2013-07-25

گەر هەستت بە خەمۆكی كرد، لە ئاستیدا كەمتەر خەم مەبە



گەر هەستت بە خەمۆكی كرد، لە ئاستیدا كەمتەر خەم مەبە


خەمۆكی یان (كابە) نەخۆشییەكە دەبێتە هۆی ئەوەی كە نەخۆش بۆ ماوەی دوو هەفتە تووشی ئازاردان بكات و وای لێ بكات ژیانی لێ تاڵ ببێت. تەنانەت هەست بە بێ هیوایی بكات.
نەخۆشی خەمۆكی وا لە مرۆڤی تووش بوو دەكات كە نەتوانێ وەك پێویست چالاكی و كارو كردەوەی رۆژانەی بە رێكی ئەنجام بدات، ئەم نەخۆشییە ناكرێ وەك خەمۆكییەكی كاتی سەیر بكرێت و بۆ ماوەیەك لەبیرت بچێتەوە. جگە لەوەش ناكرێ وەك نەخۆشییەكی دەروونی ئاسایی سەیر بكرێت. ئەمەیان نەخۆشییەكی جەستەیی فسیۆلۆژییە كە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گۆڕانكاری كیمیایی لە مێشكدا دروست دەبێ.
خەمۆكی لە ریزی نەخۆشییە درێژمەوداكان سەیرناكرێ، وەك نەخۆشی شەكرە و قورعە و ...هتد. ئەوەی كە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت ناتوانێ بێ یارمەتی دەرەكی و پزیشكی خۆی رێگای چارەسەرەی بۆخۆی دابنێت. لە 90% ی تووشبوان بەنەخۆشی خەمۆكی لە رێگای پزیشكەوە چارەسەر دەبن. جاری واش هەیە ئامۆژگاری بە سوود لە دەرمان باشترە. لەم سەردەمەدا بۆ چارەسەركردنی ئەم نەخۆشییە دابینكراوە.
خەمۆكیش زۆر جۆری هەیە وەك:
1- خەمۆكیی مەترسیدار: گەلێك جارانیش بە نەخۆشی خەمۆكیی یەك سەرە ناو دەبرێت. ئەم جۆرەیان رەنگە ساڵێك بخایەنێ، ئەگەر بێتو چارەسەری نەكەی. دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی سەرئێشە و خۆراك هەرس نەكردن و دوورەپەرێزی لەنیشانەكانی ئەم نەخۆشییەن.
2- خەمۆكیی دووسەرە: ئەمجۆرە خەمۆكییە پێشتر بێ ئۆقرەیی "وەسواسی" ناو دەبرا، باری سروشتی دەروونی ئەم جۆرە نەخۆشانە هەر جارە و بەبێ هۆیەكی ئەوتۆ..سەرەو لیژی بەخۆیەوە دەبینێ. تووشبوو بەخەمۆكی دووسەرە هەست بە هەندێ ترس دەكا كە هیچ سەرچاوە و هۆكارێكی لێبەدیناكرێت.
3- خەمۆكی وەرزی: جۆرە خەمۆكییەك هەیە كە بەهۆی كەم خورادن و خۆنەدانە بەر خۆر روو دەدات، ئەم خەمۆكییە بە زۆری لە نیوەی گۆی زەوی باكورو لە كۆتایی وەرزی پایز و زستاندا سەرهەڵدەدا، كاتێ رۆژ كورت دەبێتەوە، هەروەها ئەم جۆرە خەمۆكییە لە هەندێ وڵاتدا روو دەدات كە وەرزەكانی ساڵیان تیادا دیارە.
چارەسەركردنی خەمۆكیی لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا سەركەوتنی گەورەی بەخۆوە بینیوە، لە پێشوویانەوەش بەكارهێنانی ئامۆژگاری دەروونییە كە تەكنەلۆژۆیای سایكۆلۆژی سەردەم رەخساندوویەتی. بەكارهێنانی دەرمانی دژ بەخەمۆكیش هاوسەنگی كیمیایی دەگەڕێنێتەوە باری ئاسایی خۆی.
چارەسەركردن بە كارەبا واتە "Electrical shock" بۆ زۆر بواری وربوون و ئاگا لە خۆنەمان بەكاردێت. رێژەی سەركەوتن لە چارەسەری ئەم نەخۆشییانە لە نێوان 8% و لە 90% بووە، راهێنانی وەرزشی كاریگەری خۆی نیشانداوە لە خۆشكردنی باری سروشتی دەروونی نەخۆشەكە. بەكارهێنانی داودەرمان هاوكاتە لەگەڵ گرتنەبەری رێگە چارەسەری بە رێگەی ئامۆژگارییەوە كاراییەكی زیاتری بەخشیوە.
دەرمانی هێوركردنەوەی تایبەت دەستدەكەوێت بۆ ئەو كەسانەی نیازی كردەی خۆكوژییان لەدڵدا نواندووە.




https://www.facebook.com/psychology.new

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق