گوڵ و ماناکانی.. |
جوانی و بۆن خۆشی و مانا گه‌وره‌کانی و پاکی و بێگه‌ردی ناسکی ((گوڵ)) وای کردوه که له‌گه‌ل گۆڕانی مرۆڤه‌کان و مۆدێلات و پیداویستیه‌کان له هه‌موو دیاریه‌ک زیاتر په‌سه‌ند بێت بۆ هه‌موو بۆنه‌کان،، به داخه‌وه که له وڵاتی ئێمه ئه‌و گرنگیه‌ی پێ نه‌دراوه که له وڵاتانی تر ئه‌بیبین و شاره‌زامان که‌مه له‌و بواره‌دا ئه‌مه‌ش وای کردوه که خه‌ڵک به گشتی گرنگی پێ نه‌دات،،
گوڵ به پێی ره‌نگ و جۆری مانا ئه‌به‌خشێت،، لێره‌دا ته‌نها له رووی ره‌نگه‌وه ماناکانی ئه‌خه‌مه روو: گوڵی سور: به گشتی ئه‌م گوڵه مانای خۆشه‌ویستیه‌کی راسته‌قینه‌یه.. نیشانه‌ی عاشقانه، و چه‌ند پله‌یه‌کی هه‌یه به پێی کاڵی و تۆخیه‌که‌ی.. سوری تێر نیشانه‌ی هه‌ستێکی قولی خۆشه‌ویستییه،، به‌ڵام ره‌نگی سوری کاڵ مانای خۆشه‌وسیتیه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه،، سوری ئاگریش واته خۆشه‌ویستی دلی ئه‌و که‌سه‌ی سوتاندوه. گوڵی زه‌رد: به گشتی به مانای غیره یه‌ت.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک گوڵێکی زه‌ردت بیاتێ مانای چیه؟؟، له‌و باوه‌ره‌دام مانای غیره نیه لێره‌دا به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه هه‌ستی گۆراوه به‌رامبه‌ر به‌و که‌سه‌ی گوڵه‌که‌ی پێشکه‌ش ئه‌کات..زۆر مانای تری وه‌کو هاوڕێیه‌تی ،، و هه‌ست کردن به دڵته‌نگی که‌سی به‌رامبه‌ر له کاتی ناخۆشیدا،، هه‌ندێ جاریس به مانای خۆشیه‌ک دێت که لاناخی ئه‌و که‌سه‌دا هه‌یه به شێوه‌یه‌کی هێمنانه. گوڵی سپی: سپی ره‌نگی وه‌فایه،، ئه‌گه‌ر که‌سێک گوڵی سپی پێشکه‌ش بکات مانای ویستی هه‌یه که په‌یوه‌ندی ببه‌ستێ له‌گه‌ڵی جا په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی بێ یان خۆشه‌ویستی یان هاوسه‌ری.. گوڵی سپی ساده مانای پاکی و بێگه‌ردی ئه‌به‌خشێت،، یان پاکی له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان ئه‌و دوو که‌سه. گوڵی مۆر: مانای جوانیه‌کی زیاد له راده ئه‌گه‌یه‌نێت و سه‌رنجراکێشانی به‌رامبه‌ر به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ره‌نگه له هه‌ندێک کاتدا به‌کارهینانی باش نیه. گوڵی پرته‌قاڵی: نیشانه‌ی شانازی و فه‌خره..مانای ساده‌ی و پاکیه. گوڵی شین: مانای خه‌یاڵ و به‌ده‌ستهێنانی ئاره‌زوویه‌کی قورسه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ره‌نگه گوڵه خۆی ده‌گمه‌نه ،، کاتێک که‌سێکی پێشکه‌شی به‌رامبه‌ری ئه‌کات مانای وایه که هیوایه‌ک هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهینانی ئه‌و ئاره‌زووه. گوڵی ره‌ش: مانای کۆتایی ژیانه،،ئه‌م جۆره ره‌نگه گوڵه هه‌یه به‌ڵام زۆر که‌م و ده‌گمه‌نه و ده‌ست ناکه‌وێت،،، ئه‌گه‌ر که‌سێ پێشکه‌شی به‌رامبه‌ری بکات مانای وایه ئه‌یه‌وێت کۆتایی به په‌یوه‌ندی نێوانیان بهێنێت هه‌ر بۆیه ئه‌م جۆره به دیاری دانانرێت چونکه نیشانه‌ی کۆتایی هێنانه. گوڵی په‌مه‌یی: پاکی ،، هه‌ست ناسکی،، ژیری،، به‌ره‌همی،، به‌ریئی،،وه هه‌روه‌ها مانای به‌وه‌فای و باشی مامه‌ڵه ئه‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ جوانی و خوره‌وشتی به‌رز. |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق