:
1 ـ به‌گه‌یشتنت هیچ شڵه‌ژان‌و تێكچوونێك دیار نه‌بێت به‌ڕوویه‌وه ، په‌یوه‌ندیت پێوه نه‌كات بۆزانینی كاتی هات‌و چوونت بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت، هه‌روه‌كو هه‌موو كه‌سێكی دیكه به‌ئاماده‌بوونت مامه‌ڵه‌ی ئاسایت له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌وه ته‌نها هاوڕێیه، به‌ڵام كاتێك تۆی بینی‌و شڵه‌ژا و پرسیاری ڕۆشتن‌و هاتنتی كرد ئه‌وا تۆی خۆشده‌وێت.
2 ـ ئه‌گه‌ر به هه‌موو شتێكی ساده‌و ساكار پێنه‌كه‌نێ ئه‌وه هاوڕێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی تۆی خۆش‌ویست ئه‌وه بێگومان له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كانی له‌گه‌ڵدا تاكۆتایی پێكه‌نین له‌سه‌ر ڕووی ناڕوات.
3 ـ سه‌رنجدانت بۆ كچانی تر، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ په‌سه‌ندكردنی هاوڕێكانت‌وئه‌گه‌ر هانیدایت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان ببه‌ستیت ئه‌وه هاوڕێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆی خۆش‌ویست لێت دوور ناكه‌وێته‌وه‌و تابۆی بكرێت له‌كچه‌كانی دیكه‌ت دوورده‌خاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكتان به‌ته‌نها بن.
4 ـ ئه‌گه‌ر سوربوو له‌سه‌ر شتێك یان به‌رده‌وام وا ڕاهاتبوو خواست‌و حه‌زه‌كانی بۆ ڕاو بۆچوونه‌كانی تۆ نه‌گۆڕێت‌و پێچه‌وانه‌ی تۆ بوو ئه‌وه بێگومان هاوڕێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوربوو له‌ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێك كه تۆ پێت خۆشبێت‌و له‌مێشكیدا بێت بۆ بكات ئه‌وه تۆی خۆشده‌وێت.
5 ـ ئه‌گه‌ر هه‌ر كچێك ببینێت له‌نزیكته‌وه گومان دروستده‌كات‌و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له‌یه‌كترتان دووربخاته‌وه و هه‌ل دروستده‌كات ئه‌و دانیشته كۆتایی پێبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها خۆی نزیك بێت لێته‌وه.

2013-07-30
رێك دابنیشه، متمانه به‌خۆبوون زیاد ده‌كات
ئانجامی توێژینه‌یك كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك قوتابی ئه‌نجامدراوه ، ئه‌وه به‌دیار كه‌وتووه،كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی راست و رێك دانیشتوون، زۆربه‌یان گه‌یشتوون به ئاواته‌كانیان له چاو ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی لار‌و نارێك دانیشتوون، كه ئه‌وان زۆربه‌یان نه‌گه‌ی‌شتوون به ئاواته‌كانیان.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له وولایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر 71 قوتابی ، چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته كرابوو له‌باره‌ی پلان و بیرۆكه و داهاتووی خۆیان،سه‌رنجام ئه‌وه به‌دره‌كه‌وتووه، كه ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان به‌شێوه‌یی راست دانیشتوون، توانیویانه زۆربه‌ی ئه‌و ئاواتانه‌یان به‌ده‌ست بێنن كه له‌ژیانیاندا ئامانجیان بووه هه‌ولیان بۆداوه،له‌چاو ئه‌وانه‌ی كه به‌شێوه‌ی لار له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان دانیشتوون له زۆربه‌ی ووێسگه‌كانی ژیانیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه وه مه‌وادیه‌كی زۆر گه‌وره‌ش له‌نێوان خۆیان ئاواته‌كانیان دا هه‌بووه،شایه‌نی باسه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤارێكی ئه‌ورپی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گرنگی به بوار و بابه‌ته‌كانی ده‌رووناسی ده‌دات،وه له‌م توێژینه‌وه ئه‌وه‌ش هاتووه كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان به‌شێوه‌یكی راست و رێك داده‌نیشن رێژیه‌كی به‌ز له متمانه به‌خۆ بوونیان هه‌یه وه ئه‌م شێوه دانیشتنه‌ش هۆكارێكیشه له‌سه‌ر زیادبوونی متمانه به‌خۆ بوون،به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی لار‌و نارێك دابنیشیت ئه‌وه ده‌بێته هۆكاری له‌ده‌ست دانی متمانه به خۆبوون.
هه‌روه‌ها پسپۆرانی زانستی ده‌روون ناسی له زانكۆی ئۆهایۆ ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه،كه رێك دانیشتن مانایه‌كی جوان به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌گێنێ كه‌ئه‌وه‌ش به سوودی متمانه به‌خۆبوون تواو ده‌بێت.
ده‌رگای سه‌ركه‌وتن بۆ داخراوه ؟!
ده‌رگای سه‌ركه‌وتن بۆ داخراوه ؟!
پیاوچاكێك گووتی : ده‌رگای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی له‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌هۆی شه‌ش شته‌وه داخراوه :
1)) خه‌ریك بوون به‌نیعمه‌ته‌وه و له‌بیركردنی سوپاس گوزاری خوا ، كه‌خاوه‌نی نیعمه‌ته‌كه‌یه .
2)) حه‌زكردن له فێربوونی زانیاری و كارنه‌كردن پێی .
3)) په‌له‌كردن بۆ كردنی تاوان و دواخستنی ته‌وبه .
4)) هه‌وڵدان بۆ هاوڕێیه‌تی پیاوچاكان و كارنه‌كردن به‌كرده‌وه‌یان .
5)) دونیا پشت له‌وان بكات و ئه‌وان به‌دوای دا ده‌ڕۆن .
6)) ئاخیره‌ت پێشوازیان لێ ده‌كات و ئه‌وان ڕووی تێ ناكه‌ن.
ئاماده‌كردنی : رابه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌رتی

بنه‌ما گرنگه‌كانى سه‌ركه‌وتن
بنه‌ما گرنگه‌كانى سه‌ركه‌وتن
بیر له ئامانجه گه‌وره‌كان بكه‌ره‌وه بكه‌ره‌وه
كۆمه‌ڵىَ ئامانجى گه‌وره‌و بڵند بۆ ژیانى خۆت ده‌ستنیشان بكه(هه‌ڵبژێره). ئامانجه بچوك‌و بێنرخه‌كان هه‌رچه‌ند ئاماده‌و له‌به‌رده‌ستن، به‌ڵام مایه‌ى رِه‌زامه‌ندى‌و ئاسووده‌یی نین. ئاشكرایه كه ئامانجى به‌رز‌وبڵند پێویستى به هه‌وڵ‌و ماندووبوون‌و ته‌قه‌للاى زۆر هه‌یه، به‌ڵام ده‌سكه‌وتى ئه‌و هه‌وڵ و كۆششی كه‌م‌وكورت نابێت. به‌رزه‌فرِى له هه‌ڵبژاردنى ئامانجدا هاورِێ له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ كردنی ورددا، هه‌رگیز زیانی به‌دواوه نابێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌كاره‌كانتدا هه‌ڵكه‌وتووبیت، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى ماندوونه‌ناسانه هه‌وڵ وكۆشش بكه، كه‌متربخه‌وه‌و بێكار مه‌به، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشه‌نگ بوون‌و هه‌ڵكه‌وتووبوون پێویستى به هیمه‌تێكى به‌رز(بڵند) هه‌یه. هه‌موومان ده‌توانین له((باشترین))ه‌كان بین، به‌مه‌رجێك كه خۆمان خوازیارى بین‌و بمانه‌وێت. به‌وپه‌رِی هێزو تواناوه بته‌وێت‌و ئه‌و خواسته ده‌روونی‌و دڵییه به‌رده‌وام بكه‌یته‌وه. ئه‌وكات ده‌بینیت كه كاره‌كان خۆبه‌خۆ ده‌گه‌نه ئه‌نجام.
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به كه‌مترین سه‌ركه‌وتن‌و ده‌ستكه‌وت رِازى ده‌بن‌و پاڵی لێده‌ده‌نه‌وه، به پشتوێنى شل‌و خه‌یاڵی ئاسووده‌وه به‌لای كه‌ناری ده‌ریادا پیاسه‌ى لێده‌كه‌ن‌و به ووته‌ى خۆیان، قه‌ناعه‌تیان كردووه به پیشه‌ی خۆیان. به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه چاوه‌رِوانى((باشترین))ه‌كانیان هه‌یه‌و به‌وپه‌رِی بوون‌و تواناوه به‌دواى ئامانجه‌كانیاندا ده‌رِۆن‌و هه‌رگیز كۆڵ ناده‌ن‌و به‌شێوه‌یه‌كى شیاو له دره‌ختی ژیان به‌هره وه‌رده‌گرن. ئاوه‌هاكه‌سانێك بوێری و نه‌ترسییه‌كى زیاتر له‌خۆیاندا به‌دی ده‌كه‌ن‌و له‌بری پیاسه‌كردن به‌رِۆخى ده‌ریاد‌و وێرِای مه‌ترسی قرشه‌كان، چش له گیان ده‌كه‌ن‌و له‌خودی ده‌ریادا به دواى گه‌وهه‌ر‌و مروارییدا ده‌گه‌رِێن. ژیان خاڵی نییه له‌كێشه‌و گرفت و به‌دوور نییه له هه‌ر جۆره دڵه‌رِاوكێ‌و نیگه‌رانییه‌ك‌و دواجار خه‌یاڵێك پتر نییه. پیاوان‌و ژنانى بوێر و خاوه‌ن ئیراده، ترس‌و له‌رزى كێشه‌و گرفته‌كان ناخه‌نه دڵیانه‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌یه‌وێت به‌سه‌ركه‌وتن بگات، پێویسته به‌هه‌نگاوى پته‌وه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه برِوات. ده‌سترِاگه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن، به‌رهه‌م‌وبه‌ره‌نجامى جموجوڵ‌و چاكبوونه، نه‌ك متبوون‌و وه‌ستاویى‌و له‌جێی خۆدا چه‌قبه‌ستن. كیمۆر چۆنگ له‌كتێبی((تێكه‌ڵه‌رِێژی هه‌ر شه‌قامێك له زێرِه))دا ده‌ڵێت: ((ژیان، نه رِێگایه‌كى خۆشرِه‌و و هه‌موار كراوه‌و نه به‌ستێنێكه له گوڵ. له یادت بێت كه گوڵه‌باخه‌كانیش ته‌نراون به درِكى تیژ و برِنده.))
ئایا له سه‌ركه‌وتندا زیره‌كى و توانا(ئیستیعداد) كاریگه‌رییان هه‌یه؟
ئه‌گه‌رهۆش‌و توانایه‌كى تێروته‌واومان هه‌بێت‌و به‌دروستی به‌كاری بهێنین، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه رِێگای گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن‌و به‌خته‌وه‌رى بۆمان هه‌موار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و له كاره‌كاندا جددییه‌ت به‌كار نه‌به‌ین، ئه‌وا كه‌سانی لێبرِاو‌و خاوه‌ن ئیراده‌یش به كه‌مترین تواناوه پێشمان پێده‌گرنه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته پێویسته دانی پێدابنێین كه نه‌بوونى توانا(ئیستعداد) به هۆكار گه‌لێكى وه‌ك به‌رگری، داكۆكى‌و كۆششكردن، رِێكوپێكى، ووردبینی‌و ورده‌كاری‌و پشوودرێژی‌و خۆرِاگریه‌وه شیاوى قه‌ره‌بووبوونه‌وه‌یه. هه‌ریه‌ك له‌و هۆكار (فاكته‌ر)ه گرنگ‌و كارسازانه له شوێنى خۆیدا لێیده‌كۆڵرێته‌وه‌و تاوتوێ ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته ده‌ست به‌م بابه‌ته بكه‌ین، كه چۆن ده‌توانین له مرۆڤێكى كه‌م توانا(ئیستیعداد)، كه‌م هۆش(نازیره‌ك)و یادگه‌یه‌كى لاواز كه‌سێكى خاوه‌ن توانا(بااستعداد)، هۆشیار(زیره‌ك)و یادگه‌باش دروست بكه‌ین.
ئه‌م رِاستییه چه‌ندین جار به شێوه‌ى جیاواز‌و جۆربه‌جۆر خراوه‌ته رِوو، كه تواناى ناپشكوتوو شاراوه‌ى مێشك چه‌ند به‌رامبه‌رى كاركرده‌كه‌یه‌تى‌و هیچ مرۆڤێك نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوه‌تى سوود له زیره‌كى‌ومێشك خۆی وه‌ربگرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌نیشتاینی گه‌وره بلیمه‌تی بواری زانستی سه‌رده‌میش، ته‌نها له‌سه‌دا سیانزه‌ى توانا زه‌ینینه‌كانى خۆی به‌كارهێناوه.
باشترین شێوازى سوودوه‌رگرتن له تواناكانى مێشك، رِه‌وانه‌كردن‌و سپاردنى بیر‌و هزر، ئه‌ندێشه‌و ئاوات‌و خولیاكانه بۆی. گرفته‌كانى خۆت به‌مێشكت بسپێره تاوه‌كو له‌ده‌رفه‌تى گونجاو‌و له‌باردا تاوتۆی بكرێت. رِاهاتن به ئاوه‌ها كارێك مێشك كاراتر‌و چالاكتر ده‌كات، به‌چه‌شنێك كه له ماوه‌یه‌كى كورتدا ده‌ستت به وه‌ڵامه پێویسته‌كان ده‌گات. مێشكى تۆ ده‌توانێت هه‌ر وه‌ك خۆر به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێكدا رِووناكى‌و پرشنگ بهاوێَت، به‌مه‌رجێك به‌باشترین شێوه به‌هره‌ى لێوه‌ربگیردرێت‌و به‌كارى بهێنێت. ((بۆسوییه)) به‌جۆرێكى جوان‌و نایاب ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باس ده‌كات: (مێشكى تۆ وه‌ك ئاشێك وه‌هایه كه به‌ردوام كارده‌كات. ئه‌گه‌ر گه‌نمى تێبكه‌یت، ئاردى گه‌نم ده‌داته ده‌ره‌وه‌و ئه‌گه‌ر جۆی تێبكه‌یت ئاردى جۆ ده‌داته ده‌ره‌وه. كه‌واته ئایدیا‌و بیر‌و هزری باشى تێبكه تاوه‌كو به‌رهه‌مه‌كه‌ی ببینیت.))
ئایا چانس‌و به‌خت رۆڵی هه‌یه له سه‌ركه‌وتنماندا؟
بایكۆن ده‌ڵێت: ((ئایا ده‌زانیت به‌خت(چانس)چییه؟ به‌خت(چانس) بوێری‌و دلێریمان پێده‌به‌خشێت تا هه‌ست بكه‌ین كه رِۆژگار به‌پێی ئاوات و ئاره‌زوى ئێمه‌یه‌و ئه‌و هه‌سته، هێزو توانا جه‌سته‌یی‌و هزرییه‌كانمان له ئه‌نجامدان‌و رِاپه‌رِاندنی كاره ئه‌سته‌م‌و دژواره‌كاندا به‌هێز‌و پته‌و ده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌موو شتێك به چانس‌و ئیقباڵ ده‌زانن، ئه‌وا به‌زمانى بێزمانى ده‌ڵێن(بمرێ لێوه‌شاوه‌یى))و به‌م جۆره درووشمانه دڵگه‌رمى‌و سه‌رگه‌رمیه‌كی گه‌لێك پووچ‌و بێ ناوه‌رِۆك بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن، به ووته‌ى (گۆته)ى گه‌وره شاعیری ئه‌ڵمانى(له‌ده‌رفه‌ت(هه‌ل)ى باش‌و سوودمه‌ند به‌هره‌وه‌ر بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر ده‌گمه‌نه.))
به‌خت (چانس) به واتای سوودوه‌رگرتنى دروست‌و به‌جىَ له هه‌ل‌و ده‌رفه‌ته پێشهاتووه‌كانه. ئه‌گه‌ر چاوێكى بیناو گوێچكه‌یه‌كى بیسه‌ر(گوێقوڵاخ)مان نه‌بێت‌و سوودى دروست‌و رِه‌وا له زیره‌كى‌و هۆش‌و توانای برِیاردانى خۆمان وه‌رنه‌گرین، ئیدى چۆن ده‌توانین چانس(به‌خت) له ئامێز بگرین؟ ده‌بێت هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به دوای چانس‌و به‌خته‌وه بین‌و به زیره‌كى‌و وریایی‌و وردبینی(تیژبینى)ه‌وه په‌رِ‌و باڵ‌و گه‌شه به‌و ده‌رفه‌تانه بده‌ین، كه ژیان پێمانى ده‌دات‌و لێیان به‌هره‌وه‌ر بین.
مه‌حاڵ (نامومكین) بوونى نییه؟
ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ (نامومكین) بوونى نه‌بێت، كه‌واته هه‌ركارێك ده‌كرێت ببێت‌و بێته‌بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌ى بۆچی هه‌ندێ كه‌س له كاره‌كانیاندا ناسه‌ركه‌ووتون. ناسه‌ركه‌ووتویى ئه‌وان له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌كییه:
یه‌كه‌م له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به‌رپرسیارییه‌تی‌و ده‌رفه‌ته پێشهاتووه‌كاندا به‌رگری‌و خۆرِاگرییان له‌خۆیان پیشان نه‌داوه‌و له ئه‌نجامدان‌و رِاپه‌رِاندنى كاره‌كاندا كه‌مته‌رخه‌مییان نواندووه.
دووه‌م رِێگاو شێواز‌و میتۆدى (برِیاردان)ه‌كه‌یان نادروست بووه. به‌گوزاریه‌كى دى، له‌بری هه‌ڵسه‌نگاندن‌و تاوتوێكردنى هه‌مه‌لایه‌نه‌و ووردى كاره‌كه‌و فه‌راهه‌م كردنى كه‌ره‌سته‌و پێویستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره، یه‌كسه‌رو بێ سێ‌و دوو لێ‌كردن، خۆیان تێهه‌ڵداوه. برِیاردان بۆ ده‌سپێكردنی كاره‌كه بۆخۆی هه‌نگاوێكى ئه‌رێیی(پۆزه‌تیڤ)ه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنى پێشوه‌خت‌و پرس‌و رِاوێژكردن هه‌نگاو هه‌ڵبێنین، ئه‌وا به ئه‌نجامى دڵخوازى خۆمان ناگه‌ین. كاری به‌بێ خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه رِه‌نگه له ده‌سپێكدا به‌باشى به‌ره‌و پێشه‌وه برِوات، به‌ڵام كاتێك ده‌بێت كه بنبه‌ست ده‌گه‌ین‌و له‌وێوه كه پێشتر بیرمان له رِێگه‌چاره‌یه‌ك نه‌كردووه‌ته‌وه، دڵساردو هیوابرِاو ده‌بین‌و ئه‌سڵی ئامانج(هدف)ه‌كه تاوانبار ده‌كه‌ین‌و دواجار به فه‌رامۆشی ده‌سپێرین.
سه‌رچاوه: گۆڤاری روزهای زندگى

الاشتراك في:
الرسائل (Atom)