كه‌سانى گه‌شبین هه‌میشه ئه‌م ئاكار و رِه‌وشتانه‌ى هه‌یه:
كه‌سانى گه‌شبین هه‌میشه ئه‌م ئاكار و رِه‌وشتانه‌ى هه‌یه:
1- بوونى توانا له‌سه‌ر بۆچوونى ئیجابى،ئه‌و بۆچوونانه خودى یان بابه‌تى یان بۆ داهاتوو بن.2- توانایى له‌سه‌ر پاڵپشتكردنى خود بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى چالاكى و كارلێك كردن له‌گه‌ڵ گۆرِان و مه‌وقفه جیاوازه‌كان دا.
3- متمانه بوون به خود وه ئیمان به تواناى شه‌خصي و هه‌وڵ دان بۆ وه‌به‌ر هێنان.
4- نه‌رِوانینى رِه‌شبینانه بۆ كێشه‌كان و مه‌وقیفه‌كانى نائومێدى،به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دۆینه‌وه‌ى شیكارى گونجاو بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك.
5- بوونى ئیمانى ته‌واو به‌وه‌ى دواى هه‌موو ناخۆشى یه‌ك خۆشى دێت،وه مه‌سه‌له‌ى سه‌رپێچى كه‌ر و ئاڵۆز زۆر كه‌مه.
6- بوونى ئیمان به گۆرِان واى لێ ده‌كات كه ئاماده‌بێت بۆ ئه‌و كارى گۆرِان جا ئه‌و گۆرِانانه دراسه‌كرابن یان هه‌رِه‌مه‌كى.
7- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌شبینه بۆیه برِێكى زۆر گه‌وره به‌رهه‌م ده‌هێنێت به پێى تواناى له ووزه جیاوازه‌كانى و سوود ده‌بینێت له هه‌مووشتێ كه خێر و باشى تێدابێت.
8- له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر كارێك ده‌كات به پێى رِێژه‌ى باشى تیایدا.
9- به توانایى له مامه‌ڵه‌كردن و تێگه‌شتن له‌گه‌ڵ بیر و رِاى جیاواز دا و وه هاوسه‌نگى كردن له گفتوگۆكردنى ئیجابى و ته‌حه‌مول كردنى رِاى جیاواز.
10- به توانایى له‌سه‌ر پلان دانانى ستراتیجى، ئه‌وه‌ش به پێى ئه‌و رِوانینه گه‌شه‌ى یان ئه‌و هێزه گه‌شبینانه‌یه كه هه‌یه‌تى.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق