كاریگه‌ریی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر مرۆڤ
|
هه‌میشه مرۆڤ ده‌گه‌ڕێت به شوێن ئه‌وه‌دا، كه چۆن له باشترین باری ته‌ندروستیدا بێت و چۆن كاته‌كانی ژیانی بكاته خۆشترین كات، به‌رده‌وامیش ئه‌و پرسیاره له خۆمان ده‌كه‌ین، چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانماندا هه‌ست به خۆشی بكه‌ین . وه‌ڵامێكی زۆر ئاسان‌و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و پرسیارانه، خۆشه‌ویستییه .
* خۆشه‌ویستی هێزو توانای زۆر ده‌به‌خشێت به مرۆڤ: شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن: خۆشه‌ویستی هه‌ڵده‌ستێت به به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی باشبونی باری ده‌رونیی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی چالاكبونی ته‌ندروستیی جه‌سته‌و مێشك، هه‌ر بۆیه پێویسته رێگه به خۆشه‌ویستی بدرێت كه بێته ناو هه‌سته‌كانمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزو تواناكانمان له نوێبونه‌وه‌دا بن بۆ به‌ده‌ستهێتاتی ته‌ندروستییه‌كی باش. * خۆشه‌ویستی ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی فشاری ده‌رونیی و دڵه‌ڕاوكێ: خۆشه‌ویستی وا ده‌كات كه ره‌زامه‌ند بیت به‌وه‌ی كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت كارت تێبكات و كۆنترۆڵت بكات و یارمه‌تییه‌كانی لێ وه‌ربگریت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌و بۆ ژیانی هاوسه‌رگیریی. هه‌ر وه‌ك چۆن شاره‌زا له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان ( جون جوتمان ) ده‌ڵێت: ئه‌م لایه‌نه زۆر گرنكه له ژیانی مرۆڤدا به تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ستانی ئیشوكاریان زۆر له سه‌ره و به‌رپرسیارێتی زۆریان هه‌یه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه بونی خۆشه‌ویستی ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ و دودڵییه و سوكبونی ئه‌و باره قورسانه‌ی له‌سه‌ر شانیانه. * هه‌میشه هه‌ست به گه‌نجێتی ده‌كه‌یت: شاره‌زایان وه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆشه‌ویستی له ناو ناخیاندایه زیاتر هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌ن و زیاتر زه‌رده‌خه‌نه‌و پێكه‌نین له‌سه‌ر لێوه‌كانیانه. ده‌شڵێن: خۆشه‌ویستی وه‌ك ( اكسیر الشباب) وایه واته ده‌رمانی گه‌نج بونه‌وه، چونكه له كاتێكدا كه مرۆڤ هه‌ست به خۆشه‌ویستی ده‌كات هۆرمۆنی (ئه‌ندرۆفین) دروستده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبونی ناردنی خوێن بۆ پێست، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه پێستی مرۆڤ له‌و كاتانه‌دا نه‌رم و بریقه‌دارتر بێت‌و چرچیی ده‌موچاو كه‌متر بێت. * چاوه‌كانت پرشنگدارتر و قژت بریقه‌دار تر ده‌بێت: ئایا ده‌زانیت كه دروستبونی (ئه‌درینالین) و هۆرمۆناتی جنسی وه‌ك ( تیتیسرۆن و ستروجین ) رێژه‌كه‌ی زیاد ده‌كات له كاتێكدا كه مرۆڤ هه‌ست به خۆشه‌ویستی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بیلبیله‌ی چاو فراوانتر و سه‌رنجڕاكێشتر ده‌بێت وه هه‌ر به هۆی زیادبونی ئه‌و هۆرمۆناتانه‌وه قژ ته‌ندروستتر و بریقه‌دارتر ده‌بێت. |
2013-08-13
كاریگه‌ریی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر مرۆڤ
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق