له‌بیرچوونه‌وه دواده‌خات......
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كی وڵاتی سه‌نگاپور، ئه‌و كه‌سانه‌ی چا زۆر ده‌خۆنه‌وه به‌هۆی پیربوونه‌وه دره‌نگتر تووشی له‌بیرچوونه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی مێشك ده‌بن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی سێ كوپ چا ئه‌گه‌ری تووشبوون به كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی و یادگه‌ی مێشك به رێژه‌ی ٤3% داده‌به‌زێنێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ره له پاراستنی مێشك له نه‌خۆشی (ئه‌لزهایمه‌ر).
له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا چاودێری ١٥٠٠ خۆبه‌خش كرا و له‌باره‌ی رێژه‌ی چا خواردنه‌وه‌یان پرسیاریان لێ كرا، جگه له‌مه‌ش لێكدانه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی داتای شه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی رابردوو كرا كه گشتیان له هه‌مان وڵات به‌ڕێوه‌چوون.
به پێی بۆچوونی توێژه‌ران، كاریگه‌ری چا له‌م بواره‌دا به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی ترشی (سیاماین) به رێژه‌یه‌كی به‌رز تیایدا.
د. جه‌سیكا سمیس، به‌شدار له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، رایگه‌یاند: "چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاریگه‌ری باشی چایان له‌سه‌ر مێشك پشتڕاست كردۆته‌وه، به‌ڵام باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن له كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی مێشك و لاوازبوونی یادگه بریتییه له ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌ی پێویست و دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی زیانبه‌خش و جگه‌ره".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق