بنه‌ما گرنگه‌كانى سه‌ركه‌وتن
بیر له ئامانجه گه‌وره‌كان بكه‌ره‌وه بكه‌ره‌وه
كۆمه‌ڵىَ ئامانجى گه‌وره‌و بڵند بۆ ژیانى خۆت ده‌ستنیشان بكه(هه‌ڵبژێره). ئامانجه بچوك‌و بێنرخه‌كان هه‌رچه‌ند ئاماده‌و له‌به‌رده‌ستن، به‌ڵام مایه‌ى رِه‌زامه‌ندى‌و ئاسووده‌یی نین. ئاشكرایه كه ئامانجى به‌رز‌وبڵند پێویستى به هه‌وڵ‌و ماندووبوون‌و ته‌قه‌للاى زۆر هه‌یه، به‌ڵام ده‌سكه‌وتى ئه‌و هه‌وڵ و كۆششی كه‌م‌وكورت نابێت. به‌رزه‌فرِى له هه‌ڵبژاردنى ئامانجدا هاورِێ له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ كردنی ورددا، هه‌رگیز زیانی به‌دواوه نابێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌كاره‌كانتدا هه‌ڵكه‌وتووبیت، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى ماندوونه‌ناسانه هه‌وڵ وكۆشش بكه، كه‌متربخه‌وه‌و بێكار مه‌به، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشه‌نگ بوون‌و هه‌ڵكه‌وتووبوون پێویستى به هیمه‌تێكى به‌رز(بڵند) هه‌یه. هه‌موومان ده‌توانین له((باشترین))ه‌كان بین، به‌مه‌رجێك كه خۆمان خوازیارى بین‌و بمانه‌وێت. به‌وپه‌رِی هێزو تواناوه بته‌وێت‌و ئه‌و خواسته ده‌روونی‌و دڵییه به‌رده‌وام بكه‌یته‌وه. ئه‌وكات ده‌بینیت كه كاره‌كان خۆبه‌خۆ ده‌گه‌نه ئه‌نجام.
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به كه‌مترین سه‌ركه‌وتن‌و ده‌ستكه‌وت رِازى ده‌بن‌و پاڵی لێده‌ده‌نه‌وه، به پشتوێنى شل‌و خه‌یاڵی ئاسووده‌وه به‌لای كه‌ناری ده‌ریادا پیاسه‌ى لێده‌كه‌ن‌و به ووته‌ى خۆیان، قه‌ناعه‌تیان كردووه به پیشه‌ی خۆیان. به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه چاوه‌رِوانى((باشترین))ه‌كانیان هه‌یه‌و به‌وپه‌رِی بوون‌و تواناوه به‌دواى ئامانجه‌كانیاندا ده‌رِۆن‌و هه‌رگیز كۆڵ ناده‌ن‌و به‌شێوه‌یه‌كى شیاو له دره‌ختی ژیان به‌هره وه‌رده‌گرن. ئاوه‌هاكه‌سانێك بوێری و نه‌ترسییه‌كى زیاتر له‌خۆیاندا به‌دی ده‌كه‌ن‌و له‌بری پیاسه‌كردن به‌رِۆخى ده‌ریاد‌و وێرِای مه‌ترسی قرشه‌كان، چش له گیان ده‌كه‌ن‌و له‌خودی ده‌ریادا به دواى گه‌وهه‌ر‌و مروارییدا ده‌گه‌رِێن. ژیان خاڵی نییه له‌كێشه‌و گرفت و به‌دوور نییه له هه‌ر جۆره دڵه‌رِاوكێ‌و نیگه‌رانییه‌ك‌و دواجار خه‌یاڵێك پتر نییه. پیاوان‌و ژنانى بوێر و خاوه‌ن ئیراده، ترس‌و له‌رزى كێشه‌و گرفته‌كان ناخه‌نه دڵیانه‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌یه‌وێت به‌سه‌ركه‌وتن بگات، پێویسته به‌هه‌نگاوى پته‌وه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه برِوات. ده‌سترِاگه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن، به‌رهه‌م‌وبه‌ره‌نجامى جموجوڵ‌و چاكبوونه، نه‌ك متبوون‌و وه‌ستاویى‌و له‌جێی خۆدا چه‌قبه‌ستن. كیمۆر چۆنگ له‌كتێبی((تێكه‌ڵه‌رِێژی هه‌ر شه‌قامێك له زێرِه))دا ده‌ڵێت: ((ژیان، نه رِێگایه‌كى خۆشرِه‌و و هه‌موار كراوه‌و نه به‌ستێنێكه له گوڵ. له یادت بێت كه گوڵه‌باخه‌كانیش ته‌نراون به درِكى تیژ و برِنده.))
ئایا له سه‌ركه‌وتندا زیره‌كى و توانا(ئیستیعداد) كاریگه‌رییان هه‌یه؟
ئه‌گه‌رهۆش‌و توانایه‌كى تێروته‌واومان هه‌بێت‌و به‌دروستی به‌كاری بهێنین، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه رِێگای گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن‌و به‌خته‌وه‌رى بۆمان هه‌موار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و له كاره‌كاندا جددییه‌ت به‌كار نه‌به‌ین، ئه‌وا كه‌سانی لێبرِاو‌و خاوه‌ن ئیراده‌یش به كه‌مترین تواناوه پێشمان پێده‌گرنه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته پێویسته دانی پێدابنێین كه نه‌بوونى توانا(ئیستعداد) به هۆكار گه‌لێكى وه‌ك به‌رگری، داكۆكى‌و كۆششكردن، رِێكوپێكى، ووردبینی‌و ورده‌كاری‌و پشوودرێژی‌و خۆرِاگریه‌وه شیاوى قه‌ره‌بووبوونه‌وه‌یه. هه‌ریه‌ك له‌و هۆكار (فاكته‌ر)ه گرنگ‌و كارسازانه له شوێنى خۆیدا لێیده‌كۆڵرێته‌وه‌و تاوتوێ ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته ده‌ست به‌م بابه‌ته بكه‌ین، كه چۆن ده‌توانین له مرۆڤێكى كه‌م توانا(ئیستیعداد)، كه‌م هۆش(نازیره‌ك)و یادگه‌یه‌كى لاواز كه‌سێكى خاوه‌ن توانا(بااستعداد)، هۆشیار(زیره‌ك)و یادگه‌باش دروست بكه‌ین.
ئه‌م رِاستییه چه‌ندین جار به شێوه‌ى جیاواز‌و جۆربه‌جۆر خراوه‌ته رِوو، كه تواناى ناپشكوتوو شاراوه‌ى مێشك چه‌ند به‌رامبه‌رى كاركرده‌كه‌یه‌تى‌و هیچ مرۆڤێك نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوه‌تى سوود له زیره‌كى‌ومێشك خۆی وه‌ربگرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌نیشتاینی گه‌وره بلیمه‌تی بواری زانستی سه‌رده‌میش، ته‌نها له‌سه‌دا سیانزه‌ى توانا زه‌ینینه‌كانى خۆی به‌كارهێناوه.
باشترین شێوازى سوودوه‌رگرتن له تواناكانى مێشك، رِه‌وانه‌كردن‌و سپاردنى بیر‌و هزر، ئه‌ندێشه‌و ئاوات‌و خولیاكانه بۆی. گرفته‌كانى خۆت به‌مێشكت بسپێره تاوه‌كو له‌ده‌رفه‌تى گونجاو‌و له‌باردا تاوتۆی بكرێت. رِاهاتن به ئاوه‌ها كارێك مێشك كاراتر‌و چالاكتر ده‌كات، به‌چه‌شنێك كه له ماوه‌یه‌كى كورتدا ده‌ستت به وه‌ڵامه پێویسته‌كان ده‌گات. مێشكى تۆ ده‌توانێت هه‌ر وه‌ك خۆر به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێكدا رِووناكى‌و پرشنگ بهاوێَت، به‌مه‌رجێك به‌باشترین شێوه به‌هره‌ى لێوه‌ربگیردرێت‌و به‌كارى بهێنێت. ((بۆسوییه)) به‌جۆرێكى جوان‌و نایاب ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باس ده‌كات: (مێشكى تۆ وه‌ك ئاشێك وه‌هایه كه به‌ردوام كارده‌كات. ئه‌گه‌ر گه‌نمى تێبكه‌یت، ئاردى گه‌نم ده‌داته ده‌ره‌وه‌و ئه‌گه‌ر جۆی تێبكه‌یت ئاردى جۆ ده‌داته ده‌ره‌وه. كه‌واته ئایدیا‌و بیر‌و هزری باشى تێبكه تاوه‌كو به‌رهه‌مه‌كه‌ی ببینیت.))
ئایا چانس‌و به‌خت رۆڵی هه‌یه له سه‌ركه‌وتنماندا؟
بایكۆن ده‌ڵێت: ((ئایا ده‌زانیت به‌خت(چانس)چییه؟ به‌خت(چانس) بوێری‌و دلێریمان پێده‌به‌خشێت تا هه‌ست بكه‌ین كه رِۆژگار به‌پێی ئاوات و ئاره‌زوى ئێمه‌یه‌و ئه‌و هه‌سته، هێزو توانا جه‌سته‌یی‌و هزرییه‌كانمان له ئه‌نجامدان‌و رِاپه‌رِاندنی كاره ئه‌سته‌م‌و دژواره‌كاندا به‌هێز‌و پته‌و ده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌موو شتێك به چانس‌و ئیقباڵ ده‌زانن، ئه‌وا به‌زمانى بێزمانى ده‌ڵێن(بمرێ لێوه‌شاوه‌یى))و به‌م جۆره درووشمانه دڵگه‌رمى‌و سه‌رگه‌رمیه‌كی گه‌لێك پووچ‌و بێ ناوه‌رِۆك بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن، به ووته‌ى (گۆته)ى گه‌وره شاعیری ئه‌ڵمانى(له‌ده‌رفه‌ت(هه‌ل)ى باش‌و سوودمه‌ند به‌هره‌وه‌ر بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر ده‌گمه‌نه.))
به‌خت (چانس) به واتای سوودوه‌رگرتنى دروست‌و به‌جىَ له هه‌ل‌و ده‌رفه‌ته پێشهاتووه‌كانه. ئه‌گه‌ر چاوێكى بیناو گوێچكه‌یه‌كى بیسه‌ر(گوێقوڵاخ)مان نه‌بێت‌و سوودى دروست‌و رِه‌وا له زیره‌كى‌و هۆش‌و توانای برِیاردانى خۆمان وه‌رنه‌گرین، ئیدى چۆن ده‌توانین چانس(به‌خت) له ئامێز بگرین؟ ده‌بێت هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به دوای چانس‌و به‌خته‌وه بین‌و به زیره‌كى‌و وریایی‌و وردبینی(تیژبینى)ه‌وه په‌رِ‌و باڵ‌و گه‌شه به‌و ده‌رفه‌تانه بده‌ین، كه ژیان پێمانى ده‌دات‌و لێیان به‌هره‌وه‌ر بین.
مه‌حاڵ (نامومكین) بوونى نییه؟
ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ (نامومكین) بوونى نه‌بێت، كه‌واته هه‌ركارێك ده‌كرێت ببێت‌و بێته‌بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌ى بۆچی هه‌ندێ كه‌س له كاره‌كانیاندا ناسه‌ركه‌ووتون. ناسه‌ركه‌ووتویى ئه‌وان له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌كییه:
یه‌كه‌م له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به‌رپرسیارییه‌تی‌و ده‌رفه‌ته پێشهاتووه‌كاندا به‌رگری‌و خۆرِاگرییان له‌خۆیان پیشان نه‌داوه‌و له ئه‌نجامدان‌و رِاپه‌رِاندنى كاره‌كاندا كه‌مته‌رخه‌مییان نواندووه.
دووه‌م رِێگاو شێواز‌و میتۆدى (برِیاردان)ه‌كه‌یان نادروست بووه. به‌گوزاریه‌كى دى، له‌بری هه‌ڵسه‌نگاندن‌و تاوتوێكردنى هه‌مه‌لایه‌نه‌و ووردى كاره‌كه‌و فه‌راهه‌م كردنى كه‌ره‌سته‌و پێویستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره، یه‌كسه‌رو بێ سێ‌و دوو لێ‌كردن، خۆیان تێهه‌ڵداوه. برِیاردان بۆ ده‌سپێكردنی كاره‌كه بۆخۆی هه‌نگاوێكى ئه‌رێیی(پۆزه‌تیڤ)ه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنى پێشوه‌خت‌و پرس‌و رِاوێژكردن هه‌نگاو هه‌ڵبێنین، ئه‌وا به ئه‌نجامى دڵخوازى خۆمان ناگه‌ین. كاری به‌بێ خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه رِه‌نگه له ده‌سپێكدا به‌باشى به‌ره‌و پێشه‌وه برِوات، به‌ڵام كاتێك ده‌بێت كه بنبه‌ست ده‌گه‌ین‌و له‌وێوه كه پێشتر بیرمان له رِێگه‌چاره‌یه‌ك نه‌كردووه‌ته‌وه، دڵساردو هیوابرِاو ده‌بین‌و ئه‌سڵی ئامانج(هدف)ه‌كه تاوانبار ده‌كه‌ین‌و دواجار به فه‌رامۆشی ده‌سپێرین.
سه‌رچاوه: گۆڤاری روزهای زندگى

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق