هيمن محمد
1 – به‌هیچ جۆرێک لێی مه‌ده‌و قه‌سه‌ی ناشرینی پێ مه‌ڵێ، چونکه گرێی ده‌روونی بۆ منداڵه‌که‌ت دروستده‌کات.
2 - فێری بکه وشه‌ی ( به‌یارمه‌تیت) به‌کاربهێنێت له‌کاتێکدا که بیه‌وێت شتێک به‌کاربهێنێت، که هی خۆی نه‌بێت.
3- فێری بکه وشه‌ی سوپاس به‌کاربهێنێت.
4 – رووی تێ بکه کاتێک قسه‌ت بۆ دهکاتو به وردی گوێ له قسه‌کانی بگره‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی بده‌ره‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ست به سووکیو هیچبوونی خۆی ده‌کات، که به‌وه‌ش دواجار که‌سێتی لاوازدهبێتو متمانه‌به‌خۆبوونی نامێنێت.
5 - هه‌وڵ بده مناڵه‌که‌ت نهترسێنیو به ئارامی له‌گه‌ڵیدا بدوێ.
6- له‌ناو منداڵاندا‌و لای هیچ که‌سێک مهیشکێنهوهو خاڵه لاوازه‌کانی باس مه‌که.
7 - به بێ ئیزنی مناڵه‌که‌ت شتهکانیی فڕیمهده، پرسی پێ بکه، بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به بوونی خۆی بکات.
8 - گه‌ر چوی بۆ ژوری مناڵه‌که‌ت له‌ده‌رگای بده، با ئه‌ویش فێربێت کاتێک بچێته ژورێکی دیکه له ده‌رگا بکات.
9 – قسه به‌منداڵه‌که‌ت مه‌بره، تا ئه‌ویش فێربێت قسه به که‌س نه‌بڕێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق