2013-07-27

له‌كاتی تووڕه‌یی خواردن مه‌خۆ

له‌كاتی تووڕه‌یی خواردن مه‌خۆ



چه‌ند پزیشكێكی سویدی له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتن كه‌ كاتێك مرۆڤ تووڕه‌یه‌ یان دڵیته‌نگه‌ و خه‌مباره‌ یان ترسی لێ نیشتووه‌ و خواردن ده‌خوات ئه‌وه‌ هیچ سوودێكی لێوه‌رناگرێت و به‌ڵكو لایه‌نه‌ خراپه‌كه‌ی زۆرتره‌ بۆی. هه‌روه‌ها پزیشكه‌ سویدییه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد كه‌ تووڕه‌یی و خه‌م و ترس رێگه‌ له‌ ده‌ردانی رژێنی هه‌رسكردن له‌ گه‌ده‌ ده‌گرن و ئه‌وكاتیش نه‌ك مرۆڤ هیچ سوودێك له‌ خواردنه‌كه‌ وه‌رناگرێت، به‌ڵكو دووچاری نه‌خۆشی گه‌ده‌ش ده‌بێت. بۆیه‌ ئه‌و پزیشكانه‌ ئامۆژگاری مرۆڤ ده‌كه‌ن كه‌ له‌كاتی تووڕه‌یی و ترس و خه‌مدا خواردن نه‌خۆن.

بیركردنه‌وه‌ به‌ر له‌ نووستن....كارێكى باشه‌ یان خراپ؟


بیركردنه‌وه‌ به‌ر له‌ نووستن....كارێكى باشه‌ یان خراپ؟




زۆر جار كه‌ به‌یانى به‌خه‌به‌ر دێین هه‌ست به‌ تێكشكان و ناخۆشى و بێزارى ده‌كه‌ین، كتوپر، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى پێشوه‌خت، پرسیار له‌ هۆكارى ئه‌و بێزارییه‌ كتوپره‌مان ده‌كه‌ین، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ى نازانین، ئه‌م هه‌سته‌مان به‌درێژاى ئه‌و رۆژه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، كاره‌كانمان بۆ به‌رێوه‌ناچێت، یان به‌سستى و خه‌واڵوییه‌كى ته‌واوه‌تیه‌وه‌ رایان ده‌په‌رێنین، وادیاره‌ ئه‌م هه‌ست و سۆزه‌ نێگه‌تیڤانه‌ پاڵنه‌ریكى پێشینه‌یان هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ قۆناغى بیركردنه‌وه‌ى به‌ر له‌ نوستن و، هه‌روه‌ها دواى به‌خه‌به‌رهاتنمان له‌ به‌یانیدا هه‌یه‌.

قۆناغى بیركردنه‌وه‌ى به‌ر له‌نوستن به‌ خراپترین هۆو باره‌ ده‌روونیه‌ خراپه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ داده‌نرێت، له‌وانه‌یه‌ شوێنه‌وارێكى خراپ له‌سه‌ر بارى ده‌روونى كه‌سه‌كه‌ بۆ رۆژى دوای به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌ هه‌موو جۆره‌كانى بیركردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ته‌نها بیركردنه‌وه‌ى خراپ و ره‌شبینیانه‌.
رۆڵى ئه‌مه‌- واته‌ رۆڵى پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه‌ى به‌ر له‌ نووستن و كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر بارى ده‌روونى مرۆڤه‌كه‌ له‌ به‌یانیدا، واته‌ هۆكارى هه‌ر هه‌ستكردنێك به‌ تێكشكان و ناخۆشى و دڵته‌نگییه‌ك یان بێتواناى له‌ به‌رده‌وام بوونى كاره‌كان بریتیه‌ له‌وبه‌رنامه‌ خودییه‌ نێگه‌تیڤه‌ى له‌ نه‌ستى مرۆڤه‌كه‌دا هه‌یه‌، ئه‌میش له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بیركردنه‌وه‌ و رووداوه‌ خراپانه‌ یان باشانه‌یه‌ كه‌ له‌ رابردوودا كه‌سه‌كه‌ كۆیكردۆته‌وه‌.
له‌به‌رئه‌وه‌، پێویسته‌ چاودێرى بیركردنه‌وه‌ به‌ر له‌ نوستن بكه‌ین و ئاگادارى هه‌موو ئه‌و بۆچوون و دیمه‌نانه‌بكه‌ین كه‌ به‌ر له‌ نووستن بیرى لێده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌برى ئه‌و ساته‌ ناخۆشانه‌ هوڵ بۆ به‌بیرهاتنه‌وه‌ى ساته‌ باش و كاته‌ جوانه‌كان بدرێت، واته‌ هه‌موو شتێك كه‌ له‌ ژیاندا پۆزه‌تیڤانه‌بێت، تاوه‌كو له‌ كه‌شێكى ئارام و بێده‌نگ و پر له‌ زینده‌گیدا بۆ به‌یانى بژین .
له‌به‌رئه‌وه‌ لێره‌دا دوو رێگه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى باش و بۆ پارێزگاریكردن له‌ چالاكى و زینده‌گى به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام، به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌هه‌موو ئه‌و كێشه‌و ئاسته‌نگیانه‌ بده‌ین كه‌ دێته‌ رێمان ده‌خه‌ینه‌ روو :
رێگه‌ى یه‌كه‌م/ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ له‌و ئامانجه‌ سه‌رنج راكێشانه‌ وه‌ستاوه‌ كه‌ خوازیاریت له‌ داهاتوودا به‌ دییان بهێنیت و هه‌وڵیان بۆ ده‌ده‌یت، پێویسته‌ بیان نووسیته‌وه‌، یان له‌ خه‌یاڵتدا نمایشیان بكه‌یت و ناوى خۆت له‌ كۆتاى په‌ره‌كه‌دا بنووسیت تا بدینیت نێوان تۆو ئامانجه‌كان زۆر نزیكن، وادایبنێ هیواكانت به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه‌ هاتۆته‌ دى، بۆ چه‌ند ساتێك وه‌ها بژى كه‌ به‌دیهاتوون، كاتێك دیمه‌نكه‌ سه‌رنج راكێش ده‌بێت بنوو، به‌مه‌ دواهه‌مین بیركردنه‌ت بریتى ده‌بێت له‌ سه‌ركه‌وتن بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانت، بۆ به‌یانى به‌ ده‌روونیكى ئارام و چالاكییه‌كى زۆره‌وه‌ به‌خه‌به‌ردێیت.
رێگه‌ى دووه‌م/ له‌سه‌ر به‌بیرهاتنه‌وه‌ى دیمه‌نه‌كان وه‌ستاوه‌، ئه‌و یادگارى و ساته‌ جوانانه‌ى كه‌ له‌ ژیانتدا هاتوونه‌ته‌ رێت و خوازیاریت گه‌ر بۆ جارێكیش بێت تیایدا بژیته‌وه‌، له‌ شوێنێكى ئارام و بێده‌نگدا پشوبده‌ وجوانترین و خۆشترین یادگارییه‌ك كه‌ له‌ رابردوودا هه‌تبووه‌ بیهێنه‌وه‌یاد، چۆن ده‌ته‌وێت تاوتوێیان بكه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌وه‌و به‌ هه‌مان هه‌ستى جوانه‌وه‌ بۆ به‌یانى به‌خه‌به‌ره‌.

خوشتن و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌

خوشتن و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌


توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی تیمه‌كانی توێژه‌رانی فه‌ره‌نسا له‌په‌یمانگه‌ی “سلات” ئامۆژگاریده‌ده‌ن به‌وه‌ی خۆشتن یارمه‌تیده‌ری مرۆڤه‌ له‌ئازادكردنی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌،هه‌روه‌ك یارمه‌تیده‌ره‌ له‌حه‌سانه‌وه‌ی ماسولكه‌كان و ڕزگاربون له‌دڵه‌ڕاوكێ و زیادكردنی ماده‌ی دوبامین كه‌ له‌گه‌ڵ مۆخ كارلێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بخه‌نه‌ زۆرێك له‌هه‌ست و هه‌ڵسوكه‌ت و وریابونه‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ زیادبونی ماده‌ی دوبامین له‌مۆخ رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌هه‌ستكردن به‌ خۆشی و ئارامی كه‌ وا له‌مرۆڤ ده‌كات داهێنان و بنیات نان،هه‌رچه‌نده‌ مرۆڤ خۆی بشوات ئه‌و ماده‌یه‌ زیاد ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئامۆژگاریده‌دات به‌ چه‌ند جارێك خۆشتن له‌رۆژێكدا.
هه‌روه‌ها خۆشتن هانده‌رێكه‌ بۆ ڕێكخستنی كاروسیتمی لیمفاویه‌كان كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ی ڕزگاركردنی جه‌سته‌یه‌ له‌ژه‌هرو ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان و به‌كتریای بێزاركه‌ر ، یارمه‌تیده‌ریشه‌ له‌چالاككردنی سوڕی خوێن.
خانه‌كانی چینی پێست له‌كاتی خۆشتندا نه‌رم و شێدارده‌بێت، ده‌بیته‌ خاوه‌نی پێستێكی پاك و نه‌رم و نیان، پێست مانگانه‌ تازه‌ ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ یارمه‌تیده‌ری بیت به‌ خۆشتن له‌ڕزگاربون له‌وچینه‌ مردوه‌.

2013-07-25

با فێری ئارامگرتن بین


با فێری ئارامگرتن بین

دوای ئەوەی پیاوێک کورە تاقانەکەی تووشی رووداوێكی سەیارە بوو
لە نەخۆشخانەی تایبەتەوە پەیوەندی بە پزیشکی پسپۆر کرا پەپەلە ئامادەبێت
دکتۆر زۆر به‌پەلە گەیشتە نەخۆشخانە ‌
بۆ ئەوەی نەشتەگەری لە ناکاو بۆ كوڕه‌كه‌ بکات
پێش ئەوەی بچێتە ھۆلی نەشتەرگەری باوکی كوڕه‌كه‌ی بینی دەھاتوو دەچوو زۆر نیگەران دیار بوو...!!!!
باوکی كوڕه‌كه‌ش کاتێک دکتۆرەکەی بینی بەسەریدا ھاواری کرد ووتی: لەبەر چی ئەوھا دەرنگ ھاتی نازانی ژیانی مندالەکەم لە مەترسیدایە؟
دکتورەکە ووتی لە سەرخۆ بە برا من لە نەخۆشخانە نەبووم کاتێک پەیوەندیم پێکرا زوو گەیشتەمە ئێره‌، ئێستاش لە سەرخۆ بە ئارام بگرە،
باوکی منالەکە ووتی :ئارام بگرم؟
دکتۆرێکی جەند خەم ساردی باشە ئەگەر کورەکی تۆ بوایە ‌ وات دەووت؟
دکتورەکە زەردەخەنەیە‌کی کرد ووتی:ئیسلام ئەوە مان فێردەکات لەکاتی رووداو کارەسات دەبێ ئاراممان ھەبێت ئەوەی خوا حەز بکات ئەو دەبێت
ژیان بە دەست خوایە نە درێژ دەکرێت نە کورت دەکرێت وە ئەوەی پێوست بێت بۆ کوڕەکه‌ت دەیکەین .
برۆ دەست نوێژ بشۆ دووعای بۆبکە باشترە
باوکی مندالەکە بە گالتە پێکردنێکەوە سەری بۆ دکتورکە بادا،
دکتۆر چووە ژووری نەشتەرگەری پاش ماوەیەک ،ھاتە دەرەەوە ووتی:
موژدە براکەم ئێستا حالی کورکەت زۆر باشە نەشتەرگەریەکەی ‌ سەرکەوتوو بوو.
دواتر یاریدە دەرەکەم باسی حالەتەی مندالەکەت زیاتر بۆ دەکات ئیستا من دەرنگمە دەبێت برۆم،کارێکی گرینگم ھەیە , باوکی کورەکە کاتێک مندالەکەی ھاتە دەرەوە بە یاریدەرەکەی دکتۆری ووت ئەو دکتورە زۆر لە خۆباییە ڕانەوەستا تاوه‌کو ھەندیک پرسیاری لێ بکەم دەربارەی حالەتی کورەکەم،
یاریدەدەرەکەی دکتوره‌كه‌ چاوی پر بوو لە فرمێسک ووتی:

دوینێ شەو کورەکەی دکتۆر لە رووداویکی دلتەزێن گیانی لە دەستدا ،لە بەر ئەوەی تاکە دکتورە لە نەخۆشخانەکەمان ئەو پسپۆریەی ھەبێت ناچار تەلەفونمان بۆ کرد ئەویش ھات تاکو ژیانی کورەکەی تۆ رزگار بکات ئیستاش بۆیە زوو رۆیشت تاکو بە ناشتنی كوڕه‌كه‌ی رابگات.

باوکی کورەکە دەستی کرد بە گریان فرمێسک لە چاوانی ھاتە خوارەوە
کوتی ئەی خوایە گیان من چ بێ رێزیەکم کرد بەرامبەر ئەو پیاوە گەورە و خۆڕاگرە.
خوایە گیان وەک ئەو دکتۆرە ئیماندارە ئێمەش فێرە ئارام گرتن و لێبوردەیی کەییت و خوایە گیان دڵێکی ئارامگرتوومان پێ بەخشی لەکاتی ناخۆشی

شیر، بۆ ئارامیی ده‌روون

شیر، بۆ ئارامیی ده‌روون


هه‌بوونی شیر له‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌كاندا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ چه‌ندین كانزا و پرۆتین و ڤیتامینی گرنگ له‌خۆده‌گرێـت، كه‌ پێویستن بۆ ته‌ندروست ڕاگرتنی جه‌سته‌ و ده‌روون.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی (ئینگریدیا) فه‌ره‌نسیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌برا ده‌ریخست كه‌ شیر كاریگه‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی سه‌رئێشه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی ده‌روونی.

شیر بڕێك پڕۆتینی (لاكتیوم) له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (كۆرتیسۆل) كه‌ هۆرمۆنێكه‌ رژێنه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ كاتی زیادبوونی په‌ستانی ده‌روونیدا ده‌یڕێژن.

هه‌روه‌ها هه‌بوونی هه‌ردوو ڤیتامینی B2 و B12 له‌ شیردا هۆكاری دیكه‌ن بۆ به‌خشینی ئارامی به‌ ده‌روون.

ئارامگرتن

ئارامگرتن



ئارامگرتن لە زمانەوانیدا/ وشەی (الصبر)بەمانای خۆگرتن و رێگرتن هاتوە ، من ئارامدەگرم واتە من نەفس و دەروونی خۆم گرتوە لەگوناه و تاوان. ئارامگرتن دادەنرێت بە سەرەکیترین رەوشتەبەرزەکان و هەروەها بەبنەڕەترین رەوشتەکانی ئاینە پاک و بێگەردەکەمانو بۆ پتر تیشک خستنەسەر ئەم رەوشتە بەرزەش چەند دەلاقەیەک بەروویدا ئاوەڵادەکەین.

دەلاقەی یەکەم/ ئارامگرتن کلیلی گەردوونە
بیربکەنەوە لە دروستکراوو بەدیهێنەرەکانی پەروەردگار... لەمنداڵ کاتێ لەرەحمی دایکیدایە چۆن بە قۆناغە یەک لەدوای یەکەکاندا تێدەپەڕێ و لەناکاو گەورە نابێت .......هەروەها وردببنەوە لەکشتوکاڵ بەچەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێ ئەوجا نەش و نما دەکاتو دەدورێتەوە....هەروەها وردببنەوە لەقۆناغبەندی لەهەڵهاتن و ئاوابوونی خۆردا، ئایا نابینی خوداوەندی باڵادەست ئاسمانەکانی لەشەش رۆژدا دروست کردوە لەکاتێکدا دەیتوانی لەیەک رۆژدا بەدی بهێنێت یاخود لە وچانێکی کورتدا......: .jg

دەلاقەی دووەم/هەمووشتێک لەژیانماندا پێویستی بەئارامگرتن هەیە
ئەگەر خوازیاربوویت لەژیاندا سەرکەوتووبیت دەبێت بۆ ماوەی (16) ساڵ تێبکۆسیتو ئارام بگریت،ئەگەر خوازیاربوویت گوێرایەڵی پەروەردگار بیت دەبێت ئارام بگریت لەسەر بەندایەتیەکان.ئەگەر خوازیاربوویت دەستبەرداری سەرپێچی و گوناه ببیت دەبێت ئارام بگریت و دەروونت وابەستەی ویست و خوازێکی پتەوبکەیت.لێرەوە دەبینی ئارامگرتن چۆن رۆچوە بەنێو سەراپای ژیانماندا هەربۆیە زانایان دەڵێن: "تەواوى دنیاو ئاین وابەستەی ئارامگرتنە".بێگەردیو پاکی بۆ پەروەردگار.........! ئایا ئازایەتیەک هەیە بەبێ ئارامگرتن ؟ یاخود هیچ ئاوەدانکردنەوەو دروستکردنی پردو رێگەوبان هەیە بەبێ ئارامگرتن ؟ یان چاکەکردن لەگەڵ دایکو باوک بەبێ ئارامگرتن دێتە دی؟
یاخود بوژاندنەوەی ئابووری هەیە بەبێ ئارامگرتن؟

دەلاقەی سێیەم/ بەبێ ئارامگرتن مرۆڤایەتی دەفەوتێ و لەناو دەچێت
تەماشاکە بەبێ ئارامگرتن ...ــ ئەوەی کەپاڵ دەنێت بە داوێنپیسێکەوە کەوا کاری داوێنپیسی ئەنجام بدات ئەوەیە ئارامی نەگرتوە هەتا بەشێوەیەکی دروست هاوسەر بگرێت .ــ ئەوەی ئالودەی مادە سڕکەرەکان بوە چ هۆکارێک بەو دەردەی بردوە ؟ هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەڵاو نەهامەتییەی کە رووی تێکردوەو نەیتوانیوە ئارامی لەسەر بگرێت یاخود ئارامی نەگرتوە لەسەر ئەوکاتە بەتاڵانەی کە هەیەتی.

دەلاقەی چوارەم/ چواندنێک ماناکە رووندەکاتەوەو جێگیریدەکات
زانایان دەڵێن: "نەفس و روح ئەو سوارییەن کەبەندە سواری دەبێت هەتا بەهۆیانەوە بگات بەبەهەشت یاخود بەهۆیەوە بەرەو دۆزەخ بڕوات و ئارامگرتنیش لغاوەکەیەتی".

دەلاقەی پێنجەم/ (90)جار وشەی (ئارامگرتن) لەقورئانی پیرۆزدا هاتوە
وشەی ئارامگرتن پتر لە(90)جار و لە شوینی جیاجیادا هاتوەو لەمیانەی باسی هیچ رەوشێکی تردا ئەوەندە باس نەکراوە .


https://www.facebook.com/photo.php?fbid=215060218647278&set=a.131708706982430.29276.131705653649402&type=1&relevant_count=1

خه‌وی دوانیوه‌ڕۆیان باشه‌ یان خراپ؟

خه‌وی دوانیوه‌ڕۆیان باشه‌ یان خراپ؟
ئەنجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات خه‌وێ دوانیوه‌ڕۆیان ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزتر بوونی مێشك و یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بیره‌وه‌ری و زانیاریه‌كانی چه‌ندین ساڵی پێشتر به‌ بیر مرۆڤ بێته‌وه‌.

به‌ پێ تویژینه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه‌ ئاشكرا بووه‌ خه‌وتنی دووانیوه‌ڕۆیان سودێكی زۆر به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزتر بوونی مێشك و بیره‌وه‌ری و یادگه‌ی درێژخایه‌نی مرۆڤ.

توێژه‌رانی ئه‌مریكی دوو گروپیان ده‌ستنیشان كردبوو كه‌ یه‌كێیان دوانیوه‌ڕۆیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌خه‌وتن و ئه‌وانیتر نه‌ده‌خه‌وتن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان گروپی یه‌كه‌م واته‌ ئه‌وانه‌ی دوانیوه‌ڕۆیان ده‌نوستن توانایی مێشك و بیرهێنانه‌وه‌یان زیاتر بوو له‌وانه‌ی تر، هه‌ر وه‌ها مێشكیان زووتر بیره‌وه‌ری و زانیاریه‌ كۆنه‌كانیان به‌ بیر ده‌هێنایه‌وه‌.

ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ باسیان له‌وه‌كردوه‌ رۆژانه‌ 60 بۆ 90 خوله‌ك خه‌وی دووانیوه‌ڕۆ زۆر له‌ خه‌وی به‌رده‌وام و زۆری شه‌وانه‌ باشتره‌.



https://www.facebook.com/photo.php?fbid=214782102008423&set=a.131708706982430.29276.131705653649402&type=1&relevant_count=1

چۆن مرۆڤ ده‌بێته‌ كه‌سێكی بوێر و ئازا ؟



یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده‌ به‌گشتی پێگه‌یاندنی تاكێكه‌ كه‌ خاوه‌ن بوێری (الجرأه‌) و ئازایه‌تی بێت،كه‌ بتوانێت رووبه‌رووی گیروگرفته‌كانی رۆژانه‌ی بێته‌وه‌ و له‌ به‌رده‌م بچووكترین كێشه‌دا ده‌سته‌وسان نه‌وه‌ستێت،ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت تاكی ئێمه‌ گیرۆده‌ی بێ ئیراده‌یی و نه‌بوونی ئازایه‌تی و بوێریه‌ ده‌سته‌وسان ده‌وه‌ستێت له‌به‌رده‌م گرفته‌كانی رۆژانه‌دابۆ ته‌نها ساتێكیش بیرناكاته‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌رێك به‌ڵكو ده‌بێته‌ كه‌سێكی لاوازو بێ ده‌سه‌ڵات،به‌ڵكو په‌نا ده‌باته‌ به‌ر خه‌فه‌ت و گریان و خۆخواردنه‌وه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌سانی ترو ته‌نیایی وكشانه‌وه‌ له‌ چالاكیه‌كانی و دواجار ده‌بێته‌ كه‌سێكی ره‌شبین و هه‌موو ده‌رگای بیركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر داده‌خرێن به‌رووی ئه‌م تاكه‌دا، زۆر به‌ئاسانی په‌نا ده‌باته‌ به‌ر خۆكوشتن وه‌ك ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاسان و خۆ ده‌ربازكردنبێت له‌و واقعه‌.
ژماره‌یان كه‌مه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوی وه‌ك ئێمه‌دا بوێرانه‌و ئازایانه‌ زاڵ بن به‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كاندا،بتوانن زۆر بوێرانه‌ باس له‌ ناخ و ئێش وئازاره‌كانیان بكه‌ن،بتوانن راستگۆیانه‌ ناخی خۆیان ده‌ربرن،ته‌نانه‌ت له‌ كاتی چاره‌سه‌ری ده‌روونیشدا سڵكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌وه‌ی هه‌موو راستیه‌كان بدركێنرێت بۆ پزیشكی ده‌روونی یان بۆ چاره‌سازی ده‌روونی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر لێهاتووی كه‌سی چاره‌ساز،كه‌واته‌ هه‌میشه‌ ترسێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ ئاشكراكردنی نهێنیه‌ په‌نخواردووه‌كان،هه‌میشه‌ بێ متمانه‌یی هه‌یه‌ به‌یه‌كتر له‌ئاشكراكردنی نهێنیه‌كان،عه‌یبه‌و خۆ به‌كه‌م زانین له‌كاتی ئاشكراكردنی نهێنیه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كاره‌سات رووی دابێت.گه‌وره‌ترین هۆ له‌به‌رده‌م نه‌بوونی بوێری و ئازایی لای تاكی ئێمه‌ ترسه‌ له‌ قبوڵ نه‌كردنی راستیه‌كان له‌ لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ر،كه‌ ئه‌مه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیانماندا بوونی هه‌یه‌،وه‌ك نه‌بوونی بوێری و ئازایه‌تی له‌ناو هه‌ندێ له‌ خێزانه‌كاندا كور یان كچ ناتوانن باس له‌ كێشه‌و رازو خواستیان بكه‌ن له‌ناو خێزاندا نه‌توانراوه‌ دایك و باوك و منداڵه‌كان وه‌ك هاورێیه‌ك بن زۆر جار له‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كانیشدا بوونی نی یه‌ واته‌ خێزانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌ یه‌ ناتوانێت راستیه‌كان قبوڵ بكات یان به‌ واتایه‌كی تر شه‌رم و ترس له‌ناو خێزاندا له‌ دایك وباوك ده‌بنه‌ هۆی نه‌بوونی بوێری و ئازایی له‌ قسه‌كردن و به‌رده‌وام خه‌فه‌كردنی كێشه‌و گرفته‌كان و مانه‌وه‌یان به‌ بێ چاره‌سه‌ر.كه‌واته‌ سه‌ره‌كی ترین هۆكار په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌ی ناو خێزانه‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ ووشه‌ی عه‌یبه‌ به‌رده‌وام بوونی هه‌یه‌ له‌ كاتێكدا شتێك عه‌یب بێت یان عه‌یب نه‌بێت وه‌ رێگه‌نه‌دان به‌منداڵ بۆ قسه‌كردن و راده‌ربرینی رای خۆی له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ خێزانه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌،شكاندنی منداڵ له‌ به‌رده‌م كه‌سانی تردا له‌ كاتێكدا ده‌یه‌وێت راو بۆچوونی خۆی ده‌ربرێت له‌ هه‌ڵوێستێكدا،یان قسه‌كردن به‌راشكاوی دوودڵی و گومان دروست ده‌كات له‌لای دایك و باوك به‌رامبه‌ر كوره‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی،به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه‌ چاودێری كردنی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌تایبه‌تی له‌ قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا،كه‌وه‌ك ده‌زانین ناسكترین و هه‌ستیارترین قۆناغی ژیانی مرۆڤه‌.هه‌ربۆیه‌ له‌م قۆناغه‌دا كێشه‌ی سۆزداری وكۆمه‌ڵایه‌تی زۆرده‌بێت له‌ئه‌نجامی بێده‌نگی و نه‌وێران له‌ قسه‌كردن كێشه‌كان زۆر گه‌وره‌تر ده‌بن تا ده‌گاته‌ روودانی كاره‌ساتی دڵته‌زێن پاشان خێزان هۆشی دێته‌وه‌ كه‌ چ هه‌ڵیه‌كی كردووه‌و ئه‌مه‌نده‌ی هه‌وڵی داوه‌ خه‌ڵك رازی بكات و قسه‌ی خه‌ڵكی نه‌یه‌ته‌سه‌ر ئه‌مه‌نده‌ هه‌وڵی نه‌داوه‌ كه‌شێكی وادروست بكات كه‌ منداڵه‌كانی زۆر به‌ ئازایانه‌و بێ ترس و دڵه‌راوكێ باس له‌ كێشه‌و گرفتیان بكه‌ن په‌نا نه‌به‌ن به‌ر رێگه‌ی هه‌ڵه‌.كه‌واته‌ له‌م بارودۆخه‌دا تاكێكی ئازا و راستگۆ بێ پێچ و په‌نا به‌رهه‌م نایه‌ت به‌ڵكو تاكێكی ترسنۆك هه‌میشه‌ بێده‌نگ به‌رده‌وام خه‌فه‌كردنی كێشه‌كانی ئاشكرانه‌كردنی هه‌ست و ناخی به‌رهه‌م دێت . نه‌بوونی بوێری و ئازایه‌تی له‌لای قوتابی و خوێندكاری ئێمه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ خێزانه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رهه‌م دێت به‌ هه‌مان شێوه‌ش مامۆستا گوێگرێكی باش نیه‌،ژماره‌یه‌كی كه‌می مامۆستا له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز بوونیان هه‌یه‌ له‌ هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندندا به‌ زانكۆشه‌وه‌ كه‌ ده‌رفه‌ت بده‌ن به‌ قوتابی و خوێندكار بۆ قسه‌كردن بێ شكاندن و رووخاندنی وه‌ یان ته‌رخانكردنی به‌شێك له‌كاته‌كه‌ی بۆ گوێگرتن له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی،هه‌روه‌ها له‌لای خودی مامۆستا خۆشی بوونی نی یه‌كه‌ ناتوانێت ئازایانه‌ ره‌خنه‌بگرێت له‌ شتی راست بڵێت راست له‌ هه‌ڵه‌شدا بڵێت هه‌ڵه‌یه‌،ده‌زانێت له‌كاتی دركردن به‌ هه‌ڵه‌و ره‌خنه‌گرتندا تووشی چ سسزایه‌ك ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ره‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ ناو فه‌رمانگه‌كاندا هه‌مان ترس بوونی هه‌یه‌ له‌ لای فه‌رمانبه‌ران،وه‌ك په‌نده‌ كوردیه‌كه‌ی ده‌ڵێت “ده‌ست به‌ كڵاوه‌كه‌ته‌وه‌ بگره‌ با نه‌یبات ” لێره‌دا هیچ بوارێك بۆ ئازایه‌تی و بوێری نامێنێته‌وه‌.
هۆیه‌كی تر حه‌زی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌كه‌سی بوێرو ئازا له‌ كاتی ووتن و ئاشكراكردنی راستیه‌كاندا ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌ ووته‌، یان پشتگوێ خستن،یان تێروانینی به‌ چاوێكی جیاواز له‌جاران،بایه‌خ نه‌دان به‌ كارو چالاكیه‌كانی،زۆر جار تێبینی ده‌كه‌ین مامۆستا گه‌ر له‌ پۆلێكدا یان له‌ گروپێكدا ته‌نانه‌ت له‌ ناوه‌ندی زانكۆشدا یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌كان گیانی بوێری تیا به‌رجه‌سته‌ بووبێت به‌داخه‌وه‌ ده‌خرێته‌ خانه‌ی پشتگوێخستنه‌وه‌ و ده‌كرێته‌ كه‌سێك بۆ جارێكی دی نه‌توانێت قسه‌ له‌سه‌ر هیچ دیارده‌یه‌ك بكات هه‌میشه‌ بێده‌نگ و ملكه‌چی هه‌موو كه‌س و بریارێك بێت بێ گفتوگۆو بیروراگۆرینه‌وه‌، واته‌ نابێته‌ كه‌سێكی ره‌خنه‌گر وخاوه‌ن بریار.
لێره‌دا ده‌توانین جیاوازی بكه‌ین له‌ نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتوو،كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو به‌ مانای ووشه‌ پێشكه‌وتوو تاكێك به‌رهه‌م دێنێت له‌ هه‌موو كاتێكدا قسه‌ی هه‌یه‌،بیرورای هه‌یه‌،ده‌ربرینی هه‌یه‌،بێ ترس له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سسزای جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وی،به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتوو ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌یه‌، كه‌واته‌ چۆن داوای پێشكه‌وتن و ئازادی تاكه‌كه‌س بكه‌ین له‌ كاتێكدا قبوڵی ره‌خنه‌و راستیه‌كان نه‌كه‌ین.


گێلاس عه‌بدوڵا
ماسته‌ر ده‌روونناسی


گوڵ ئاسوودەیی بە ئافرەت دەبەخشێت...

گوڵ ئاسوودەیی بە ئافرەت دەبەخشێت... 

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە زانکۆی نیوجێرسی ئەمەریکی ئەنجام دراوە، ئەوە سەلمێنراوە کە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵ بە ئافرەت، تواناکانی لە ڕووی ئاسوودەیی، لایەنی کۆمەڵایەتی، هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەوروبەر و لایەنی دەروونی بەهێزتر دەکات. هەر لە لێکۆڵینەوەکەدا کە 174 ئافرەت و 51 پیاو بەشدارییان تێدا کرد، دەرکەوت ئەوانە چەپکە گوڵییان پێشکەش کراوە زیاتر هەستییان بەخۆشی ژیان کردووە، هەروەها لە خەمۆکیش ڕزگارییان بووە بەبەراورد لەگەڵ ئەوانەی کە چەپکە گوڵییان پێشکەش نەکراوە

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=214993638653936&set=a.131708706982430.29276.131705653649402&type=1&relevant_count=1

لێبوردەیی ... دەرمانێك بۆ ئارامی ڕۆح ..


لێبوردەیی ... دەرمانێك بۆ ئارامی ڕۆح ..
وەك هەرلاوێكی تر پاش هەوڵ‌و كۆششێكی زۆر‌و شەونخوونی ڕەنجی شانی كۆكردەوە بۆ پێكهێنانی خێزانێكی بچكۆلانە، بۆئەوەی پاش خۆی نەوەیەك بخاتەوە‌و میراتگری ئەو ماڵ‌و سامانەی بێت‌و بەبەختەوەری بۆ خۆی‌و نەوەكانی خۆی بەكاری بهێنێت. 

خەونەكەی هاتەدی‌و خوای گەورە كوڕێكی پێ بەخشین‌و بەوپەڕی دڵسۆزی‌و میهرەبانی كۆرپەكەیان پێگەیاند، تا ئەو كاتەی كاتی دیاریكراوی سەرزەوی كۆتایی هات‌وماڵاوایی لە نەوەو خێزان‌و دنیا كردو گیانی سپارد، كوڕە تاقانەكەی لەگەڵ دایكە پیرەكەیدا ژیانی بەسەر دەبرد، بێئەوەی هیچ كەم‌و كوڕی، یان بێزارییەك لە دایەی بە تەمەنیەوە هەبێت، نەیتوانی لەوێ بمێنێتەوە‌و هەرچی سەروەت‌و سامانی چەند ساڵەی ڕەنجی باوانی هەبوو، لەگەڵ خۆی برد‌و ماڵی بەجێهێشت، سەروەت‌و
سامان توانیان سروشتی كوڕە بگۆڕن‌و لە خۆی بایی ببێت، هەر بەوەشەوە نەوەستا هەموو سامانەكەی بە هەدەر برد‌و تەنانەت كەمێكیشی بۆ پێویستی خۆی نەهێشتەوە، گەیشتە حاڵێك كە شایانی بەزەیی بوو، هەموو شتێكی لەكیس چوو، ئاوارە بوو بە ناو ڕێگەو كۆڵانەكاندا بە قەرزاری‌و زەلیلی دەسوڕایەوە، هیچ هاوڕێیەك قبوڵی نەدەكرد‌و دەرگای لێ نەدەكردەوە‌و پاڵپشتی نەبوون‌و لەو بارودۆخە ناهەموارەیدا بەجێیان هێشت، تەنها كەسێك كە مابوو دایكی بوو كە ناپاكی بەرامبەر كردو لەو تەنهاییە بەجێی هێشتبوو، گەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی كە لێی پەروەردە بوو، كەمێك لە ماڵەكەی دایكی ڕاماو پاسان لەسەر پارچە كاغەزێكی بچووك نووسی: دایە گیان من هەفتەی داهاتوو دەگەڕێمەوە بۆ لات، ئەگەر تۆ بتەوێت لێم خۆش ببیت‌و لە هەڵەكانم ببوری، ئەوا قردێلەیەكی سپی بكە بە درەختەكەی حەوشەوە، ئەگەر لێشم خۆش نابیت ئەوا هیچ شتێك هەڵمەواسە، كاغەزەكەی لە بەردەرگاكە دانا، كاتێك ئەو ڕۆژەی چاوەڕێی دەكرد هات‌و بەرەو دایەی بەتەمەنی دەگەڕایەوە بە شڵەژاوی‌و ترسەوە دڵی بەخێرایی لێی دەدا بیری لە قردێلەی سەردرەختەكە دەكردەوە، بەڵام زۆر سەرسام بوو بە بینینی درەختەكە چونكە هەمووی بە قردێلەی سپی داپۆشرابوو!! ئەوەش بە مانای لێخۆش بوونی تەواو بۆ كوڕە تاقانەكەی.

چەندە جوانە ئەو هەڵوێستە، لەوە جوانتر لێبوردەیی‌و لێخۆشبوونە كە دڵ‌و گیان شاد‌و بەختەوەر دەكات، ڕەنگێكی تر بە ژیان دەبەخشێت‌و وادەكات دونیا بە شێوەی مۆمێك بۆ ڕەزامەندی‌و خۆشبەختی ڕووناكی پەخش دەكاتەوە.
لێبووردەیی توانایەكە بۆ دەربڕینی هەستێكی ڕاڕا كە پەیوەستە بە كارێكەوە لە ڕابردوویەكی دوور، یان نزیك ڕووی داوە....
لێبوردەیی بریتییە لە گەیشتن بە خاڵێك كە تیایدا دەزانیت كە تۆ پێویستت بە توڕە بوون نییە، هەستنەكردن بەوەی تۆ قوربانیت، بەوە ژیانت لە ئاشتی‌و ئازادی باشتری هەیە لە ژیانی پێشووت....
بەڵام هەستێكی خەمبارم هەیە بەوەی لە واقیعی ئێستادا لە دەست چووە..... چەند كەمن ئەوانەی دەتوانن‌و بەهێزن لە دەربڕینی ئەو وشەیەدا، بە وتنی ووشەی (لێت خۆش بووم) خوێنەرانی ئازیز:
- ئایا بوونی توانای لێبووردەیی خۆی لە خۆیدا بە هێزی نییە؟!
- بۆچی كەسانی تر قورسی‌و گرانی لە دەربڕینی ئەو وشەیەدا دەبینن؟!
- بۆچی لە بیرمان دەچێت كە هەموو هەڵە دەكەین‌و كەسیش نییە مەعسوم بێت؟!
- وشەی لە (ناخی دڵمەوە لێت خۆش بووم) لای تۆ چ مانایەك دەگەیەنێت؟!
- كەی خۆت لەو خاڵەدا دەبینیتەوە كە ئامادەبیت بۆ بەكارهێنانی؟!
- ئەی چ هەستێكت هەیە لە كاتی بیستنیدا؟؟
- كاتێك هەڵەیەك دەكەیت چۆن حەزدەكەیت، بەرامبەر لێت خۆشبێت، تۆش وەهابە، ئەگەر كەسێك هەڵەیەكی بەرامبەر كردیت، لێی ببوورە!
كەواتە بۆ ئەوەی ئاسوودە بین‌و ڕێگە نەدەین چی تر ڕق‌و كینە ئازاری ناخمان بدات با لێبوردەبین.
سوود لە كتێبی " صعود بلا حدود "وەرگیراوە.

8ریگا بۆ باریزگارى دروستى ده‌رونیت



8ریگا بۆ باریزگارى دروستى ده‌رونیت

بیگومان ریگا زۆرن بۆ باریزگارى ده‌روونى ئه‌مه‌ 8خالى گرنگ
ه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌
1.هه‌ول بده‌له‌ خۆت بكه‌یت و خۆت بناسى
2.فیربه‌ كیشه‌كانت به‌ ریكاى راست و كونجاو جاره‌سه‌ر بكه‌ى
3.هه‌ول بده‌ له‌ ته‌مه‌نتا ئامانجت هه‌بی
4.بیویسته‌ هاوریى باش و نزیكت هه‌بى
5.له‌مامه‌له‌ كردنت له‌كه‌ل ده‌وروبه‌ر راستكۆبه‌
6.زیاتر بیرو هۆشت لاى ئه‌مرۆو دوا رۆزت بى
7.ئه‌و كاره‌ى ئه‌یكه‌ى به‌ وردى بیكه‌و به‌ ئه‌نجامى بكه‌یه‌نه‌
8.به‌شدارى جالاكیه‌كان بكه‌
به‌ ئومیدى سودبه‌خش بون 

گەر هەستت بە خەمۆكی كرد، لە ئاستیدا كەمتەر خەم مەبە



گەر هەستت بە خەمۆكی كرد، لە ئاستیدا كەمتەر خەم مەبە


خەمۆكی یان (كابە) نەخۆشییەكە دەبێتە هۆی ئەوەی كە نەخۆش بۆ ماوەی دوو هەفتە تووشی ئازاردان بكات و وای لێ بكات ژیانی لێ تاڵ ببێت. تەنانەت هەست بە بێ هیوایی بكات.
نەخۆشی خەمۆكی وا لە مرۆڤی تووش بوو دەكات كە نەتوانێ وەك پێویست چالاكی و كارو كردەوەی رۆژانەی بە رێكی ئەنجام بدات، ئەم نەخۆشییە ناكرێ وەك خەمۆكییەكی كاتی سەیر بكرێت و بۆ ماوەیەك لەبیرت بچێتەوە. جگە لەوەش ناكرێ وەك نەخۆشییەكی دەروونی ئاسایی سەیر بكرێت. ئەمەیان نەخۆشییەكی جەستەیی فسیۆلۆژییە كە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گۆڕانكاری كیمیایی لە مێشكدا دروست دەبێ.
خەمۆكی لە ریزی نەخۆشییە درێژمەوداكان سەیرناكرێ، وەك نەخۆشی شەكرە و قورعە و ...هتد. ئەوەی كە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت ناتوانێ بێ یارمەتی دەرەكی و پزیشكی خۆی رێگای چارەسەرەی بۆخۆی دابنێت. لە 90% ی تووشبوان بەنەخۆشی خەمۆكی لە رێگای پزیشكەوە چارەسەر دەبن. جاری واش هەیە ئامۆژگاری بە سوود لە دەرمان باشترە. لەم سەردەمەدا بۆ چارەسەركردنی ئەم نەخۆشییە دابینكراوە.
خەمۆكیش زۆر جۆری هەیە وەك:
1- خەمۆكیی مەترسیدار: گەلێك جارانیش بە نەخۆشی خەمۆكیی یەك سەرە ناو دەبرێت. ئەم جۆرەیان رەنگە ساڵێك بخایەنێ، ئەگەر بێتو چارەسەری نەكەی. دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی سەرئێشە و خۆراك هەرس نەكردن و دوورەپەرێزی لەنیشانەكانی ئەم نەخۆشییەن.
2- خەمۆكیی دووسەرە: ئەمجۆرە خەمۆكییە پێشتر بێ ئۆقرەیی "وەسواسی" ناو دەبرا، باری سروشتی دەروونی ئەم جۆرە نەخۆشانە هەر جارە و بەبێ هۆیەكی ئەوتۆ..سەرەو لیژی بەخۆیەوە دەبینێ. تووشبوو بەخەمۆكی دووسەرە هەست بە هەندێ ترس دەكا كە هیچ سەرچاوە و هۆكارێكی لێبەدیناكرێت.
3- خەمۆكی وەرزی: جۆرە خەمۆكییەك هەیە كە بەهۆی كەم خورادن و خۆنەدانە بەر خۆر روو دەدات، ئەم خەمۆكییە بە زۆری لە نیوەی گۆی زەوی باكورو لە كۆتایی وەرزی پایز و زستاندا سەرهەڵدەدا، كاتێ رۆژ كورت دەبێتەوە، هەروەها ئەم جۆرە خەمۆكییە لە هەندێ وڵاتدا روو دەدات كە وەرزەكانی ساڵیان تیادا دیارە.
چارەسەركردنی خەمۆكیی لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا سەركەوتنی گەورەی بەخۆوە بینیوە، لە پێشوویانەوەش بەكارهێنانی ئامۆژگاری دەروونییە كە تەكنەلۆژۆیای سایكۆلۆژی سەردەم رەخساندوویەتی. بەكارهێنانی دەرمانی دژ بەخەمۆكیش هاوسەنگی كیمیایی دەگەڕێنێتەوە باری ئاسایی خۆی.
چارەسەركردن بە كارەبا واتە "Electrical shock" بۆ زۆر بواری وربوون و ئاگا لە خۆنەمان بەكاردێت. رێژەی سەركەوتن لە چارەسەری ئەم نەخۆشییانە لە نێوان 8% و لە 90% بووە، راهێنانی وەرزشی كاریگەری خۆی نیشانداوە لە خۆشكردنی باری سروشتی دەروونی نەخۆشەكە. بەكارهێنانی داودەرمان هاوكاتە لەگەڵ گرتنەبەری رێگە چارەسەری بە رێگەی ئامۆژگارییەوە كاراییەكی زیاتری بەخشیوە.
دەرمانی هێوركردنەوەی تایبەت دەستدەكەوێت بۆ ئەو كەسانەی نیازی كردەی خۆكوژییان لەدڵدا نواندووە.




https://www.facebook.com/psychology.new

2013-07-24

کچی نوقڵ

کچی نوقڵ
ڕۆژێك لە ڕۆژان كچێك لە گەڵ دایكی ئەچێت بۆ دوكانێك، خاوەن دوكانەكە سەیرێكی ئەم كچە جوانە بچووكە‌ی كرد و قوتویەك نوقڵی خستە بەردەمی و وتی: منداڵە ئازیزەكە ئەتوانی نوقڵێك هەڵبگریت.... بەڵام منداڵەكە هیچی هەڵنەگرت... دوكاندارەكە سەری سوڕما.... منداڵێكی ئاوا بچوك بۆچی هیچ نوقڵێك لە قوتوەكە هەڵناگرێت؟ دووبارە وتیەوە نوقڵێك هەڵبگرە، ئەمجارەیان دایكەكەش چرپاندی بە گوێیدا و وتی ئازیزی دڵی دایكت نوقڵێك هەڵبگرە... هێشتا هەر هەڵی نەگرت!
دوكاندارەكە سەیری منداڵەكەی ئەكرد و هێشتا هەر هیچی هەڵنەئەگرت...خۆی چنگی كرد بە نوقڵەكاندا و دای بە منداڵەكە... منداڵەكە دڵی زۆر خۆش بوو چونكە دوو چنگی نوقڵ پێبوو...كاتێك كە گەڕانەوە بۆ ماڵ دایكی پێی وت: كچم بۆچی نوقڵەكانت لە دوكاندارەكە وەرنەئەگرت؟
منداڵەكە وتی: دایكە دەستی من زۆر بچوكە! من ئەتوانم تەنها چەن نوقڵێك هەڵبگرم بەڵام ئێستا ئەیبینی كاتێك دوكاندارەكە‌ بە دەستە گەورەكانی پێی دام، چەن نوقڵم زیاتر بەدەستهێناوە.

عادل شاسواری

خۆشه‌ویستی ناوێكی به‌نرخ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن كه‌سانی بێ نرخ

خۆشه‌ویستی ناوێكی به‌نرخ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن كه‌سانی بێ نرخ
بێگومان خۆشه‌ویستی جۆری زۆری هه‌یه‌ خۆشه‌ویستی بۆ خوا و دایك و نیشتمان و ........... كو ڕ و كچ ، من لێره‌دا باسی كور و كچ ده‌كه‌م .خۆشه‌ویستی ووشه‌یه‌كی زۆر جوان و پیرۆزه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئیستا 

ئێمه‌ زۆربه‌مان كه‌م تا زۆر خۆمان كه‌سێكمان خۆش ده‌وێ له‌ ژیانماندا ئه‌گه‌ریش نه‌بێت ئه‌وا بێگومان هه‌ر شتێكمان بیستوه‌ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستی ڕاستی بیت ئه‌وا له‌ مانای خۆشه‌ویستی تێده‌گات به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا كه‌ باسی خۆشه‌ویستی بكه‌ی خه‌ڵكانێك به‌ شتێكی خراپی داده‌نێن كه‌ ئه‌مه‌ش خه‌تا له‌وان نییه‌ به‌ڵكو خه‌تا له‌ كه‌سانێكه‌ كه‌ له‌ ژێر ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ چه‌نده‌ها كرده‌وه‌ی ناشیاو ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ ئه‌م مانا گه‌وره‌یه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستی هه‌یه‌تی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ناویان بردووه‌ ئیتر به‌ جۆره‌ها هۆكار هه‌ندێ كه‌س ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ر بردن و چێژ وه‌رگرتن و كاری نه‌شیاو ئه‌و شتانه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدایه‌ و ناویشی ناوه‌ خۆشه‌ویستی كه‌ ئه‌مه‌ زۆر دووره‌ له‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تا ئێسته‌ خۆشه‌ویستیان نه‌كردووه‌ كه‌ باسی خۆشه‌ویستی بكه‌ی یه‌كسه‌ر ئه‌ڵێن كه‌ خراپه‌ چونكه‌ شتی خراپی بینیوه‌ له‌و باره‌وه‌ كه‌ ناهه‌قیشیان نییه‌ چونكه‌ ڕۆژانه‌ شتی زۆر ده‌بینن و ده‌یبیستن ، بۆیه‌ به‌ بڕوای من خۆشه‌ویستی شتێكی وا ئاسان نییه‌ كه‌ هه‌ر حه‌زت له‌ یه‌كێك بوو بڵێی خۆشمده‌وێی و عاشقی ئه‌وم ئه‌مه‌ حه‌زه‌ یه‌كێكی جوان ببینیت و دڵت لێی بچێت یان كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌مه‌ عاشقی سامانه‌كه‌ی بوی نه‌ك خودی كه‌سه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ ئه‌مه‌ جیا بكه‌ینه‌وه‌ له‌ خۆشه‌ویستی ڕاستی چونكه‌ خۆشه‌ویستی ڕاستی عاشقی خودی كه‌سه‌كه‌ ئه‌بی به‌بێ گوێدانه‌ ته‌مه‌ن و سامان و ئه‌و شتانه‌ چونكه‌ له‌ دڵه‌وه‌یه‌ بۆیه‌ خۆشه‌ویستی شتێكی وا ئاسان نییه‌ كه‌ كه‌سانێكی بێنرخ له‌ ژێر ئه‌م ناوه‌دا شتی نه‌شیاو بكه‌ن بۆیه‌ ئه‌بێ جیاوازی بكه‌ین له‌ نێوان خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قسنه‌ و درۆینه‌ ..........




هێمن هه‌ڵه‌بجه‌یی

له‌بیرچوونه‌وه‌ دواده‌خات......


به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كی وڵاتی سه‌نگاپور، ئه‌و كه‌سانه‌ی چا زۆر ده‌خۆنه‌وه‌ به‌هۆی پیربوونه‌وه‌ دره‌نگتر تووشی له‌بیرچوونه‌وه‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی مێشك ده‌بن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌، كه‌ رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی سێ كوپ چا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی و یادگه‌ی مێشك به‌ رێژه‌ی ٤3% داده‌به‌زێنێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ره‌ له‌ پاراستنی مێشك له‌ نه‌خۆشی (ئه‌لزهایمه‌ر).
له‌ میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا چاودێری ١٥٠٠ خۆبه‌خش كرا و له‌باره‌ی رێژه‌ی چا خواردنه‌وه‌یان پرسیاریان لێ كرا، جگه‌ له‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ی داتای شه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی رابردوو كرا كه‌ گشتیان له‌ هه‌مان وڵات به‌ڕێوه‌چوون.
به‌ پێی بۆچوونی توێژه‌ران، كاریگه‌ری چا له‌م بواره‌دا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی ترشی (سیاماین) به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رز تیایدا.
د. جه‌سیكا سمیس، به‌شدار له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، رایگه‌یاند: "چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاریگه‌ری باشی چایان له‌سه‌ر مێشك پشتڕاست كردۆته‌وه‌، به‌ڵام باشترین رێگه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی مێشك و لاوازبوونی یادگه‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ شێوه‌ی پێویست و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی زیانبه‌خش و جگه‌ره‌".
ئاشنا بوون به‌ 8 نه‌ریتی كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان! 

ئێمه‌ كه‌سێك ناناسین كه‌ بێ هه‌وڵدان بتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، گرنگرتین خاڵی باشترینه‌كان، هه‌وڵدان و كۆششه‌:
1ـ به‌رده‌وام ئامانجتان له‌به‌ر چاو بێت: هه‌موو شتێك به‌و ئامانجه‌ی كه‌ ده‌تانه‌وێ پێی بگه‌ن، ده‌ست پێ بكه‌ن. ئایا هیچ رێگه‌ك بۆ گه‌یشتن پێی هه‌یه‌؟. ئه‌گه‌ر سواری ته‌كسیه‌ك ده‌بن یه‌كه‌م شت كه‌ ده‌یكه‌ن، دوای سڵاو كردن، به‌ شۆفێر ده‌ڵێن كه‌ ده‌تانه‌وێ بۆ كوێ بڕۆن تاوه‌كو بتانگه‌یه‌نێت، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ له‌ ژیانتاندا ده‌تانه‌وێ پێی بگه‌ن كوێیه‌ و ئامانجێكی دیاریكراوتان هه‌بێت و خه‌ون و ئامانجتان چیه‌؟
2ـ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن كه‌ پێتان خۆشه‌: كاتێك ئه‌و كاره‌ی كه‌ خۆشتان ده‌وێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ وزه‌یه‌كی بێ سنوورتان هه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئێوه‌ له‌ جوڵه‌دا ده‌هێڵێته‌وه‌. تینوێتی ئێوه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌مكاره‌دا زۆر زیاتره‌ له‌ هه‌ر كارێكی تر. عیشقی ئێوه‌ بۆ كارێك وزه‌یه‌كه‌ كه‌ بۆ ئاستێكی به‌رز ئاراسته‌تان ده‌كات.
3ـ به‌ گوڕتر له‌ كه‌سانی تر كار بكه‌ن: . ده‌توانین ستراتیژی و هه‌نگاوی كاریگه‌ر بهاوێژین، به‌ڵام بێ هه‌وڵ و كۆشش بێ ئه‌نجام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی دووه‌م بهاوێژن و كارێك ئه‌نجام بده‌ن بۆتان ئاسانتر ده‌بێت.
4ـ سود له‌ گشت كاته‌كان وه‌ربگرن: گشت ساته‌كان به‌ نرخن. كه‌سه‌ ناوداره‌كان ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ كات به‌ نرخه‌. دۆڵناڵد ترامپ ده‌ڵێت: كات له‌ پاره‌ش به‌ نرختره‌، چونكه‌ پاره‌ دووباره‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام كات هیچ كات بۆ دواوه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
5ـ بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامی دڵخوازتان به‌ پراكتیكی ئه‌نجامی بده‌ن: ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ پراكتیكی ئه‌نجامی بده‌ین. ئه‌و كارانه‌ی ئێمه‌ دیاریان ده‌كه‌ین رێژه‌ی گه‌شه‌ و پێشكه‌وتنی ئێمه‌ دیاری ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنین، ده‌بێت هه‌نگاوی گونجاو بهاوێژین.
6ـ به‌ردوام به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بڕۆن: هیچكات بۆ دواوه‌ مه‌گه‌ڕێنه‌وه‌. به‌رده‌وام بۆ باشتر بوون كارێك هه‌یه‌ ئه‌نجامی بده‌ن. ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ توانست و لێهاتوویی زۆرمان هه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌بێت به‌رده‌وام بین. بۆیه‌ به‌رده‌وام ئاستی خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌.
7ـ داوای بۆچوون تر بكه‌ن: گرنگ نییه‌ كه‌ ده‌بێت چه‌نده‌ پێش بكه‌ون، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ند خاڵێكی نادیارمان ده‌بێت كه‌ ئێمه‌ ئاگاداریان نین و ناتوانین ئه‌وه‌ی نایانبینین گه‌شه‌ی پێ بده‌ین. داواكردنی بۆچوونی كه‌سانی تر، ئاسانترین و خیراترین و كاریگه‌رترین رێگه‌ی بڕوا به‌خۆ بوونه‌.
8ـ هه‌وڵ بده‌ن له‌ هه‌موو كارێكدا یه‌كه‌م بن: بیر بكه‌نه‌وه‌ ئایا 7 نه‌ریت پێویسته‌ بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ركه‌وتن؟ نه‌ریتێكی تریش ماوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو كارێكدا به‌رده‌وام یه‌كه‌م بن. ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام پله‌ی ناوه‌ندی به‌ ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ نایابی ناگات. ئه‌و كاته‌ ده‌توانن باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن كه‌ ستانده‌ره‌كانی ژیانتان به‌رز بكه‌نه‌وه‌.
تا ئێستا زانیوته‌، بۆچی جلی سه‌وز له‌ ژووری نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌کاردێت ؟



ڕەنگە زۆربەمان ئەم پرسیارەمان لەخۆمان کردبێت کە بۆچی ئەو کەسانەی لە ژووری نەشتەرگەری دان پۆشاکی سەوزی کاڵیان پۆشیوە ئەپرسین نەدەکرا لەجیاتی ئەم ڕەنگە ڕەنگی سپی یاخود هەر ڕەنگێکی تریان بەکارهێنابا

ڕەنگی سەوز هەردەم لەگەڵ ڕەنگی سووری بنچینەیی دەگونجێت ، وە چۆنییەتی گونجانەکەش ئەوەیە کە کاتێك چاو بۆ ماوەیەکی درێژ سەیری ڕەنگی سووری کرد ئەوا ئەو چاوە خۆکارانە بەدوای ڕەنگێكدا دەگەڕێت کە بگونجێ لەگەڵی و ئارامی بکاتەوە بێگومان ڕەنگە سەوزەکەیە کە ئارامی دەکاتەوە ، چونکە ڕەنگی سوور چاو ماندوو دەکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ سەیر بکرێت .
کاتێك دکتۆرێك چەند کاتژمێرێك سەیری خوێن دەکات لەکاتی نەشتەرگەریدا، ئەو ساتەی دکتۆرەکە سەری بەرز ئەکاتەوە چاو لەپڕا خۆکارانە بەدوای ڕەنگی سەوزدا دەگەڕێت بۆئەوەی ئارامی بکاتەوە، کە لە ئەنجامی زۆر سەیرکردنی ڕەنگی خوێنەکەدا ماندوو بووە ، بێگومان دڵ و دەروونی دکتۆرەکەش لەو کاتەدا لەگەڵی دا ئاسودە و ئارام دەبێتەوە .
هەروەها ڕەنگی سەوز بێجگە لەوەی کە ئارام بەخشە بۆ چاو، لەڕووی زانستی پزیشکییەوە سەلمێنراوە کە میکرۆب و ڤایرۆسەکان ناتوانن لەگەڵ ڕەنگی سەوز بژین لەو ناوچانە بەدوورن کە ئەم ڕەنگەی تیادا بەکارهێنراوە، بۆیە ئەبینین ژووری نەشتەرگەری و دکتۆر و ستافەکانی تایبەت بە ژووری نەشتەرگەری گشتی سەوزن .
هەرچی ڕەنگی شینە ئەو ڕێژەیە کەمترە بۆیە ستافەکانی دەرەوەی ژووری نەشتەرگەری دەکرێ ڕەنگی شینی کاڵ بپۆشن چونکە لە ژووری نەشتەرگەری نین واتە گواستنەوەی میکرۆب و ڤایرۆسەکان بۆ نەخۆش کەمترین ڕێژەی هەیە لە ڕه‌نگی سه‌وز .

ئه‌م 18 خاڵه‌ جێبه‌جێ بكه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بيت له‌ ژیان


ئه‌م 18 خاڵه‌ جێبه‌جێ بكه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بيت له‌ ژیان


1- هه‌موو كه‌سێك بناسه‌ به‌ڵام هاوڕێیه‌تی هه‌موو كه‌سێك مه‌كه‌
2- هه‌موو شوێنێك شاره‌زابه‌ به‌ڵام بۆ هه‌موو شوێنێك مه‌ڕۆ
3- هه‌موو شتێك ببینه‌ به‌ڵام باوه‌ڕ به‌هه‌موو شتیٍَك مه‌كه‌
4- كوێ له‌هه‌موو كه‌سێك بكره‌ به‌ڵام هه‌موو قسه‌یه‌ك مه‌كه‌
5- گه‌ر هه‌موو دنیا دڕك بوو تۆ هه‌ر وه‌ك گوڵ به‌
6- گه‌ر له‌سه‌رمایا ڕه‌ق بویته‌وه‌ به‌رگی ناپاكی له‌به‌ر مه‌كه‌
7- گه‌ر له‌تینواندا خنكایت ئاوێك مه‌خۆره‌وه‌ كه‌ ئابڕوت به‌رێت
8- گه‌ر نوقمی ئاویش بویت به‌سه‌ر پردی نامه‌ردا مه‌په‌ڕێره‌وه‌
9- گه‌ر كه‌سێك دڵی شكاندیت تۆ دڵی كه‌س مه‌شكێنه‌ جونكه‌ پڕكردنه‌وه‌ی دۆڵێك ئاسانتره‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ی دڵی مرۆڤێك
11- به‌گریانی كه‌س پێ مه‌كه‌نه‌و مه‌هێڵه‌ كه‌س به‌گریانت پێ بكه‌نێت
12- وشه‌یه‌ك به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌ڵێ كه‌خۆت پێت ناخۆشه‌ به‌خۆتی بڵێت
13- مافی كه‌س مه‌خۆ بۆ مافی خۆت بجه‌نگه‌
14- نهێنی خۆت به‌هه‌موو كه‌سێك مه‌ڵێ و نهێنی كه‌سانی تریش بپارێزه‌
15- چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ ڕوداوه‌كان تۆ بكۆِڕن به‌ڵكو خۆت ڕوداوه‌كان بگۆڕه‌
16- با وته‌كانت هه‌ڵبژارده‌ی ناخت بن هیچ شتێك بێ بیركردنه‌وه‌ مه‌ڵێ
17- داوای یارمه‌تی له‌كه‌سانی تر بكه‌ به‌ڵام هه‌رگیز لێیان مه‌پارێره‌وه‌
چونكه‌ هیچ شتێك وه‌ك ئابڕوت نیه‌
18- پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵك ببینت و باسیان بكه‌یت باشتره‌ هه‌ڵه‌كانی خۆت چاره‌سه‌ر بكه

ناشرین كردنى زانكۆ له‌زیر ناوى خۆشه‌ویستیه‌وه‌


خۆشه‌ویستى ئه‌و هه‌سته‌ى وه‌كو اكر كلبه‌ ئه‌ستینیت وكیان داكیر ئه‌كات ته‌مه‌ن وكات وشوینیكى دیارى كراو نیه‌ كه‌ بلین سه‌ره‌تایه‌ك بیت بۆ سه‌ر هه‌لدانى خۆشه‌ویستى به‌لكو خۆشه‌ویستى به‌بئ وویستى مرۆف دروست ئه‌بیت به‌لام ئیمه‌ لیره‌دا ئه‌مانه‌ویت باسى وابه‌سته‌ بوون بكه‌ین له‌ نیوان قوتابى وخویندكارانى زانكۆ به‌یمانكا كاندا وه‌كو لا ى هه‌موان ئاشكریه‌ له‌ زۆربه‌ى قوتابخانه‌كانى ناوه‌ندى ودواناوه‌ندى هه‌ردوو ره‌كه‌زه‌كه‌له‌یه‌ك ترى جیا كراونه‌ته‌وه‌ كاتیك هه‌ر یه‌ك له‌ ده‌رجوانى دوانه‌وه‌ندى ئه‌جنه‌ قوناغى زانكۆوه‌ ئیتر هه‌ستیك دروست ئه‌بیت له‌ ناخى هه‌ر یه‌ك له‌ دوو ره‌كه‌زه‌كه‌ بۆ ره‌كه‌زى به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ ش ناو ئه‌نیرت خۆشه‌ویستى كه‌جى اكر بین له‌ راستى ئه‌و جۆره‌ به‌یوه‌ندیانه‌ وورد بینه‌وه‌ ته‌نیا بۆ كات به‌سه‌ر بردن و تیبه‌راندنى ئه‌و قۆناغه‌یه‌ و وه‌ جۆره‌ خۆ ده‌رخستنیكه‌ له‌ نیوان هاورئ وهاو بۆله‌كانى خۆیان دا .زۆربه‌ى ئه‌وبه‌یوه‌ندیانه‌ كاتیكى زه‌مه‌نیان هه‌یه‌ راسته‌و خۆ دواى واده‌ى ته‌واو بوونى خویندن ئیتر هه‌ر یه‌ك له‌ كج وكوره‌كه‌ بۆخۆى سه‌ر ئه‌كات به‌ سه‌ر زیانیكى ترو شتیكى تر هه‌ل ئه‌بزیریت دوور له‌وه‌ى له‌م جه‌ند ساله‌دا ئه‌نجامى داوه‌ وه‌هه‌ر یه‌كه‌یان كۆمه‌لیك خالو قسه‌ى بئ بنه‌ما دروست ئه‌كه‌ن و هۆكارى جیا جیا ئه‌هیننه‌وه‌ بۆ جیا بوونه‌وه‌كه‌یان كه‌جى هه‌ر له‌بنه‌ره‌تدا به‌یوه‌ندیه‌كه‌یان سۆزدارى بوه‌ یان بۆ مه‌به‌ستى (باره‌,خۆهه‌لكیشان ,جوانى .......هتد)هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌ هیج بنه‌مایه‌ك نین بۆ خۆشه‌ویستى یه‌كتریان هه‌ل بزاردوه‌ ئیتر دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ بیزارى ده‌ر ئه‌برن له‌یه‌ك تۆى ئه‌مه‌و زۆرجار ئه‌و جۆره‌ به‌یوه‌ندیانه‌ و باسكردنیان كه‌شتۆته‌وه‌ ناو خیزانه‌ كان وزۆریك له‌ دایك وباوكان زانكۆ به‌ شوینئ دلدارى وخۆشه‌ویستى ناوزه‌ند ئه‌كه‌ن به‌بئ ئه‌وه‌ى بیر له‌ به‌ها زانستىیه‌كه‌ى زانكۆ بكریته‌وه‌ هه‌ر له‌كه‌ل ده‌رجونى جكه‌ر كۆشه‌كانیان له‌ قۆناغى دواناوه‌ندى ئیتر ئه‌كه‌ونه‌ دله‌ راوكئ وترسه‌وه‌ وه‌ زۆر جاریش هه‌بوه‌ كه‌ ریكریان كردوه‌ كه‌كجه‌كه‌یان یان خود كوره‌كه‌یان له‌ شوینیك بخوینیت كه‌ دوور بیت له‌ شوینى دانیشتنى خۆیه‌وه‌ به‌ناجارى كوازتراوه‌ته‌وه‌ بۆ شوینئ دانیشتنى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ زیر جاودیرى دایك وباوكى دابیت وتوشى ئه‌و به‌یوه‌ندیه‌ سۆزداریه‌ نه‌بیت كه‌ باس ئه‌كریت لیره‌و له‌وئ ئیتر بیویسته‌ له‌ سه‌ر هه‌ر كج و كوریك كه‌ ئه‌جیته‌ قۆناغى خویندنى بالاوه‌ ئه‌وئ وه‌كو هه‌لیك نه‌بینیت بۆ خالى كردنه‌وه‌ى حه‌زه‌كانى وبه‌ستنى به‌یوه‌ندى بئ بنه‌ما له‌ زیر ناوى خۆشه‌ویستیه‌وه‌ وه‌ بیویسته‌ له‌ سه‌ر كجان وكورانیش كه‌ به‌ ئاسانى متمانه‌ به‌ كه‌سه‌كان نه‌كه‌ن ونه‌كه‌ونه‌ داوى خۆشه‌ویستى كۆتا قۆناغى خویندنه‌وه‌ جونكه‌ زۆربه‌ى هه‌ر زۆرى ئه‌و به‌یوه‌ندیانه‌ وه‌كو ووتمان له‌به‌ر مۆدیل وجوانى و باره‌و ئه‌و شتانه‌ یه‌ با هه‌ول بده‌ین زیاتر خۆمان رۆشنبیر كه‌ین وبه‌ر له‌وه‌ى بجینه‌شوینكه‌وه‌ به‌و مه‌زنیه‌وه‌ وا با هه‌ول بده‌ین كه‌ بیرۆزى زانست بكه‌رینینه‌وه‌ بۆ ناو زانكۆو كۆلیزه‌كانمان وئه‌و تیروانینه‌ هه‌له‌یه‌ى كه‌ له‌ سه‌ر زانكۆكانمان هه‌یه‌ له‌ باره‌ى به‌یوه‌ندى سۆزدارى به‌ناو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ئیتر نه‌مینیت وبه‌ره‌و نه‌مان بجیت


ئه‌وین چۆمانی

https://www.facebook.com/psychology.new

هۆكاره‌كانى خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى چین ؟

هۆكاره‌كانى خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى چین ؟

خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى به‌ هۆى چه‌ندین هۆكاره‌وه‌ دروست ئه‌بیت كه‌ زۆربه‌ى جاره‌كان خیزان به‌ره‌و لیك ترازان و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ ئه‌بات وشیرازه‌ى خیزان ئه‌شیوینیت ئه‌توانین كه‌ هۆكاره‌ كانى خیانه‌ت كردن بكه‌رینینه‌وه‌ بۆ جه‌ند هۆكاریك له‌وانه‌ :

1 نه‌بوونى متمانه‌ واده‌كات كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ژن وبیاو توشى ئه‌نجام دانى خیانه‌تى هاوسه‌رى بن له‌ كه‌ل یه‌كترى بۆیه‌ بیش هاوسه‌رگیرى و هه‌ر له‌كه‌ل ناسینى یه‌كترى دا ده‌بیت ئه‌و دوو كه‌سه‌ متمانه‌ یه‌كى ته‌واو یان به‌ یه‌كتر هه‌بیت

2 له‌یه‌ك تئ نه‌گه‌یشتن ونه‌گونجانى له‌ نیوان هاوسه‌راندا

3 دروست كردنى كۆمه‌لیك شتى خه‌یالى له‌ میشكى خۆتاو وه‌ بیركردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌وا ئه‌توانى هه‌موو ئه‌و سیفه‌تا نه‌ له‌ كه‌سیكدا كۆ كه‌یته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش زۆر محاله‌ بتوانى بۆیه‌ زۆر جار دواى هاوسه‌رگیرى توشى نائومیدى ئه‌بیت به‌وه‌ى تۆ شتیكت وویستووته‌ توانیوه‌ كه‌ به‌ده‌ستى بینى باشان بیر له‌ بركردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و بۆشایانه‌ ئه‌كه‌ یه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى جوار جیوه‌ى خیزان

4 زۆر خۆ سه‌رقالكردن به‌ كارى ماله‌وه‌ له‌ لایه‌ن ژنانه‌ وه‌ كه‌متر گرنگى دان به‌ بیاو وا ئه‌كات كه‌وا گرئ بكه‌ویته‌ نیو ژیانى هاوسه‌ریه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بیت ئافره‌ت كاتیك كه‌ بیاو له‌ ماله‌وه‌یه‌ زیاتر گرنگى بئ بدات وه‌ كاتیك له‌ كار ئه‌گه‌ریته‌وه‌ به‌ رویه‌كى خۆشه‌وه‌ بیشوازى لئ بكات بۆ ئه‌وه‌ى بیاو هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ وا جیكه‌ى بایه‌خ بیدانه‌ لاى هاوسه‌ره‌كه‌ى

5 هه‌روه‌كو له‌ سه‌ر بیاو بیویسته‌ كه‌ بژیوى خیزان دابین بكات له‌ هه‌مان كاتیشدا نابیت كه‌ هه‌موو تواناو كاته‌كانى بۆ كاركردن ته‌رخان بكات جونكه‌ اكر هاتو هه‌موو كاته‌كانى بۆ كار كردن ته‌رخان كرد ئه‌وا بۆبۆشایى دروست ئه‌بیت له‌ زیانى هاوسه‌ر كیرى دا به‌لكو ده‌بیت كاریك بكات كه‌ بتوانئ كاتى هه‌بیت بۆ راویز له‌كه‌ل خیزان و كۆبوونه‌وه‌ى خیزانى

6 ساردى سیكسى و بیزارى ده‌ر برین له‌ لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ تاكه‌كان و یان خود جیاوازى حه‌زو خولیایى سیكسى ئه‌كریت هۆكاریكى تر بیت بۆ سه‌هه‌لدانى خیانه‌تى هاوسه‌ر كیرى به‌ تایبه‌ت لاى بیاوان وه‌ ده‌ست بیشخه‌ر نه‌بوونى ئافره‌ت بۆ ئه‌و كرداره‌ به‌ هۆى بیركردنه‌وه‌ له‌ عه‌یبه‌و ئه‌و یاسایانه‌ى كۆمه‌لكه‌ سه‌باندویانه‌ به‌ سه‌رى دا

7 بیزارى ده‌ر برینى به‌رده‌وام له‌ ذیان ورازى نه‌بوون به‌وه‌ى كه‌ هه‌ته‌ و داواكردنى زیاتر هه‌میشه‌ وا ئه‌كات ئه‌و دوو كه‌سه‌ى كه‌ هاوسه‌رن جۆریك له‌ ساردى بكه‌ ویته‌ نیوانیان و بیر له‌ ئاسوده‌یى بكه‌نه‌وه‌ له‌ جوار جیوه‌یه‌كى تردا ئه‌مه‌ش زیاتر لاى زن به‌یره‌و ئه‌كریت به‌هۆى نارازى بوونى به‌ ر ده‌وامى و ده‌ر برینى جه‌ندین ده‌سته‌وازه‌ى نارازى بوون ( ئه‌مه‌ وانابیت , ئه‌مه‌ت نه‌كرد , ئه‌وان وا بوون ئیمه‌ وا نه‌بووین ...................... هتد )

هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌و جه‌ندانى تریش ئه‌كریت سه‌ره‌تایه‌ك بن بۆ سه‌ر هه‌لدانى خیانه‌تى هاوسه‌ر كیرى وباشان هه‌ل وه‌ شانه‌وه‌ى خیزان . 

ئه‌وین چۆمانی

پێنج جووڵە كە ژن زۆر ئارەزووی لێیەتی و پیاو پێی نه‌زانیوه‌


پێنج جووڵە كە ژن زۆر ئارەزووی لێیەتی و پیاو پێی نه‌زانیوه‌ 

1.گرتنی دەستی ئافرەت بە بۆنە و بەبێ بۆنە، چونكە ئەوە وای لێدەكات هەست بە ئارامی و سەقامگیری بكات. 
2.لادانی ئەو تاڵە قژانەی كە هاتۆتە نێو چاوی، چونكه‌ لای ژن وا خوێندنه‌وه‌ی بۆده‌كرێت، كه‌ پیاو گرنگی ده‌دات به‌ورده‌كارییه‌كانی. 
3.سڕینەوەی فرمێسكەكانی چاوی بە پەنجەی گەورە، ئەوەیان ئەوپەڕی رۆمانسییەتە. 
4.پێی بڵێ (خۆشم دەوێی) تەنانەت ئەگەر تووڕەش بوو، ئەو وشەیە دڵنیایی تەواوی پێدەدات و ئارامی دەكاتەوە. 
5.ماچكردنی دەستی، ژنان ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروست ده‌بێت كه‌ نیعمەتێكی خواییت بەدەست گەیشتووە.

زانایان پێنج رێكاریان داناوه‌ بۆ به‌هێزكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی مێشك:

زانایان پێنج رێكاریان داناوه‌ بۆ به‌هێزكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی مێشك: 

1- فێربوونی زمانی دوه‌م: فێربوونی زمانێكی تر بێجگه‌ له‌ زمانی دایك یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ به‌رزتركردنی تواناكانی مێشك و ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زایان هه‌یه‌ به‌ دوو زمان یان به‌ چه‌ندین زمان قسه‌ ده‌كه‌ن كه‌متر تووشی نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك ئالزایمێر (فه‌رامۆشی) ده‌بن. 

2- قسه‌ كردن و وتووێژ: كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر قسه‌ و گفتوگۆ ده‌كه‌ین هه‌ست به‌ خۆشحاڵی ده‌كه‌ین و ئه‌و كه‌سانه‌ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵاتیان باش و شیاوه‌ وخاوه‌ن مێشكێكی تواناترن. 

3- نه‌بوونی سترێس و گوشاری ده‌روونی: گوشاری ده‌روونی هۆكاری سه‌ره‌كی فه‌رامۆشی كاتیه‌ و مێشك ده‌بێ له‌ كاتی گوشاری ده‌روونی كونترۆڵی هه‌بێ و بتوانێت سترێس و گوشاری ده‌روونی له‌خۆی دوور بخاته‌وه‌. 

4- به‌رنامه‌ی خۆراك: خواردنی خۆراكه‌كانی وه‌ك سه‌وزه‌مه‌نییه‌كان و دانه‌وێڵه‌ و زه‌یتی زه‌یتون و ماسی تواناییه‌كانی مێشك زیاتربه‌هێز ده‌كات.

5- وه‌رزشكردنی مێشك: مێشك وه‌ك ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته‌ ده‌توانێت وه‌رزش بكات و فێربوونی زانیاری و له‌به‌ركردنی ژماره‌ی ته‌له‌فون ده‌توانرێت وه‌ك وه‌رزشێك بێت بۆ مێشك.