هه‌ندێك نهێنی مرۆڤ
ڕه‌نگه زۆربه‌مان هه‌ست به‌چه‌ند شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌كه‌ین، كه له‌جه‌سته‌ماندا هه‌یه، یاخود ڕۆژانه به‌ریه‌ككه‌وتنمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و نازانین چه‌نده سه‌یرن، كه ڕه‌نگه هه‌ندێك جار باوه‌ڕكردن پێی ئه‌سته‌مبێت.
به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی مرۆڤ‌و ژیانی ڕۆژانه‌مان، پڕن له‌شتی سه‌یر‌و نهێنی، كه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێ‌یان ده‌ڕوانین‌و سه‌رنجیان ناده‌ین، به‌ڵام زانستی نوێ به‌رده‌وام نهێنیی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه حه‌وت شتی سه‌رسوڕهێنه‌رن، كه له‌هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌ن:
1ـ تاكه به‌ش له‌له‌شدا كه خوێنی بۆ ناچێت ڕه‌شێنه‌ی چاوه.
2ـ گوێی چه‌پ به‌هێزتره له‌بیستندا وه‌ك له‌گوێی ڕاست.
3ـ درێژیی شاده‌ماره‌كان له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا، (600) هه‌زار كلیۆمه‌تره.
4ـ ساڵانه مرۆڤ بڕی دوو تۆن ئاو ده‌خواته‌وه.
5ـ مێشكی مرۆڤ له (14) هه‌زار ملیۆن خانه‌ی وردیله پێكدێت.
6ـ ڕێژه‌ی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن له‌له‌شی مرۆڤدا، (25) ملیار خڕۆكه‌یه.
7ـ مرۆڤ له‌یه‌ك خوله‌كدا (16) جار هه‌ناسه ده‌دات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق