2013-08-10

شەش هۆکاری گرنگ بۆ خەوێکی حەوت کاتژمێری


شەش هۆکاری گرنگ بۆ خەوێکی حەوت کاتژمێری




لەوانەیە تۆ زۆر گرنگی بەخەوت بدەیت و زۆر بخەوی یان یەکێك بیت لەوانەی کە کێشەیان لەگەڵ خەودا هەیە و بێخەون. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەلایەن ئێکسپریمێنتاڵ بایلۆجی لە ساڵی ٢٠١٣ دا دەریخستووە کە خەوێکی باشی چەند کاتژمێری ئەبێتە هۆی پارێزگاریکردنی دڵ و سیەکانی مرۆڤ لە نەخۆشی.

ئەگەر لە پێنچ کاتژمێر کەمتر بخەوی لە شەو ڕۆژێکدا مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن، جەڵدەی میشك دووجار زیاتر ئەکات. بەڵام ئەگەر لە حەوت کاتژمێریش زیاتر بخەوی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن زیاتر ئەبن.

لەڕێگەی خەوتنێکی ٧ هەتا ٩ کاتژمێری لەسەر یەك لە شەوڕۆژێکدا بۆ کەسێکی گەورە لەم ناڕەحەتیانە دەپارێزرێت:

- تێکچونی دەروون/ ئەگەر ٧ کاژمێر بخەوێ

- نەخۆشیەکانی دڵ/ ئەگەر ٦ کاتژمێر بخەوێ

- ناڕەحەتی لە هەناسەداندا/ ئەگەر ٥ کاتژمێر بخەوێ

- نەخۆشی شەکرە/ ئەگەر ٥ کاتژمێر بخەوێ

- شێرپەنچەی سنگ/ ئەگەر ٦ کاتژمێر بخەوێ

بەمشێوەیە دەتوانی باشتر بخەوی:

زۆربەی مرۆڤ لە هەرزەکارەوە بگرە هەتا بەتەمەنەکان پێویستیان بە حەوت هەتا هەشت کاتژمێر خەو هەیە لە شەوێکدا. بەڵام کاتێك کە تۆ خەمباری، نەخۆشی یان زۆر فشارت لەسەر بووبێ، ئەوکاتە ئاسان نیە کە خەوێکی باش بکەیت لەو شەوەدا، وەك ڕۆژنامەی (ئێڤریدەی هێلس) دەنوسێ.

- کاتێك کە مرۆڤ لەخەو هەستا و هەستی بە چالاکی کرد وبێ کێشە ڕۆژەکەی بەڕێکرد هەتا خەوی شەوێکیتر، ئەوکاتە ئەو کەسە باش خەوتووە، وەك تیمۆ پارتانێن ئەڵێ کە پزیشکی بواری خەوە لە پەیمانگا بۆ تەندروستی و گەشت بۆ ( ‌هۆ بی ڵ).

چەند خەوت پێویستە:

٧-٩ کاتژمێر بۆ مرۆڤی سەروو ١٨ ساڵان

٨.٥- ٩.٥ کاتژمێر بۆ تەمەن ١٠- ١٧ ساڵان

١٠- ١١ کاتژمێر بۆ مناڵی ٥- ١٠ ساڵان

هەندێ شێواز و تەکنیکی باش بۆ خەوێکی باش:

١. شوێنی نوستنێکی ئارام و گونجاو دروست بکە. چەند کاتژمێریك پیش خەوتنت ڕووناکی بکوژێنەرەوە یان کەمیکەرەوە، خۆت لە ڕووناکی کۆمپیوتەر و تێڤێ و دووربگرە و بزانە پلەی گەرمی ژوورەکەت گونجاوە/ واتە لە ٢٢-٢٥ پلەی گەرمادا بێت.

٢. بەشێوەیەکی ڕۆتینی هەموو شەوێ خۆت ڕانهێنە کە هەمیشە لە دەورووبەری ئەو کاتژمێرەدا بجیتە ناو جێگەی نوستنەوە. هەندێجار بەهۆی گەشت و سەردانەکانەوە ئەم ڕۆتینە تیك دەشکێت.

٣. ئارام بگرە. چەند کاتژمێرێك پێش خەوتن هەوڵبدە کەمێك چالاکیەکانت کەمکەرەوە. دەتوانی کتێبیك بخوێنیتەوە، گوێ لە شتێكی ئارام بگریت، خۆت بشۆی بە ئاوێکی گەرم، ڕاهێنانێکی دەروونی بکەیت بۆ خاوبوونەوەت وەك تەکنیکی هەناسەدان یان مێدیتاشون، یان هەرشتێکیتر کە ئارامیت بداتێ. بەمشێوەیە تۆ بەختێك ئەدەیت بە لەشت کە خاوببێتەوە دوای بەسەربردنی ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی.

٤. هەوڵبدە کە پلانت هەبێ بۆ خەوەکەت. کە هەشت کاتژمێر تەرخان بکەیت بۆ ناو جێگەی خەوتنت- وە نیو کاتژمێر زیاتر لەناو جێگەی نوستندا بیت زۆر ئەرێنیە، وەك فیلیس سێ. زێ کە پرۆفیسۆرە لە بواری دەماردا و سەرۆکی سەنتەری خەوە لە زانکۆی نۆتهوستێم لە شیکاگۆ.

٥. وەرزش بکە. وەرزشی بەردەوام، بەڵام نابێ ٣- ٦ کاتژمێر پێش خەوتن ئەنجام بدرێت. کە بەڕۆژدا چالاكیت هەبێ دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی ئاستی سترێس و هۆکارێك دەبێ بۆ خێرا خاوبوونەوەت کە ئەمیش لە دوایدا هاوکارت ئەبێ بۆ خەوێکی باش.

٦. لە ژوورەکەی خۆتا بخەوە. ڕێگە مەدە کە ژووری نوستنت ببێتە ژووری کارکردن. بەڵکو تەنها ژوورێك بێ بۆ خەوتن.

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

لەسویدیەوە وەریگێڕاوە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق