کچی نوقڵڕۆژێك لە ڕۆژان كچێك لە گەڵ دایكی ئەچێت بۆ دوكانێك، خاوەن دوكانەكە سەیرێكی ئەم كچە جوانە بچووكەی كرد و قوتویەك نوقڵی خستە بەردەمی و وتی: منداڵە ئازیزەكە ئەتوانی نوقڵێك هەڵبگریت.... بەڵام منداڵەكە هیچی هەڵنەگرت... دوكاندارەكە سەری سوڕما.... منداڵێكی ئاوا بچوك بۆچی هیچ نوقڵێك لە قوتوەكە هەڵناگرێت؟ دووبارە وتیەوە نوقڵێك هەڵبگرە، ئەمجارەیان دایكەكەش چرپاندی بە گوێیدا و وتی ئازیزی دڵی دایكت نوقڵێك هەڵبگرە... هێشتا هەر هەڵی نەگرت!
دوكاندارەكە سەیری منداڵەكەی ئەكرد و هێشتا هەر هیچی هەڵنەئەگرت...خۆی چنگی كرد بە نوقڵەكاندا و دای بە منداڵەكە... منداڵەكە دڵی زۆر خۆش بوو چونكە دوو چنگی نوقڵ پێبوو...كاتێك كە گەڕانەوە بۆ ماڵ دایكی پێی وت: كچم بۆچی نوقڵەكانت لە دوكاندارەكە وەرنەئەگرت؟
منداڵەكە وتی: دایكە دەستی من زۆر بچوكە! من ئەتوانم تەنها چەن نوقڵێك هەڵبگرم بەڵام ئێستا ئەیبینی كاتێك دوكاندارەكە بە دەستە گەورەكانی پێی دام، چەن نوقڵم زیاتر بەدەستهێناوە.
عادل شاسواری

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق