چۆن ده‌ژیت له مانگی هه‌نگوینی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت؟؟
ئافره‌ت به‌ته‌نها خاوه‌نی كلیلی به‌خته‌وه‌ری و هۆكاری سه‌ره‌كی خۆشه‌ویستی یه،ئه‌و خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌رییه‌ی كه نامێنێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك له به‌هاوسه‌ربوون تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ش چه‌ندین شاره‌زای بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی ژن و مێرد ڕوونیان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن :ئافره‌ت ده‌توانێت به هۆی چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده و ئاسانه‌وه ژیانی هاوسه‌رێتی بۆ مانگی هه‌نگوینی هه‌میشه‌یی بگۆڕێت.....
ئه‌ویش به پشت به‌ستن به‌م خاڵانه:-
یه‌كه‌م: لێبووردن :
پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت هه‌موو كات چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشتی بكاته‌وه ...به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ندێ جار ئه‌و به‌و ده‌وره هه‌ستێت هه‌تا خلاف و جیاوازیه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
دووه‌م: گفتوگۆ:
پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌ری گوێگرتنی هه‌بێت و ڕای وه‌ربگرێت بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه له ماڵه‌كه‌یدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه،وه ده‌بێت كاتێ هاوسه‌ره‌كه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات قسه‌كانی پێ نه‌بڕێت تا ته‌واو ده‌بێت.گفتوگۆكردنی كێشه‌كان به هێمنی یه‌كێكه له ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ر كردن.
سێهه‌م: نه‌رم ونیانی :
هه‌رچه‌نده ئافره‌ت ئه‌و ڕایه‌ی كه هه‌یه‌تی ڕاست بێت ،نابێت ده‌مارگیری تیا بكات، وه نابێت هه‌موو كێشه‌كه بخاته ئه‌ستۆی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه و بۆ ئه‌وی به‌جێ بهێڵێ به‌ڵكو ده‌بێت پێكه‌وه به نه‌رم و نیانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن،ئه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی جوان و نه‌رم و نیان تێی بگه‌یه‌نێ و قه‌ناعه‌تی پێ بكات نه‌ك فه‌رزی بكات به‌سه‌ریدا،وه نابێت هه‌میشه خه‌ریكی كار و مه‌شغوڵ بێت و بیر له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان نه‌كاته‌وه و لاوه‌كیه‌كان به‌گرنگ بزانێت پێویسته هاوسه‌نگی ڕابگرێت.
چواره‌م: غیره كردن:
غیره كردن دوو جۆری هه‌یه یه‌كێكیان ئیجابی یه كه وا له هاوسه‌ر ده‌كات هه‌ست به خۆشه‌ویستی خێزانه‌كه‌ی بكات و بزانێت هه‌وڵی پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ی نێوانیان ده‌دات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و غیره‌یه له ڕاده‌ی خۆی تێپه‌ڕی كرد ده‌بێته غیره‌یه‌كی سلبی چونكه گومان بردن له هه‌ر جووڵه و هه‌ڵس و كه‌وتێك سزا و ناخۆشی به‌دواوه‌یه.
پێنجه‌م: دڵسۆزی:
دڵسۆزی بنه‌مایه‌كی بنچینه‌یی یه كه پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری سه‌ركه‌وتنی ژیانی هاوسه‌رێتی یه،به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵسۆزیه له قه‌ناعه‌تی ئافره‌ته‌كه‌وه بێت نه‌ك له‌به‌ر هۆی باو‌و نه‌ریت و كۆمه‌ڵگا بێت.
بۆیه ئافره‌تی به‌ڕێز:
تۆ به هه‌نگاونانت به‌م خاڵانه وات لێده‌كات كه ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وتوانه‌ت هه‌بێت و زاڵ ده‌بیت به‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌و ناخۆشیی و ته‌نگانه‌كانی ژیان ..... ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه ئه‌وه‌یه كه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ خوودی خۆت بكه‌یت و به سنگێكی فراوان و ئارام گرتنه‌وه هه‌وڵی جێ به‌جێكردنیان بده‌یت....
به‌هیوای به‌سه‌ربردنی ژیانێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌رانه بۆ هه‌موو هاوسه‌ران...
سه‌رچاوه : ئيسلام تایم
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق