چۆن مرۆڤ ده‌بێته كه‌سێكی بوێر و ئازا ؟
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده به‌گشتی پێگه‌یاندنی تاكێكه كه خاوه‌ن بوێری (الجرأه) و ئازایه‌تی بێت،كه بتوانێت رووبه‌رووی گیروگرفته‌كانی رۆژانه‌ی بێته‌وه و له به‌رده‌م بچووكترین كێشه‌دا ده‌سته‌وسان نه‌وه‌ستێت،ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت تاكی ئێمه گیرۆده‌ی بێ ئیراده‌یی و نه‌بوونی ئازایه‌تی و بوێریه ده‌سته‌وسان ده‌وه‌ستێت له‌به‌رده‌م گرفته‌كانی رۆژانه‌دابۆ ته‌نها ساتێكیش بیرناكاته‌وه له چاره‌سه‌رێك به‌ڵكو ده‌بێته كه‌سێكی لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات،به‌ڵكو په‌نا ده‌باته به‌ر خه‌فه‌ت و گریان و خۆخواردنه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له كه‌سانی تر‌و ته‌نیایی وكشانه‌وه له چالاكیه‌كانی و دواجار ده‌بێته كه‌سێكی ره‌شبین و هه‌موو ده‌رگای بیركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر داده‌خرێن به‌رووی ئه‌م تاكه‌دا، زۆر به‌ئاسانی په‌نا ده‌باته به‌ر خۆكوشتن وه‌ك ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاسان و خۆ ده‌ربازكردنبێت له‌و واقعه.
ژماره‌یان كه‌مه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوی وه‌ك ئێمه‌دا بوێرانه‌و ئازایانه زاڵ بن به‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كاندا،بتوانن زۆر بوێرانه باس له ناخ و ئێش وئازاره‌كانیان بكه‌ن،بتوانن راستگۆیانه ناخی خۆیان ده‌ربرن،ته‌نانه‌ت له كاتی چاره‌سه‌ری ده‌روونیشدا سڵكردنه‌وه هه‌یه له‌وه‌ی هه‌موو راستیه‌كان بدركێنرێت بۆ پزیشكی ده‌روونی یان بۆ چاره‌سازی ده‌روونی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر لێهاتووی كه‌سی چاره‌ساز،كه‌واته هه‌میشه ترسێكی گه‌وره هه‌یه له ئاشكراكردنی نهێنیه په‌نخواردووه‌كان،هه‌میشه بێ متمانه‌یی هه‌یه به‌یه‌كتر له‌ئاشكراكردنی نهێنیه‌كان،عه‌یبه‌و خۆ به‌كه‌م زانین له‌كاتی ئاشكراكردنی نهێنیه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كاره‌سات رووی دابێت.گه‌وره‌ترین هۆ له‌به‌رده‌م نه‌بوونی بوێری و ئازایی لای تاكی ئێمه ترسه له قبوڵ نه‌كردنی راستیه‌كان له لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ر،كه ئه‌مه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانماندا بوونی هه‌یه،وه‌ك نه‌بوونی بوێری و ئازایه‌تی له‌ناو هه‌ندێ له خێزانه‌كاندا كور یان كچ ناتوانن باس له كێشه‌و راز‌و خواستیان بكه‌ن له‌ناو خێزاندا نه‌توانراوه دایك و باوك و منداڵه‌كان وه‌ك هاورێیه‌ك بن زۆر جار له ئاسته به‌رزه‌كانیشدا بوونی نی یه واته خێزانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه یه ناتوانێت راستیه‌كان قبوڵ بكات یان به واتایه‌كی تر شه‌رم و ترس له‌ناو خێزاندا له دایك وباوك ده‌بنه هۆی نه‌بوونی بوێری و ئازایی له قسه‌كردن و به‌رده‌وام خه‌فه‌كردنی كێشه‌و گرفته‌كان و مانه‌وه‌یان به بێ چاره‌سه‌ر.كه‌واته سه‌ره‌كی ترین هۆكار په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌ی ناو خێزانه هه‌ر له منداڵیه‌وه ووشه‌ی عه‌یبه به‌رده‌وام بوونی هه‌یه له كاتێكدا شتێك عه‌یب بێت یان عه‌یب نه‌بێت وه رێگه‌نه‌دان به‌منداڵ بۆ قسه‌كردن و راده‌ربرینی رای خۆی له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به خێزانه‌كه‌وه هه‌یه،شكاندنی منداڵ له به‌رده‌م كه‌سانی تردا له كاتێكدا ده‌یه‌وێت راو بۆچوونی خۆی ده‌ربرێت له هه‌ڵوێستێكدا،یان قسه‌كردن به‌راشكاوی دوودڵی و گومان دروست ده‌كات له‌لای دایك و باوك به‌رامبه‌ر كوره‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی،به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه چاودێری كردنی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌تایبه‌تی له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا،كه‌وه‌ك ده‌زانین ناسكترین و هه‌ستیارترین قۆناغی ژیانی مرۆڤه.هه‌ربۆیه له‌م قۆناغه‌دا كێشه‌ی سۆزداری وكۆمه‌ڵایه‌تی زۆرده‌بێت له‌ئه‌نجامی بێده‌نگی و نه‌وێران له قسه‌كردن كێشه‌كان زۆر گه‌وره‌تر ده‌بن تا ده‌گاته روودانی كاره‌ساتی دڵته‌زێن پاشان خێزان هۆشی دێته‌وه كه چ هه‌ڵیه‌كی كردووه‌و ئه‌مه‌نده‌ی هه‌وڵی داوه خه‌ڵك رازی بكات و قسه‌ی خه‌ڵكی نه‌یه‌ته‌سه‌ر ئه‌مه‌نده هه‌وڵی نه‌داوه كه‌شێكی وادروست بكات كه منداڵه‌كانی زۆر به ئازایانه‌و بێ ترس و دڵه‌راوكێ باس له كێشه‌و گرفتیان بكه‌ن په‌نا نه‌به‌ن به‌ر رێگه‌ی هه‌ڵه.كه‌واته له‌م بارودۆخه‌دا تاكێكی ئازا و راستگۆ بێ پێچ و په‌نا به‌رهه‌م نایه‌ت به‌ڵكو تاكێكی ترسنۆك هه‌میشه بێده‌نگ به‌رده‌وام خه‌فه‌كردنی كێشه‌كانی ئاشكرانه‌كردنی هه‌ست و ناخی به‌رهه‌م دێت . نه‌بوونی بوێری و ئازایه‌تی له‌لای قوتابی و خوێندكاری ئێمه پاش ئه‌وه‌ی له خێزانه‌وه به‌م شێوه‌یه به‌رهه‌م دێت به هه‌مان شێوه‌ش مامۆستا گوێگرێكی باش نیه،ژماره‌یه‌كی كه‌می مامۆستا له هه‌ردوو ره‌گه‌ز بوونیان هه‌یه له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندندا به زانكۆشه‌وه كه ده‌رفه‌ت بده‌ن به قوتابی و خوێندكار بۆ قسه‌كردن بێ شكاندن و رووخاندنی وه یان ته‌رخانكردنی به‌شێك له‌كاته‌كه‌ی بۆ گوێگرتن له كێشه‌و گرفته‌كانی،هه‌روه‌ها له‌لای خودی مامۆستا خۆشی بوونی نی یه‌كه ناتوانێت ئازایانه ره‌خنه‌بگرێت له شتی راست بڵێت راست له هه‌ڵه‌شدا بڵێت هه‌ڵه‌یه،ده‌زانێت له‌كاتی دركردن به هه‌ڵه‌و ره‌خنه‌گرتندا تووشی چ سسزایه‌ك ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ره‌وه به هه‌مان شێوه له ناو فه‌رمانگه‌كاندا هه‌مان ترس بوونی هه‌یه له لای فه‌رمانبه‌ران،وه‌ك په‌نده كوردیه‌كه‌ی ده‌ڵێت “ده‌ست به كڵاوه‌كه‌ته‌وه بگره با نه‌یبات ” لێره‌دا هیچ بوارێك بۆ ئازایه‌تی و بوێری نامێنێته‌وه.
هۆیه‌كی تر حه‌زی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌كه‌سی بوێر‌و ئازا له كاتی ووتن و ئاشكراكردنی راستیه‌كاندا ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به ووته، یان پشتگوێ خستن،یان تێروانینی به چاوێكی جیاواز له‌جاران،بایه‌خ نه‌دان به كار‌و چالاكیه‌كانی،زۆر جار تێبینی ده‌كه‌ین مامۆستا گه‌ر له پۆلێكدا یان له گروپێكدا ته‌نانه‌ت له ناوه‌ندی زانكۆشدا یه‌كێك له خوێندكاره‌كان گیانی بوێری تیا به‌رجه‌سته بووبێت به‌داخه‌وه ده‌خرێته خانه‌ی پشتگوێخستنه‌وه و ده‌كرێته كه‌سێك بۆ جارێكی دی نه‌توانێت قسه له‌سه‌ر هیچ دیارده‌یه‌ك بكات هه‌میشه بێده‌نگ و ملكه‌چی هه‌موو كه‌س و بریارێك بێت بێ گفتوگۆ‌و بیروراگۆرینه‌وه، واته نابێته كه‌سێكی ره‌خنه‌گر وخاوه‌ن بریار.
لێره‌دا ده‌توانین جیاوازی بكه‌ین له نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتوو،كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو به مانای ووشه پێشكه‌وتوو تاكێك به‌رهه‌م دێنێت له هه‌موو كاتێكدا قسه‌ی هه‌یه،بیرورای هه‌یه،ده‌ربرینی هه‌یه،بێ ترس له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سسزای جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وی،به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتوو ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌یه، كه‌واته چۆن داوای پێشكه‌وتن و ئازادی تاكه‌كه‌س بكه‌ین له كاتێكدا قبوڵی ره‌خنه‌و راستیه‌كان نه‌كه‌ین.
گێلاس عه‌بدوڵا
ماسته‌ر ده‌روونناسی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق