بۆ سیستەمێکی خۆراکی تەندروست تەنها میوەو سەوزە بەس نیە
مامۆستایهكی زانکۆی دوزجە باس لەو ماددە خۆراکیانە دەکات کە دەکرێ لەڕیێوە مناڵان بپارێزێ لەنەخۆشی،پرۆفیسۆر دکتۆر ئیلکنور ئەرسڵانئۆغڵو مامۆستا لەبەشی نەخۆشیەکانی تایبەت بە مناڵان لە زانکۆی دوزجە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەو خۆراکانە کرد کە لەناو زۆرێ لەناوەندەکانی راگەیاندن وەک ( خۆراکی موعجیزە ) ناوی دەبەن و هاوڵاتیانیش لەسەر ئەوە ڕاهاتوون کە لەڕێی ئەو خۆراکانەوە دەتوانن خۆیان بە گەنجی بهێڵنەوە و هاوکات خۆیان بپارێزن لە نەخۆشیەکان و هاوکات هۆکارێکی باشیشن بۆخۆلاواز کردن.لەو بارە ئەرسڵانئۆغڵو گوتی : "لەڕێی سیستەم و ژەمە خۆراکەکانەوە دەتوانین خۆمان لە نەخۆشیەکانیش بپارێزین ، هاوکات هەر لەڕێێ ئەو خۆراکانەوە تەمەنی خۆمان درێژ بکەین ، بەڵام تەنیا گرنگی دان بەیەک جۆر ماددە خۆراکی بۆ ئەو مەبەستە ، زۆر هەڵەیە ،بەڕای من ، راستە زۆرێک لەو سەوزەو میوانەی کە پرن لە مادەی ئەنتیئۆکسیدین ئەوا ڕێگرێکی باشن لە توش بوون بە شێرپەنجە، ههروهها کۆمەڵێ ماددەخۆاراکی دیكه بە گرنگ دەزانرێ بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و بەتایبەت لە شێرپەنجە."ئهرسڵانتۆغڵو له بهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "پێش ٣-٤ ساڵ لەمەوپێش بەردەوام گوێمان لەوەدەبوو کە شلیک و کیوی لەپێش هەموو ماددەخۆراکیەکانی ترەوە باسیان لێوە دەکرا وەک ماددەخۆراکی پێویست بۆ پاراستن ، لەکاتێکدا گرنگی دان تەنیا بە یەک جۆر ماددە خۆراکی بۆ خۆپارستن راستە کاریگەرە بەڵام تەنیا جارەسەر نیە ، بەڵکو ماددە پرۆتینیەکان وماددەی چەوری پێوسیت یەکێکن لە سەرچاوەکانی ماددەخۆراکی پێویست. هەندێ کەس پێیان وایە تەنیا بە خواردنی سەوزە میوە ، ژیانێکی تەندروست بەڕێ دەکهن، ئەمە تەنیا خۆ هەڵخەڵەتاندنە."ئەرسڵانئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە سەوزە و میوە گرنگی تایبەتی تری خۆیان هەیە ، بۆ نمونە ئەسید( ترشەلۆک) کارێکی باش دەکات بۆ هەرس کردنی ماددەخۆراکیەکان لە ناو گەدەدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق