زۆر جار كه به‌یانى به‌خه‌به‌ر دێین هه‌ست به تێك‌شكان و ناخۆشى و بێزارى ده‌كه‌ین، كتوپر، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى پێشوه‌خت، پرسیار له هۆكارى ئه‌و بێزارییه كتوپره‌مان ده‌كه‌ین، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ى نازانین، ئه‌م هه‌سته‌مان به‌درێژاى ئه‌و رۆژه به‌رده‌وام ده‌بێت، كاره‌كانمان بۆ به‌رێوه‌ناچێت، یان به‌سستى و خه‌واڵوییه‌كى ته‌واوه‌تیه‌وه رایان ده‌په‌رێنین، وادیاره ئه‌م هه‌ست و سۆزه نێگه‌تیڤانه پاڵنه‌ریكى پێشینه‌یان هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به قۆناغى بیركردنه‌وه‌ى به‌ر له نوستن و، هه‌روه‌ها دواى به‌خه‌به‌رهاتنمان له به‌یانیدا هه‌یه.
قۆناغى بیركردنه‌وه‌ى به‌ر له‌نوستن به خراپترین هۆو باره ده‌روونیه خراپه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ داده‌نرێت، له‌وانه‌یه شوێنه‌وارێكى خراپ له‌سه‌ر بارى ده‌روونى كه‌سه‌كه بۆ رۆژى دوای به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستمان له هه‌موو جۆره‌كانى بیركردنه‌وه نییه، به‌ڵكو ته‌نها بیركردنه‌وه‌ى خراپ و ره‌شبینیانه.
رۆڵى ئه‌مه- واته رۆڵى پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه‌ى به‌ر له نووستن و كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر بارى ده‌روونى مرۆڤه‌كه له به‌یانیدا، واته هۆكارى هه‌ر هه‌ستكردنێك به تێك‌شكان و ناخۆشى و دڵته‌نگییه‌ك یان بێتواناى له به‌رده‌وام بوونى كاره‌كان بریتیه له‌وبه‌رنامه خودییه نێگه‌تیڤه‌ى له نه‌ستى مرۆڤه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌میش له ئه‌نجامى ئه‌و بیركردنه‌وه و رووداوه خراپانه یان باشانه‌یه كه له رابردوودا كه‌سه‌كه كۆیكردۆته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه، پێویسته چاودێرى بیركردنه‌وه به‌ر له نوستن بكه‌ین و ئاگادارى هه‌موو ئه‌و بۆچوون و دیمه‌نانه‌بكه‌ین كه به‌ر له نووستن بیرى لێده‌كه‌ینه‌وه له‌برى ئه‌و ساته ناخۆشانه هوڵ بۆ به‌بیرهاتنه‌وه‌ى ساته باش و كاته جوانه‌كان بدرێت، واته هه‌موو شتێك كه له ژیاندا پۆزه‌تیڤانه‌بێت، تاوه‌كو له كه‌شێكى ئارام و بێده‌نگ و پر له زینده‌گیدا بۆ به‌یانى بژین .
له‌به‌رئه‌وه لێره‌دا دوو رێگه بۆ بیركردنه‌وه به شێوه‌یه‌كى باش و بۆ پارێزگاریكردن له چالاكى و زینده‌گى به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام، به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌هه‌موو ئه‌و كێشه‌و ئاسته‌نگیانه بده‌ین كه دێته رێمان ده‌خه‌ینه روو :
رێگه‌ى یه‌كه‌م/ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه له‌و ئامانجه سه‌رنج راكێشانه وه‌ستاوه كه خوازیاریت له داهاتوودا به دییان بهێنیت و هه‌وڵیان بۆ ده‌ده‌یت، پێویسته بیان نووسیته‌وه، یان له خه‌یاڵتدا نمایشیان بكه‌یت و ناوى خۆت له كۆتاى په‌ره‌كه‌دا بنووسیت تا بدینیت نێوان تۆ‌و ئامانجه‌كان زۆر نزیكن، وادایبنێ هیواكانت به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه هاتۆته دى، بۆ چه‌ند ساتێك وه‌ها بژى كه به‌دیهاتوون، كاتێك دیمه‌نكه سه‌رنج راكێش ده‌بێت بنوو، به‌مه دواهه‌مین بیركردنه‌ت بریتى ده‌بێت له سه‌ركه‌وتن بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانت، بۆ به‌یانى به ده‌روونیكى ئارام و چالاكییه‌كى زۆره‌وه به‌خه‌به‌ردێیت.
رێگه‌ى دووه‌م/ له‌سه‌ر به‌بیرهاتنه‌وه‌ى دیمه‌نه‌كان وه‌ستاوه، ئه‌و یادگارى و ساته جوانانه‌ى كه له ژیانتدا هاتوونه‌ته رێت و خوازیاریت گه‌ر بۆ جارێكیش بێت تیایدا بژیته‌وه، له شوێنێكى ئارام و بێده‌نگدا پشوبده وجوانترین و خۆشترین یادگارییه‌ك كه له رابردوودا هه‌تبووه بیهێنه‌وه‌یاد، چۆن ده‌ته‌وێت تاوتوێیان بكه له ئه‌نجامى ئه‌وه‌و به هه‌مان هه‌ستى جوانه‌وه بۆ به‌یانى به‌خه‌به‌ره.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق