2013-08-10
2013-08-05
كه‌سانى گه‌شبین هه‌میشه ئه‌م ئاكار و رِه‌وشتانه‌ى هه‌یه:

1- بوونى توانا له‌سه‌ر بۆچوونى ئیجابى،ئه‌و بۆچوونانه خودى یان بابه‌تى یان بۆ داهاتوو بن.2- توانایى له‌سه‌ر پاڵپشتكردنى خود بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى چالاكى و كارلێك كردن له‌گه‌ڵ گۆرِان و مه‌وقفه جیاوازه‌كان دا.
3- متمانه بوون به خود وه ئیمان به تواناى شه‌خصي و هه‌وڵ دان بۆ وه‌به‌ر هێنان.
4- نه‌رِوانینى رِه‌شبینانه بۆ كێشه‌كان و مه‌وقیفه‌كانى نائومێدى،به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دۆینه‌وه‌ى شیكارى گونجاو بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك.
5- بوونى ئیمانى ته‌واو به‌وه‌ى دواى هه‌موو ناخۆشى یه‌ك خۆشى دێت،وه مه‌سه‌له‌ى سه‌رپێچى كه‌ر و ئاڵۆز زۆر كه‌مه.
6- بوونى ئیمان به گۆرِان واى لێ ده‌كات كه ئاماده‌بێت بۆ ئه‌و كارى گۆرِان جا ئه‌و گۆرِانانه دراسه‌كرابن یان هه‌رِه‌مه‌كى.
7- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌شبینه بۆیه برِێكى زۆر گه‌وره به‌رهه‌م ده‌هێنێت به پێى تواناى له ووزه جیاوازه‌كانى و سوود ده‌بینێت له هه‌مووشتێ كه خێر و باشى تێدابێت.
8- له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر كارێك ده‌كات به پێى رِێژه‌ى باشى تیایدا.
9- به توانایى له مامه‌ڵه‌كردن و تێگه‌شتن له‌گه‌ڵ بیر و رِاى جیاواز دا و وه هاوسه‌نگى كردن له گفتوگۆكردنى ئیجابى و ته‌حه‌مول كردنى رِاى جیاواز.
10- به توانایى له‌سه‌ر پلان دانانى ستراتیجى، ئه‌وه‌ش به پێى ئه‌و رِوانینه گه‌شه‌ى یان ئه‌و هێزه گه‌شبینانه‌یه كه هه‌یه‌تى.
چۆن ده‌ژیت له مانگی هه‌نگوینی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت؟؟

ئافره‌ت به‌ته‌نها خاوه‌نی كلیلی به‌خته‌وه‌ری و هۆكاری سه‌ره‌كی خۆشه‌ویستی یه،ئه‌و خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌رییه‌ی كه نامێنێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك له به‌هاوسه‌ربوون تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ش چه‌ندین شاره‌زای بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی ژن و مێرد ڕوونیان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن :ئافره‌ت ده‌توانێت به هۆی چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده و ئاسانه‌وه ژیانی هاوسه‌رێتی بۆ مانگی هه‌نگوینی هه‌میشه‌یی بگۆڕێت.....
ئه‌ویش به پشت به‌ستن به‌م خاڵانه:-
یه‌كه‌م: لێبووردن :
پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت هه‌موو كات چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشتی بكاته‌وه ...به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ندێ جار ئه‌و به‌و ده‌وره هه‌ستێت هه‌تا خلاف و جیاوازیه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
دووه‌م: گفتوگۆ:
پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌ری گوێگرتنی هه‌بێت و ڕای وه‌ربگرێت بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه له ماڵه‌كه‌یدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه،وه ده‌بێت كاتێ هاوسه‌ره‌كه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات قسه‌كانی پێ نه‌بڕێت تا ته‌واو ده‌بێت.گفتوگۆكردنی كێشه‌كان به هێمنی یه‌كێكه له ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ر كردن.
سێهه‌م: نه‌رم ونیانی :
هه‌رچه‌نده ئافره‌ت ئه‌و ڕایه‌ی كه هه‌یه‌تی ڕاست بێت ،نابێت ده‌مارگیری تیا بكات، وه نابێت هه‌موو كێشه‌كه بخاته ئه‌ستۆی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه و بۆ ئه‌وی به‌جێ بهێڵێ به‌ڵكو ده‌بێت پێكه‌وه به نه‌رم و نیانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن،ئه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی جوان و نه‌رم و نیان تێی بگه‌یه‌نێ و قه‌ناعه‌تی پێ بكات نه‌ك فه‌رزی بكات به‌سه‌ریدا،وه نابێت هه‌میشه خه‌ریكی كار و مه‌شغوڵ بێت و بیر له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان نه‌كاته‌وه و لاوه‌كیه‌كان به‌گرنگ بزانێت پێویسته هاوسه‌نگی ڕابگرێت.
چواره‌م: غیره كردن:
غیره كردن دوو جۆری هه‌یه یه‌كێكیان ئیجابی یه كه وا له هاوسه‌ر ده‌كات هه‌ست به خۆشه‌ویستی خێزانه‌كه‌ی بكات و بزانێت هه‌وڵی پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ی نێوانیان ده‌دات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و غیره‌یه له ڕاده‌ی خۆی تێپه‌ڕی كرد ده‌بێته غیره‌یه‌كی سلبی چونكه گومان بردن له هه‌ر جووڵه و هه‌ڵس و كه‌وتێك سزا و ناخۆشی به‌دواوه‌یه.
پێنجه‌م: دڵسۆزی:
دڵسۆزی بنه‌مایه‌كی بنچینه‌یی یه كه پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری سه‌ركه‌وتنی ژیانی هاوسه‌رێتی یه،به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵسۆزیه له قه‌ناعه‌تی ئافره‌ته‌كه‌وه بێت نه‌ك له‌به‌ر هۆی باو‌و نه‌ریت و كۆمه‌ڵگا بێت.
بۆیه ئافره‌تی به‌ڕێز:
تۆ به هه‌نگاونانت به‌م خاڵانه وات لێده‌كات كه ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وتوانه‌ت هه‌بێت و زاڵ ده‌بیت به‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌و ناخۆشیی و ته‌نگانه‌كانی ژیان ..... ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه ئه‌وه‌یه كه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ خوودی خۆت بكه‌یت و به سنگێكی فراوان و ئارام گرتنه‌وه هه‌وڵی جێ به‌جێكردنیان بده‌یت....
به‌هیوای به‌سه‌ربردنی ژیانێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌رانه بۆ هه‌موو هاوسه‌ران...
سه‌رچاوه : ئيسلام تایم
هه‌ندێك نهێنی مرۆڤ
هه‌ندێك نهێنی مرۆڤ
ڕه‌نگه زۆربه‌مان هه‌ست به‌چه‌ند شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌كه‌ین، كه له‌جه‌سته‌ماندا هه‌یه، یاخود ڕۆژانه به‌ریه‌ككه‌وتنمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و نازانین چه‌نده سه‌یرن، كه ڕه‌نگه هه‌ندێك جار باوه‌ڕكردن پێی ئه‌سته‌مبێت.
به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی مرۆڤ‌و ژیانی ڕۆژانه‌مان، پڕن له‌شتی سه‌یر‌و نهێنی، كه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێ‌یان ده‌ڕوانین‌و سه‌رنجیان ناده‌ین، به‌ڵام زانستی نوێ به‌رده‌وام نهێنیی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه حه‌وت شتی سه‌رسوڕهێنه‌رن، كه له‌هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌ن:
1ـ تاكه به‌ش له‌له‌شدا كه خوێنی بۆ ناچێت ڕه‌شێنه‌ی چاوه.
2ـ گوێی چه‌پ به‌هێزتره له‌بیستندا وه‌ك له‌گوێی ڕاست.
3ـ درێژیی شاده‌ماره‌كان له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا، (600) هه‌زار كلیۆمه‌تره.
4ـ ساڵانه مرۆڤ بڕی دوو تۆن ئاو ده‌خواته‌وه.
5ـ مێشكی مرۆڤ له (14) هه‌زار ملیۆن خانه‌ی وردیله پێكدێت.
6ـ ڕێژه‌ی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن له‌له‌شی مرۆڤدا، (25) ملیار خڕۆكه‌یه.
7ـ مرۆڤ له‌یه‌ك خوله‌كدا (16) جار هه‌ناسه ده‌دات.
وازهێنان له 10 خوو، ته‌ندروستیت باش ده‌كات و ته‌مه‌نیشت درێژ ده‌كات

خواردن و خواردنه‌وه و وه‌رزش كردن ئه‌و لایه‌نه گرنگه‌ی ژیانی مرۆڤه‌و خۆپاراستن له‌و خواردنانه‌ی مرۆڤ خوی پێوه گرتووه‌ده‌بێته‌هۆی ته‌مه‌ن درێژیی.به‌پێی دوا لێكوڵینه‌وه‌ش ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌تا 87 ساڵ درێژه، به‌لام زانایان ده‌ڵێن؛چه‌نده مرۆڤ جیناتی خۆی بپارێزێت، ئه‌وا ده‌توانێ زیاتر بژی و ته‌مه‌نی بگاته 120 ساڵ. هه‌ر كه‌س له ژیاندا چی ده‌خوات چی پێ ده‌خورێ، بێ گومان ده‌یزانێ، له‌هه‌ر خواردنێك پێوسته چه‌ندی لێ بخواتله‌لایه‌كی تره‌وه وه‌رزش كردن كه بنه‌مای به‌رده‌وامیی ژیانه، گرنگیدان به‌م دوو كاره سه‌ره‌كییه‌ی ژیان، ته‌مه‌نمان درێژ ده‌كات‌و له‌ش ته‌ندروستده‌بێت.بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت كورت نه‌بێت، ره‌چاوی ئه‌م ده خاڵه بكه.1ـ هه‌ڵچوون: هه‌ڵچوونی زۆر به‌رگری له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌و زوو پیرت ده‌كات. 2ـ خواردنه‌وه‌ی كهولیی: زۆر خواردنه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی هه‌ناوی مرۆڤ شه‌ته‌ك ده‌كات.3ـ نه‌جولان: بۆ هه‌ر مرۆڤێك پێوسته له رۆژێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نیو سه‌عات به‌پێ بڕوات.4ـ خواردنی چه‌ور: خورادنی زۆر چه‌ور ده‌بێته هۆی كۆڵسترۆڵی زیاده‌و زه‌ره‌ری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.5ـ هه‌وای پیس و جگه‌ره كێشان: ته‌نگه نه‌فه‌سی و گیرانی بۆرییه‌كانی هه‌وا زیاتر به‌هۆی هه‌وای پیسه‌وه‌و توشبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه.6ـ زۆر مانه‌وه له‌به‌ر خۆر: كه باشترین هۆكاره بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست. 7ـ بێ خه‌وی: هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و له‌بیرچونه‌وه هه‌مووی له كه‌م خه‌وییه‌وه دروستده‌بێت، ئه‌و ژووره‌ی لێی ده‌خه‌ونده‌بێت ته‌لفزیۆنی تێدانه‌بێت و تاریك بێت، له‌رۆژیكدا 6 بۆ 7 سه‌عات بخه‌ویت. 8ـ به‌خێونه‌كردنی ئاژه‌ڵی ماڵی له‌ماڵه‌كه‌تدا: به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی هه‌ڵچوون كه‌م ده‌كاته‌وه، له جه‌ڵته‌ی دڵیش دوورت ده‌خاته‌وه. 9ـ خواردنی شیرینی: ده‌بێته‌هۆی قه‌ڵه‌وی و ناڕه‌حه‌تی دڵ.10ـ بێ هیوایی: بوونی هیوا له‌رووی جه‌سته‌ی و رۆحییه‌وه مرۆڤ زیندوو ده‌كاته‌وه جۆری ژیانی جوانتر ده‌كات.
2013-08-02
بۆئەوەی هەمیشە لەژیان بەختەوەربیت ئەم نۆ خاڵەت لەبیربێت

١ــ هەرگیز هیچ کەسێک ئازار مەدە .
٢ــ هەمیشە بە سادەیی یەوە بژی .
٣ــ هیچ کاتێک لووت بەرزمەبە لەئاستی خەڵک .
٤ــ هەمیشە ببەخشە بەوڕاددەیەی کە لەتوانات دایە .
٥ــ هیچ کات خۆت بە بیرک...ردنەوەی ناخۆش سەرقاڵ مەکە .
٦ــ هیچ کاتێک لە تواناکانی خۆت گومانت نەبێت .
٧ــ هەرگیز دڵ ڕەق مەبە بەرامبەر بەو کەسانەی ڕێزت لێدەگرن و خۆشیان دەوێیت ٨ــ ڕێز لەو کەسانە بگرە کەوا لەخۆت بچوکترن .
٩ــ هیچ کاتێک بەکەم ڕازی مەبە

خه‌م وخه‌فه‌ت دووچارى چه‌ندین نه‌خۆشیت ده‌كاته‌وه

پڕۆفیسۆرێكی ده‌روونی له زانكۆیه‌كی ئه‌مریكا ده‌لێت" پێویسته باڵانسێك بۆ كێشه‌و ناخۆشییه‌كانت بدۆزیته‌وه، ئه‌گه‌رنا كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی تۆ و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشیت ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به‌خه‌مبارییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌و كه‌سه‌دا زیاتر ده‌بێت.
باشتروایه خۆت به‌دووربگریت له‌و شتانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی خه‌م خواردن‌و دڵ ته‌نگبوونت، به‌وه‌ی له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و شتانه بنوسرێنه‌وه، له‌پاشاندا بدڕێنرێت‌و فڕێ بدرێت، تاوه‌كو له‌و خه‌م‌و ترسه‌دا نه‌مێنن‌و بیربكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی بوو ته‌واو، سه‌یری پێش خۆتان بكه‌ن‌و پلان بۆ داهاتوو دابنێن.
هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌باره‌ی كێشه‌كانتان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دڵسۆز‌و نهێنی پارێزدا، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌فه‌ت.
خه‌فه‌ت‌و بێتاقه‌تی ته‌نها بێزاركه‌رێك نییه له‌ژیان‌و ڕۆژانه‌ت لێ سه‌خت بكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ندین نه‌خۆشی، كاتێك ده‌ڵێن سه‌یری پێش خۆت بكه، هه‌رچه‌نده ئامۆژگاریه‌كی باشه، به‌ڵام وا ئاسان نییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌تی بیر له‌به‌سه‌رهاته‌كانی ڕابردوویان ده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو داهاتوو.
هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤیش به‌گوێره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌یه‌تی ده‌گۆڕدرێت، كاریگه‌ریی خه‌فه‌ت زیاتره له‌سه‌ر گه‌نجه‌كان كه ته‌مه‌نیان له (25 بۆ 65) ساڵیدایه، چونكه به‌ساڵاچووان له‌كێشه‌و هه‌ڵه‌ی ڕابردوویان ده‌رسیان وه‌رگرتووه‌و ڕاستكردنه‌وه‌یان بۆ كردووه، هه‌روه‌ها به‌چه‌ند ئامانجێكی خۆشیان گه‌یشتوون.
هۆکارەکانی شکست هێنانی ژیانی هاوسەری
هۆکارەکانی شکست هێنانی ژیانی هاوسەری
ژیانی هاوسه‌رگیریی نێوان دوو مرۆڤ، ژیانێكی ساده‌و ئاسان نییه، به‌ڵكو پێكه‌وه‌ژیان‌و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی دوو مرۆڤه كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌جیهانێكه‌وه هاتوون‌و گه‌وره‌بوون‌و ئێستا له‌ژێر سه‌قفێكدا پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌م ژیانه، تووشی ته‌نگه‌چه‌ڵه‌مه‌و ئه‌گه‌ری لێكهه‌ڵوه‌شان ببێته‌وه. چ هۆكارێك واده‌كات ژیانی هاوسه‌ریی هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بێت؟، ئه‌مه، له‌م باسه‌دا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. ژن‌و مێردان هه‌میشه سكاڵای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ناتوانن ڕێگه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان خۆیاندا بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌ركێكی ئاسان نه‌بێت په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به‌شێوه‌یه‌كی جێ ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردووكیان دروست بكه‌ن. “تاریق مسته‌فا” پسپۆڕی بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆییه، ئه‌و پێیوایه په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێگای سۆز‌و خۆشه‌ویستیی بچێت به‌ڕێوه، به‌ڵام چه‌ندین ڕێگر هه‌ن كه وا ده‌كه‌ن ژیان، خۆشیی‌و ڕازاوه‌یی خۆی له‌ده‌ست بدات‌و ببێته دۆزه‌خێك كه هه‌موو رۆژێك دووباره‌و چه‌ند باره ببێته‌وه. له‌وانه‌شه ئه‌و هۆكارانه، شتگه‌لێكی بچووك بن، به‌ڵام ژن‌و مێرد نازانن چییه، یان ده‌یزانن به‌ڵام خۆیانی لێ بێ‌ئاگا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ی خواره‌وه، 13 هۆكاره بۆ خراپبوونی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی: 1. ناكۆكیی‌و شه‌ڕه‌ده‌نگی ڕۆژانه كه له‌وانه‌یه سروشتی یه‌كێك له‌ژن‌و مێرده‌كه بێت. 2. پشتگوێخستنی لایه‌كیان له‌لایه‌ن ئه‌وی دیكه‌یانه‌وه، به‌مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست. 3. خراپ به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندیی نێوانیان، یان به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێوه‌یه‌كی لاسه‌نگ، وه‌ك ئاره‌زووی زۆری یه‌كێكیان بۆ ئه‌وی دیكه، یان دووركه‌وتنه‌وه‌ی زۆر‌و بێ پاساوی یه‌كێكیان له‌وی دیكه‌یان. 4. سه‌ربه‌خۆبوونی یه‌كێكیان له‌داهاتدا، واته یه‌كێكیان وه‌ك سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی بژی وه‌هابێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ردووكیان له‌ژوورێكدا پێكه‌وه بژین. 5. بردنه ده‌ره‌وه‌ی نهێنیی ماڵ بۆ كه‌س‌وكار‌و هاوڕێیان، ئه‌گه‌رچی بۆ ئامۆژگاریی‌و په‌ندوه‌رگرتنیش بێت. 6. به‌شدارپێكردنی لایه‌نی سێهه‌م له‌كێشه‌كانی نێوان خۆیاندا. 7. نه‌مانی خۆشه‌ویستیی‌و نه‌زانینی چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌و خۆشه‌ویستییه بۆ یه‌كتر به‌ڕێگای جۆربه‌جۆر. 8. به‌ئه‌نقه‌ست پشتگوێخستنی بۆنه گرنگه‌كان، كه بۆ هه‌ردووكیان جێی گرنگیی بێت. 9. ڕێزنه‌گرتن له‌یه‌كتریی‌و به‌سووك سه‌یركردنی تواناكانی یه‌كتر. 10. سه‌رزه‌نشتی زۆر‌و ده‌رخستنی كه‌م‌وكوڕیی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، هه‌میشه باسكردنی لایه‌نه خراپه‌یه‌كانی یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ئه‌وی دیكه‌یانه‌وه. 11. زۆركردن له‌مێرد له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌وه به‌وه‌ی كه زیاد له‌توانای ماددیی خۆی، ئه‌ركی بدات به‌سه‌ردا. 12. شوێنكه‌وتنی ئاره‌زوو‌و خیانه‌تی هاوسه‌رگیریی كه مێرده‌كه ئه‌نجامی بدات. 13. هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ڵاق، كه زۆربه‌ی جار مێرد وه‌ك شمشێرێك له‌سه‌ر ملی ژنه‌كه‌ی دایده‌نێت. یان به‌رده‌وام داواكردن له‌ژن كه بڕواته‌وه بۆ ماڵی باوكی. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه زۆر به‌خێرایی ژیانی هاوسه‌ریی كۆتایی پێده‌هێنێت‌و تێكی ده‌دات. به‌هیوای ئه‌وه‌ی، به‌دوور بن له‌م كێشانه. سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی “الیوم السابع”ی میسریی

2013-07-31
ئه‌و خاڵانه‌ی هاوڕێیه‌تی به‌هێز ده‌که‌ن
ئه‌و خاڵانه‌ی هاوڕێیه‌تی به‌هێز ده‌که‌ن
له‌م جیهانه پڕ له گیروگرفته‌دا، بوونی هاوڕێیه‌کی راسته‌قینه بۆته یه‌کێک له خاڵه پێویسته‌کان بۆ زیاتر به‌خته‌وه‌ربوون و سه‌رکه‌وتنی مرۆڤ. هه‌ر له‌م جیهانه‌شدا، بوون به هاوڕێیه‌کی راسته‌قینه و دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی راسته‌قینه‌ش کارێکی وا ئاسان نیه. هاوڕێی راسته‌قینه ده‌بێ له‌سه‌ر بناغه‌ی متمانه‌بوون و خۆشه‌ویستی بنیات بنرێ. به‌ڵام هاوڕێی راسته‌قینه کێیه و چۆن بیانناسینه‌وه؟
هاوڕێی راسته‌قینه ئه‌و که‌سه‌یه که خۆشی و ناخۆشیه‌کانی ژیان به‌یه‌که‌وه به‌ش بکه‌ن، گرنگی به یه‌کتر بده‌ن، ئه‌وکاته‌ی و دڵته‌نگیت ئاسووده‌ت بکات، کاتێ پێویستت پێیه‌تی ئاماده‌بێ یارمه‌تیت بدات، له هه‌ڵبژاردنی بڕیارێکی دروست له‌گه‌ڵتدا بێت، مه‌رج نیه له هه‌موو خاڵێکدا هاوبه‌ش بن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هیچ شتێک نه‌توانێ له هاوڕێیه‌تیتان که‌م بکاته‌وه. لێره‌دا باسی چه‌ند خاڵێک ده‌که‌م که هاوڕێیه‌تی نێوان مرۆڤه‌کان به‌هێز ده‌کات.
1- متمانه: بوونی متمانه له‌نێوان هاوڕێیان یه‌کێکه له خاڵه گرنگه‌کان. هاوڕێ واته هاوبه‌شی ژیان، واته له هه‌موو خاڵێکی ژیان هاوبه‌ش بێت و بۆ هه‌موو گرفتێک یارمه‌تیده‌ر بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر متمانه نه‌بێت، ئه‌وا هه‌رگیز ئاماده نابیت له بابه‌ته هه‌ستیاره‌کان بۆچوونیان وه‌رگریت و داوای یارمه‌تی و ئامۆژگاریان لێ بکه‌ین. بێگومان ئه‌م جۆره هاوڕێتیه‌ش هه‌رگیز به‌رده‌وام نابێت، یاخود به هاوڕێی راسته‌قینه هه‌ژمار ناکرێت.
2- راستگۆیی: هه‌میشه هه‌وڵ بده راستگۆبیت له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ت و وه‌کو هاوڕێیه‌کی باش درۆی له‌گه‌ڵدا مه‌که. هه‌میشه به‌ڵێنه‌که‌ت بگه‌یه‌نه‌جێ. ئه‌وه‌ی که به زمان ده‌ری ده‌بڕیت جێبه‌جێی بکه. ئه‌و وته‌یه‌ی که ده‌ڵێت "راست به و ڕێی شێر بگره" بکه یاسای ژیانت. کاتێک به‌ڵێنێک به هاوڕێکه‌ت ده‌ده‌یت و دواتر جێبه‌جێی ناکه‌یت، یاخود ده‌ڵێی واده‌که‌م دواتر نایکه‌یت، وای لێدێت هاوڕێکه‌ت متمانه‌ی پێت نامێنێت. بۆیه ئه‌و به‌ڵێنه مه‌ده که نا‌توانیت بیبه‌یته سه‌ر و هه‌ربه‌ڵێنێكت به هاوڕێکه‌ت دا بیگه‌یه‌نه‌جێ و ڕاست به له‌گه‌ڵی.
3- گیانێک بن له دوو جه‌سته‌دا: ئه‌و ساتانه‌ی هاوڕێکه‌ت له گرفت دایه، ئه‌و کاتانه‌ی پێویستی به یارمه‌تی تۆیه، یارمه‌تی بده وه‌ک ئه‌وه‌ی بته‌وێ یارمه‌تی خودی خۆت بده‌یت. له یارمه‌تی دانی هاوڕێکه‌ت که‌مته‌رخه‌می مه‌که و له هه‌ر شوێنێک و هه‌رکاتێک داوای یارمه‌تی کرد، ئاماده به وه‌ک ئه‌وه‌ی کارێکی مه‌زن بۆ خۆت ئه‌نجام بده‌یت. وشه نه‌رێکانی وه‌کو نه‌خێر، ناتوانم، ناکرێ به‌کارمه‌هێنه و بۆ هه‌موو داواکاریه‌ک ئاماده‌ی جێبه‌جێکردن به.
4- گوێگر به: کاتێک هاوڕێکه‌ت له‌باره‌ی بابه‌تێکه‌وه قسه ده‌کات، جوان گوێی لێ بگره و قسه‌کانی مه‌پچڕێنه. هه‌وڵ بده له ته‌واوی ئه‌و شتانه بگه‌یت که هاوڕێکه‌ت باسی لێوه ده‌کات. ئه‌گه‌ر له بابه‌تێک نه‌گه‌یشتیت، داوای لێ بکه بۆت روون بکاته‌وه. ئه‌مه وای لێده‌کات که هه‌ست بکات تۆ گرنگی به بابه‌ته‌که‌ی ده‌ده‌یت.
5- بیر و ڕا بگۆڕنه‌وه: بێگومان هیچ مرۆڤێک له بیروڕا و شێوازی بیرکردنه‌وه وه‌کو یه‌ک نین. هه‌وڵبده له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کان بیر‌و بۆچوون بگۆڕنه‌وه و هه‌ریه‌که به روانگه‌ی خۆی باس له مه‌سه‌له‌که بکات. به‌ڵام ئاگاداربه که به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه موناقه‌شه بکرێت و نه‌گاته که‌مترین راده‌ی تووڕه‌بوون.

گه‌نجان چۆن هاوڕێیه‌تی له‌خۆشه‌ویستی جیابكه‌نه‌وه؟!

چۆن بزانیت تۆ ته‌نها هاوڕێیه‌كی ئه‌ویت‌وخۆشه‌ویستی دڵی نیت:
1 ـ به‌گه‌یشتنت هیچ شڵه‌ژان‌و تێكچوونێك دیار نه‌بێت به‌ڕوویه‌وه ، په‌یوه‌ندیت پێوه نه‌كات بۆزانینی كاتی هات‌و چوونت بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت، هه‌روه‌كو هه‌موو كه‌سێكی دیكه به‌ئاماده‌بوونت مامه‌ڵه‌ی ئاسایت له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌وه ته‌نها هاوڕێیه، به‌ڵام كاتێك تۆی بینی‌و شڵه‌ژا و پرسیاری ڕۆشتن‌و هاتنتی كرد ئه‌وا تۆی خۆشده‌وێت.
2 ـ ئه‌گه‌ر به هه‌موو شتێكی ساده‌و ساكار پێنه‌كه‌نێ ئه‌وه هاوڕێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی تۆی خۆش‌ویست ئه‌وه بێگومان له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كانی له‌گه‌ڵدا تاكۆتایی پێكه‌نین له‌سه‌ر ڕووی ناڕوات.
3 ـ سه‌رنجدانت بۆ كچانی تر، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ په‌سه‌ندكردنی هاوڕێكانت‌وئه‌گه‌ر هانیدایت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان ببه‌ستیت ئه‌وه هاوڕێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆی خۆش‌ویست لێت دوور ناكه‌وێته‌وه‌و تابۆی بكرێت له‌كچه‌كانی دیكه‌ت دوورده‌خاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكتان به‌ته‌نها بن.
4 ـ ئه‌گه‌ر سوربوو له‌سه‌ر شتێك یان به‌رده‌وام وا ڕاهاتبوو خواست‌و حه‌زه‌كانی بۆ ڕاو بۆچوونه‌كانی تۆ نه‌گۆڕێت‌و پێچه‌وانه‌ی تۆ بوو ئه‌وه بێگومان هاوڕێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوربوو له‌ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێك كه تۆ پێت خۆشبێت‌و له‌مێشكیدا بێت بۆ بكات ئه‌وه تۆی خۆشده‌وێت.
5 ـ ئه‌گه‌ر هه‌ر كچێك ببینێت له‌نزیكته‌وه گومان دروستده‌كات‌و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له‌یه‌كترتان دووربخاته‌وه و هه‌ل دروستده‌كات ئه‌و دانیشته كۆتایی پێبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها خۆی نزیك بێت لێته‌وه.
2013-07-30
رێك دابنیشه، متمانه به‌خۆبوون زیاد ده‌كات
ئانجامی توێژینه‌یك كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك قوتابی ئه‌نجامدراوه ، ئه‌وه به‌دیار كه‌وتووه،كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی راست و رێك دانیشتوون، زۆربه‌یان گه‌یشتوون به ئاواته‌كانیان له چاو ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی لار‌و نارێك دانیشتوون، كه ئه‌وان زۆربه‌یان نه‌گه‌ی‌شتوون به ئاواته‌كانیان.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له وولایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر 71 قوتابی ، چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته كرابوو له‌باره‌ی پلان و بیرۆكه و داهاتووی خۆیان،سه‌رنجام ئه‌وه به‌دره‌كه‌وتووه، كه ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان به‌شێوه‌یی راست دانیشتوون، توانیویانه زۆربه‌ی ئه‌و ئاواتانه‌یان به‌ده‌ست بێنن كه له‌ژیانیاندا ئامانجیان بووه هه‌ولیان بۆداوه،له‌چاو ئه‌وانه‌ی كه به‌شێوه‌ی لار له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان دانیشتوون له زۆربه‌ی ووێسگه‌كانی ژیانیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه وه مه‌وادیه‌كی زۆر گه‌وره‌ش له‌نێوان خۆیان ئاواته‌كانیان دا هه‌بووه،شایه‌نی باسه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤارێكی ئه‌ورپی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گرنگی به بوار و بابه‌ته‌كانی ده‌رووناسی ده‌دات،وه له‌م توێژینه‌وه ئه‌وه‌ش هاتووه كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان به‌شێوه‌یكی راست و رێك داده‌نیشن رێژیه‌كی به‌ز له متمانه به‌خۆ بوونیان هه‌یه وه ئه‌م شێوه دانیشتنه‌ش هۆكارێكیشه له‌سه‌ر زیادبوونی متمانه به‌خۆ بوون،به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی لار‌و نارێك دابنیشیت ئه‌وه ده‌بێته هۆكاری له‌ده‌ست دانی متمانه به خۆبوون.
هه‌روه‌ها پسپۆرانی زانستی ده‌روون ناسی له زانكۆی ئۆهایۆ ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه،كه رێك دانیشتن مانایه‌كی جوان به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌گێنێ كه‌ئه‌وه‌ش به سوودی متمانه به‌خۆبوون تواو ده‌بێت.
ده‌رگای سه‌ركه‌وتن بۆ داخراوه ؟!
ده‌رگای سه‌ركه‌وتن بۆ داخراوه ؟!
پیاوچاكێك گووتی : ده‌رگای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی له‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌هۆی شه‌ش شته‌وه داخراوه :
1)) خه‌ریك بوون به‌نیعمه‌ته‌وه و له‌بیركردنی سوپاس گوزاری خوا ، كه‌خاوه‌نی نیعمه‌ته‌كه‌یه .
2)) حه‌زكردن له فێربوونی زانیاری و كارنه‌كردن پێی .
3)) په‌له‌كردن بۆ كردنی تاوان و دواخستنی ته‌وبه .
4)) هه‌وڵدان بۆ هاوڕێیه‌تی پیاوچاكان و كارنه‌كردن به‌كرده‌وه‌یان .
5)) دونیا پشت له‌وان بكات و ئه‌وان به‌دوای دا ده‌ڕۆن .
6)) ئاخیره‌ت پێشوازیان لێ ده‌كات و ئه‌وان ڕووی تێ ناكه‌ن.
ئاماده‌كردنی : رابه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌رتی

بنه‌ما گرنگه‌كانى سه‌ركه‌وتن
بنه‌ما گرنگه‌كانى سه‌ركه‌وتن
بیر له ئامانجه گه‌وره‌كان بكه‌ره‌وه بكه‌ره‌وه
كۆمه‌ڵىَ ئامانجى گه‌وره‌و بڵند بۆ ژیانى خۆت ده‌ستنیشان بكه(هه‌ڵبژێره). ئامانجه بچوك‌و بێنرخه‌كان هه‌رچه‌ند ئاماده‌و له‌به‌رده‌ستن، به‌ڵام مایه‌ى رِه‌زامه‌ندى‌و ئاسووده‌یی نین. ئاشكرایه كه ئامانجى به‌رز‌وبڵند پێویستى به هه‌وڵ‌و ماندووبوون‌و ته‌قه‌للاى زۆر هه‌یه، به‌ڵام ده‌سكه‌وتى ئه‌و هه‌وڵ و كۆششی كه‌م‌وكورت نابێت. به‌رزه‌فرِى له هه‌ڵبژاردنى ئامانجدا هاورِێ له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ كردنی ورددا، هه‌رگیز زیانی به‌دواوه نابێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌كاره‌كانتدا هه‌ڵكه‌وتووبیت، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى ماندوونه‌ناسانه هه‌وڵ وكۆشش بكه، كه‌متربخه‌وه‌و بێكار مه‌به، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشه‌نگ بوون‌و هه‌ڵكه‌وتووبوون پێویستى به هیمه‌تێكى به‌رز(بڵند) هه‌یه. هه‌موومان ده‌توانین له((باشترین))ه‌كان بین، به‌مه‌رجێك كه خۆمان خوازیارى بین‌و بمانه‌وێت. به‌وپه‌رِی هێزو تواناوه بته‌وێت‌و ئه‌و خواسته ده‌روونی‌و دڵییه به‌رده‌وام بكه‌یته‌وه. ئه‌وكات ده‌بینیت كه كاره‌كان خۆبه‌خۆ ده‌گه‌نه ئه‌نجام.
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به كه‌مترین سه‌ركه‌وتن‌و ده‌ستكه‌وت رِازى ده‌بن‌و پاڵی لێده‌ده‌نه‌وه، به پشتوێنى شل‌و خه‌یاڵی ئاسووده‌وه به‌لای كه‌ناری ده‌ریادا پیاسه‌ى لێده‌كه‌ن‌و به ووته‌ى خۆیان، قه‌ناعه‌تیان كردووه به پیشه‌ی خۆیان. به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه چاوه‌رِوانى((باشترین))ه‌كانیان هه‌یه‌و به‌وپه‌رِی بوون‌و تواناوه به‌دواى ئامانجه‌كانیاندا ده‌رِۆن‌و هه‌رگیز كۆڵ ناده‌ن‌و به‌شێوه‌یه‌كى شیاو له دره‌ختی ژیان به‌هره وه‌رده‌گرن. ئاوه‌هاكه‌سانێك بوێری و نه‌ترسییه‌كى زیاتر له‌خۆیاندا به‌دی ده‌كه‌ن‌و له‌بری پیاسه‌كردن به‌رِۆخى ده‌ریاد‌و وێرِای مه‌ترسی قرشه‌كان، چش له گیان ده‌كه‌ن‌و له‌خودی ده‌ریادا به دواى گه‌وهه‌ر‌و مروارییدا ده‌گه‌رِێن. ژیان خاڵی نییه له‌كێشه‌و گرفت و به‌دوور نییه له هه‌ر جۆره دڵه‌رِاوكێ‌و نیگه‌رانییه‌ك‌و دواجار خه‌یاڵێك پتر نییه. پیاوان‌و ژنانى بوێر و خاوه‌ن ئیراده، ترس‌و له‌رزى كێشه‌و گرفته‌كان ناخه‌نه دڵیانه‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌یه‌وێت به‌سه‌ركه‌وتن بگات، پێویسته به‌هه‌نگاوى پته‌وه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه برِوات. ده‌سترِاگه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن، به‌رهه‌م‌وبه‌ره‌نجامى جموجوڵ‌و چاكبوونه، نه‌ك متبوون‌و وه‌ستاویى‌و له‌جێی خۆدا چه‌قبه‌ستن. كیمۆر چۆنگ له‌كتێبی((تێكه‌ڵه‌رِێژی هه‌ر شه‌قامێك له زێرِه))دا ده‌ڵێت: ((ژیان، نه رِێگایه‌كى خۆشرِه‌و و هه‌موار كراوه‌و نه به‌ستێنێكه له گوڵ. له یادت بێت كه گوڵه‌باخه‌كانیش ته‌نراون به درِكى تیژ و برِنده.))
ئایا له سه‌ركه‌وتندا زیره‌كى و توانا(ئیستیعداد) كاریگه‌رییان هه‌یه؟
ئه‌گه‌رهۆش‌و توانایه‌كى تێروته‌واومان هه‌بێت‌و به‌دروستی به‌كاری بهێنین، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه رِێگای گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن‌و به‌خته‌وه‌رى بۆمان هه‌موار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و له كاره‌كاندا جددییه‌ت به‌كار نه‌به‌ین، ئه‌وا كه‌سانی لێبرِاو‌و خاوه‌ن ئیراده‌یش به كه‌مترین تواناوه پێشمان پێده‌گرنه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته پێویسته دانی پێدابنێین كه نه‌بوونى توانا(ئیستعداد) به هۆكار گه‌لێكى وه‌ك به‌رگری، داكۆكى‌و كۆششكردن، رِێكوپێكى، ووردبینی‌و ورده‌كاری‌و پشوودرێژی‌و خۆرِاگریه‌وه شیاوى قه‌ره‌بووبوونه‌وه‌یه. هه‌ریه‌ك له‌و هۆكار (فاكته‌ر)ه گرنگ‌و كارسازانه له شوێنى خۆیدا لێیده‌كۆڵرێته‌وه‌و تاوتوێ ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته ده‌ست به‌م بابه‌ته بكه‌ین، كه چۆن ده‌توانین له مرۆڤێكى كه‌م توانا(ئیستیعداد)، كه‌م هۆش(نازیره‌ك)و یادگه‌یه‌كى لاواز كه‌سێكى خاوه‌ن توانا(بااستعداد)، هۆشیار(زیره‌ك)و یادگه‌باش دروست بكه‌ین.
ئه‌م رِاستییه چه‌ندین جار به شێوه‌ى جیاواز‌و جۆربه‌جۆر خراوه‌ته رِوو، كه تواناى ناپشكوتوو شاراوه‌ى مێشك چه‌ند به‌رامبه‌رى كاركرده‌كه‌یه‌تى‌و هیچ مرۆڤێك نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوه‌تى سوود له زیره‌كى‌ومێشك خۆی وه‌ربگرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌نیشتاینی گه‌وره بلیمه‌تی بواری زانستی سه‌رده‌میش، ته‌نها له‌سه‌دا سیانزه‌ى توانا زه‌ینینه‌كانى خۆی به‌كارهێناوه.
باشترین شێوازى سوودوه‌رگرتن له تواناكانى مێشك، رِه‌وانه‌كردن‌و سپاردنى بیر‌و هزر، ئه‌ندێشه‌و ئاوات‌و خولیاكانه بۆی. گرفته‌كانى خۆت به‌مێشكت بسپێره تاوه‌كو له‌ده‌رفه‌تى گونجاو‌و له‌باردا تاوتۆی بكرێت. رِاهاتن به ئاوه‌ها كارێك مێشك كاراتر‌و چالاكتر ده‌كات، به‌چه‌شنێك كه له ماوه‌یه‌كى كورتدا ده‌ستت به وه‌ڵامه پێویسته‌كان ده‌گات. مێشكى تۆ ده‌توانێت هه‌ر وه‌ك خۆر به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێكدا رِووناكى‌و پرشنگ بهاوێَت، به‌مه‌رجێك به‌باشترین شێوه به‌هره‌ى لێوه‌ربگیردرێت‌و به‌كارى بهێنێت. ((بۆسوییه)) به‌جۆرێكى جوان‌و نایاب ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باس ده‌كات: (مێشكى تۆ وه‌ك ئاشێك وه‌هایه كه به‌ردوام كارده‌كات. ئه‌گه‌ر گه‌نمى تێبكه‌یت، ئاردى گه‌نم ده‌داته ده‌ره‌وه‌و ئه‌گه‌ر جۆی تێبكه‌یت ئاردى جۆ ده‌داته ده‌ره‌وه. كه‌واته ئایدیا‌و بیر‌و هزری باشى تێبكه تاوه‌كو به‌رهه‌مه‌كه‌ی ببینیت.))
ئایا چانس‌و به‌خت رۆڵی هه‌یه له سه‌ركه‌وتنماندا؟
بایكۆن ده‌ڵێت: ((ئایا ده‌زانیت به‌خت(چانس)چییه؟ به‌خت(چانس) بوێری‌و دلێریمان پێده‌به‌خشێت تا هه‌ست بكه‌ین كه رِۆژگار به‌پێی ئاوات و ئاره‌زوى ئێمه‌یه‌و ئه‌و هه‌سته، هێزو توانا جه‌سته‌یی‌و هزرییه‌كانمان له ئه‌نجامدان‌و رِاپه‌رِاندنی كاره ئه‌سته‌م‌و دژواره‌كاندا به‌هێز‌و پته‌و ده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌موو شتێك به چانس‌و ئیقباڵ ده‌زانن، ئه‌وا به‌زمانى بێزمانى ده‌ڵێن(بمرێ لێوه‌شاوه‌یى))و به‌م جۆره درووشمانه دڵگه‌رمى‌و سه‌رگه‌رمیه‌كی گه‌لێك پووچ‌و بێ ناوه‌رِۆك بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن، به ووته‌ى (گۆته)ى گه‌وره شاعیری ئه‌ڵمانى(له‌ده‌رفه‌ت(هه‌ل)ى باش‌و سوودمه‌ند به‌هره‌وه‌ر بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر ده‌گمه‌نه.))
به‌خت (چانس) به واتای سوودوه‌رگرتنى دروست‌و به‌جىَ له هه‌ل‌و ده‌رفه‌ته پێشهاتووه‌كانه. ئه‌گه‌ر چاوێكى بیناو گوێچكه‌یه‌كى بیسه‌ر(گوێقوڵاخ)مان نه‌بێت‌و سوودى دروست‌و رِه‌وا له زیره‌كى‌و هۆش‌و توانای برِیاردانى خۆمان وه‌رنه‌گرین، ئیدى چۆن ده‌توانین چانس(به‌خت) له ئامێز بگرین؟ ده‌بێت هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به دوای چانس‌و به‌خته‌وه بین‌و به زیره‌كى‌و وریایی‌و وردبینی(تیژبینى)ه‌وه په‌رِ‌و باڵ‌و گه‌شه به‌و ده‌رفه‌تانه بده‌ین، كه ژیان پێمانى ده‌دات‌و لێیان به‌هره‌وه‌ر بین.
مه‌حاڵ (نامومكین) بوونى نییه؟
ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ (نامومكین) بوونى نه‌بێت، كه‌واته هه‌ركارێك ده‌كرێت ببێت‌و بێته‌بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌ى بۆچی هه‌ندێ كه‌س له كاره‌كانیاندا ناسه‌ركه‌ووتون. ناسه‌ركه‌ووتویى ئه‌وان له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌كییه:
یه‌كه‌م له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به‌رپرسیارییه‌تی‌و ده‌رفه‌ته پێشهاتووه‌كاندا به‌رگری‌و خۆرِاگرییان له‌خۆیان پیشان نه‌داوه‌و له ئه‌نجامدان‌و رِاپه‌رِاندنى كاره‌كاندا كه‌مته‌رخه‌مییان نواندووه.
دووه‌م رِێگاو شێواز‌و میتۆدى (برِیاردان)ه‌كه‌یان نادروست بووه. به‌گوزاریه‌كى دى، له‌بری هه‌ڵسه‌نگاندن‌و تاوتوێكردنى هه‌مه‌لایه‌نه‌و ووردى كاره‌كه‌و فه‌راهه‌م كردنى كه‌ره‌سته‌و پێویستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره، یه‌كسه‌رو بێ سێ‌و دوو لێ‌كردن، خۆیان تێهه‌ڵداوه. برِیاردان بۆ ده‌سپێكردنی كاره‌كه بۆخۆی هه‌نگاوێكى ئه‌رێیی(پۆزه‌تیڤ)ه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنى پێشوه‌خت‌و پرس‌و رِاوێژكردن هه‌نگاو هه‌ڵبێنین، ئه‌وا به ئه‌نجامى دڵخوازى خۆمان ناگه‌ین. كاری به‌بێ خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه رِه‌نگه له ده‌سپێكدا به‌باشى به‌ره‌و پێشه‌وه برِوات، به‌ڵام كاتێك ده‌بێت كه بنبه‌ست ده‌گه‌ین‌و له‌وێوه كه پێشتر بیرمان له رِێگه‌چاره‌یه‌ك نه‌كردووه‌ته‌وه، دڵساردو هیوابرِاو ده‌بین‌و ئه‌سڵی ئامانج(هدف)ه‌كه تاوانبار ده‌كه‌ین‌و دواجار به فه‌رامۆشی ده‌سپێرین.
سه‌رچاوه: گۆڤاری روزهای زندگى

2013-07-27
له‌كاتی تووڕه‌یی خواردن مه‌خۆ
له‌كاتی تووڕه‌یی خواردن مه‌خۆ
چه‌ند پزیشكێكی سویدی له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن كه كاتێك مرۆڤ تووڕه‌یه یان دڵیته‌نگه و خه‌مباره یان ترسی لێ نیشتووه و خواردن ده‌خوات ئه‌وه هیچ سوودێكی لێوه‌رناگرێت و به‌ڵكو لایه‌نه خراپه‌كه‌ی زۆرتره بۆی. هه‌روه‌ها پزیشكه سویدییه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد كه تووڕه‌یی و خه‌م و ترس رێگه له ده‌ردانی رژێنی هه‌رسكردن له گه‌ده ده‌گرن و ئه‌وكاتیش نه‌ك مرۆڤ هیچ سوودێك له خواردنه‌كه وه‌رناگرێت، به‌ڵكو دووچاری نه‌خۆشی گه‌ده‌ش ده‌بێت. بۆیه ئه‌و پزیشكانه ئامۆژگاری مرۆڤ ده‌كه‌ن كه له‌كاتی تووڕه‌یی و ترس و خه‌مدا خواردن نه‌خۆن.

بیركردنه‌وه به‌ر له نووستن....كارێكى باشه یان خراپ؟
زۆر جار كه به‌یانى به‌خه‌به‌ر دێین هه‌ست به تێك‌شكان و ناخۆشى و بێزارى ده‌كه‌ین، كتوپر، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى پێشوه‌خت، پرسیار له هۆكارى ئه‌و بێزارییه كتوپره‌مان ده‌كه‌ین، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ى نازانین، ئه‌م هه‌سته‌مان به‌درێژاى ئه‌و رۆژه به‌رده‌وام ده‌بێت، كاره‌كانمان بۆ به‌رێوه‌ناچێت، یان به‌سستى و خه‌واڵوییه‌كى ته‌واوه‌تیه‌وه رایان ده‌په‌رێنین، وادیاره ئه‌م هه‌ست و سۆزه نێگه‌تیڤانه پاڵنه‌ریكى پێشینه‌یان هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به قۆناغى بیركردنه‌وه‌ى به‌ر له نوستن و، هه‌روه‌ها دواى به‌خه‌به‌رهاتنمان له به‌یانیدا هه‌یه.
قۆناغى بیركردنه‌وه‌ى به‌ر له‌نوستن به خراپترین هۆو باره ده‌روونیه خراپه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ داده‌نرێت، له‌وانه‌یه شوێنه‌وارێكى خراپ له‌سه‌ر بارى ده‌روونى كه‌سه‌كه بۆ رۆژى دوای به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستمان له هه‌موو جۆره‌كانى بیركردنه‌وه نییه، به‌ڵكو ته‌نها بیركردنه‌وه‌ى خراپ و ره‌شبینیانه.
رۆڵى ئه‌مه- واته رۆڵى پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه‌ى به‌ر له نووستن و كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر بارى ده‌روونى مرۆڤه‌كه له به‌یانیدا، واته هۆكارى هه‌ر هه‌ستكردنێك به تێك‌شكان و ناخۆشى و دڵته‌نگییه‌ك یان بێتواناى له به‌رده‌وام بوونى كاره‌كان بریتیه له‌وبه‌رنامه خودییه نێگه‌تیڤه‌ى له نه‌ستى مرۆڤه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌میش له ئه‌نجامى ئه‌و بیركردنه‌وه و رووداوه خراپانه یان باشانه‌یه كه له رابردوودا كه‌سه‌كه كۆیكردۆته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه، پێویسته چاودێرى بیركردنه‌وه به‌ر له نوستن بكه‌ین و ئاگادارى هه‌موو ئه‌و بۆچوون و دیمه‌نانه‌بكه‌ین كه به‌ر له نووستن بیرى لێده‌كه‌ینه‌وه له‌برى ئه‌و ساته ناخۆشانه هوڵ بۆ به‌بیرهاتنه‌وه‌ى ساته باش و كاته جوانه‌كان بدرێت، واته هه‌موو شتێك كه له ژیاندا پۆزه‌تیڤانه‌بێت، تاوه‌كو له كه‌شێكى ئارام و بێده‌نگ و پر له زینده‌گیدا بۆ به‌یانى بژین .
له‌به‌رئه‌وه لێره‌دا دوو رێگه بۆ بیركردنه‌وه به شێوه‌یه‌كى باش و بۆ پارێزگاریكردن له چالاكى و زینده‌گى به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام، به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌هه‌موو ئه‌و كێشه‌و ئاسته‌نگیانه بده‌ین كه دێته رێمان ده‌خه‌ینه روو :
رێگه‌ى یه‌كه‌م/ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه له‌و ئامانجه سه‌رنج راكێشانه وه‌ستاوه كه خوازیاریت له داهاتوودا به دییان بهێنیت و هه‌وڵیان بۆ ده‌ده‌یت، پێویسته بیان نووسیته‌وه، یان له خه‌یاڵتدا نمایشیان بكه‌یت و ناوى خۆت له كۆتاى په‌ره‌كه‌دا بنووسیت تا بدینیت نێوان تۆ‌و ئامانجه‌كان زۆر نزیكن، وادایبنێ هیواكانت به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه هاتۆته دى، بۆ چه‌ند ساتێك وه‌ها بژى كه به‌دیهاتوون، كاتێك دیمه‌نكه سه‌رنج راكێش ده‌بێت بنوو، به‌مه دواهه‌مین بیركردنه‌ت بریتى ده‌بێت له سه‌ركه‌وتن بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانت، بۆ به‌یانى به ده‌روونیكى ئارام و چالاكییه‌كى زۆره‌وه به‌خه‌به‌ردێیت.
رێگه‌ى دووه‌م/ له‌سه‌ر به‌بیرهاتنه‌وه‌ى دیمه‌نه‌كان وه‌ستاوه، ئه‌و یادگارى و ساته جوانانه‌ى كه له ژیانتدا هاتوونه‌ته رێت و خوازیاریت گه‌ر بۆ جارێكیش بێت تیایدا بژیته‌وه، له شوێنێكى ئارام و بێده‌نگدا پشوبده وجوانترین و خۆشترین یادگارییه‌ك كه له رابردوودا هه‌تبووه بیهێنه‌وه‌یاد، چۆن ده‌ته‌وێت تاوتوێیان بكه له ئه‌نجامى ئه‌وه‌و به هه‌مان هه‌ستى جوانه‌وه بۆ به‌یانى به‌خه‌به‌ره.
خوشتن و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه
خوشتن و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی تیمه‌كانی توێژه‌رانی فه‌ره‌نسا له‌په‌یمانگه‌ی “سلات” ئامۆژگاریده‌ده‌ن به‌وه‌ی خۆشتن یارمه‌تیده‌ری مرۆڤه له‌ئازادكردنی هه‌ناسه‌دانه‌وه،هه‌روه‌ك یارمه‌تیده‌ره له‌حه‌سانه‌وه‌ی ماسولكه‌كان و ڕزگاربون له‌دڵه‌ڕاوكێ و زیادكردنی ماده‌ی دوبامین كه له‌گه‌ڵ مۆخ كارلێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بخه‌نه زۆرێك له‌هه‌ست و هه‌ڵسوكه‌ت و وریابونه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه زیادبونی ماده‌ی دوبامین له‌مۆخ رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌هه‌ستكردن به خۆشی و ئارامی كه وا له‌مرۆڤ ده‌كات داهێنان و بنیات نان،هه‌رچه‌نده مرۆڤ خۆی بشوات ئه‌و ماده‌یه زیاد ده‌كات، بۆیه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئامۆژگاریده‌دات به چه‌ند جارێك خۆشتن له‌رۆژێكدا.
هه‌روه‌ها خۆشتن هانده‌رێكه بۆ ڕێكخستنی كاروسیتمی لیمفاویه‌كان كه یارمه‌تیده‌ره‌ی ڕزگاركردنی جه‌سته‌یه له‌ژه‌هرو ماده زیانبه‌خشه‌كان و به‌كتریای بێزاركه‌ر ، یارمه‌تیده‌ریشه له‌چالاككردنی سوڕی خوێن.
خانه‌كانی چینی پێست له‌كاتی خۆشتندا نه‌رم و شێدارده‌بێت، ده‌بیته خاوه‌نی پێستێكی پاك و نه‌رم و نیان، پێست مانگانه تازه ده‌بێته‌وه بۆیه پێویسته یارمه‌تیده‌ری بیت به خۆشتن له‌ڕزگاربون له‌وچینه مردوه.

2013-07-25
با فێری ئارامگرتن بین
دوای ئەوەی پیاوێک کورە تاقانەکەی تووشی رووداوێكی سەیارە بوو
لە نەخۆشخانەی تایبەتەوە پەیوەندی بە پزیشکی پسپۆر کرا پەپەلە ئامادەبێت
دکتۆر زۆر به‌پەلە گەیشتە نەخۆشخانە
بۆ ئەوەی نەشتەگەری لە ناکاو بۆ كوڕه‌كه بکات
پێش ئەوەی بچێتە ھۆلی نەشتەرگەری باوکی كوڕه‌كه‌ی بینی دەھاتوو دەچوو زۆر نیگەران دیار بوو...!!!!
باوکی كوڕه‌كه‌ش کاتێک دکتۆرەکەی بینی بەسەریدا ھاواری کرد ووتی: لەبەر چی ئەوھا دەرنگ ھاتی نازانی ژیانی مندالەکەم لە مەترسیدایە؟
دکتورەکە ووتی لە سەرخۆ بە برا من لە نەخۆشخانە نەبووم کاتێک پەیوەندیم پێکرا زوو گەیشتەمە ئێره، ئێستاش لە سەرخۆ بە ئارام بگرە،
باوکی منالەکە ووتی :ئارام بگرم؟
دکتۆرێکی جەند خەم ساردی باشە ئەگەر کورەکی تۆ بوایە وات دەووت؟
دکتورەکە زەردەخەنەیە‌کی کرد ووتی:ئیسلام ئەوە مان فێردەکات لەکاتی رووداو کارەسات دەبێ ئاراممان ھەبێت ئەوەی خوا حەز بکات ئەو دەبێت
ژیان بە دەست خوایە نە درێژ دەکرێت نە کورت دەکرێت وە ئەوەی پێوست بێت بۆ کوڕەکه‌ت دەیکەین .
برۆ دەست نوێژ بشۆ دووعای بۆبکە باشترە
باوکی مندالەکە بە گالتە پێکردنێکەوە سەری بۆ دکتورکە بادا،
دکتۆر چووە ژووری نەشتەرگەری پاش ماوەیەک ،ھاتە دەرەەوە ووتی:
موژدە براکەم ئێستا حالی کورکەت زۆر باشە نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتوو بوو.
دواتر یاریدە دەرەکەم باسی حالەتەی مندالەکەت زیاتر بۆ دەکات ئیستا من دەرنگمە دەبێت برۆم،کارێکی گرینگم ھەیە , باوکی کورەکە کاتێک مندالەکەی ھاتە دەرەوە بە یاریدەرەکەی دکتۆری ووت ئەو دکتورە زۆر لە خۆباییە ڕانەوەستا تاوه‌کو ھەندیک پرسیاری لێ بکەم دەربارەی حالەتی کورەکەم،
یاریدەدەرەکەی دکتوره‌كه چاوی پر بوو لە فرمێسک ووتی:
دوینێ شەو کورەکەی دکتۆر لە رووداویکی دلتەزێن گیانی لە دەستدا ،لە بەر ئەوەی تاکە دکتورە لە نەخۆشخانەکەمان ئەو پسپۆریەی ھەبێت ناچار تەلەفونمان بۆ کرد ئەویش ھات تاکو ژیانی کورەکەی تۆ رزگار بکات ئیستاش بۆیە زوو رۆیشت تاکو بە ناشتنی كوڕه‌كه‌ی رابگات.
باوکی کورەکە دەستی کرد بە گریان فرمێسک لە چاوانی ھاتە خوارەوە
کوتی ئەی خوایە گیان من چ بێ رێزیەکم کرد بەرامبەر ئەو پیاوە گەورە و خۆڕاگرە.
خوایە گیان وەک ئەو دکتۆرە ئیماندارە ئێمەش فێرە ئارام گرتن و لێبوردەیی کەییت و خوایە گیان دڵێکی ئارامگرتوومان پێ بەخشی لەکاتی ناخۆشی

شیر، بۆ ئارامیی ده‌روون
شیر، بۆ ئارامیی ده‌روون
هه‌بوونی شیر له ژه‌مه خۆراكه‌كاندا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌م خواردنه‌وه‌یه چه‌ندین كانزا و پرۆتین و ڤیتامینی گرنگ له‌خۆده‌گرێـت، كه پێویستن بۆ ته‌ندروست ڕاگرتنی جه‌سته و ده‌روون.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن رێكخراوی (ئینگریدیا) فه‌ره‌نسیه‌وه به‌ڕێوه‌برا ده‌ریخست كه شیر كاریگه‌ره بۆ چاره‌سه‌كردنی سه‌رئێشه و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی ده‌روونی.
شیر بڕێك پڕۆتینی (لاكتیوم) له‌خۆ ده‌گرێت كه په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (كۆرتیسۆل) كه هۆرمۆنێكه رژێنه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له كاتی زیادبوونی په‌ستانی ده‌روونیدا ده‌یڕێژن.
هه‌روه‌ها هه‌بوونی هه‌ردوو ڤیتامینی B2 و B12 له شیردا هۆكاری دیكه‌ن بۆ به‌خشینی ئارامی به ده‌روون.

ئارامگرتن
ئارامگرتن
ئارامگرتن لە زمانەوانیدا/ وشەی (الصبر)بەمانای خۆگرتن و رێگرتن هاتوە ، من ئارامدەگرم واتە من نەفس و دەروونی خۆم گرتوە لەگوناه و تاوان. ئارامگرتن دادەنرێت بە سەرەکیترین رەوشتەبەرزەکان و هەروەها بەبنەڕەترین رەوشتەکانی ئاینە پاک و بێگەردەکەمانو بۆ پتر تیشک خستنەسەر ئەم رەوشتە بەرزەش چەند دەلاقەیەک بەروویدا ئاوەڵادەکەین.
دەلاقەی یەکەم/ ئارامگرتن کلیلی گەردوونە
بیربکەنەوە لە دروستکراوو بەدیهێنەرەکانی پەروەردگار... لەمنداڵ کاتێ لەرەحمی دایکیدایە چۆن بە قۆناغە یەک لەدوای یەکەکاندا تێدەپەڕێ و لەناکاو گەورە نابێت .......هەروەها وردببنەوە لەکشتوکاڵ بەچەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێ ئەوجا نەش و نما دەکاتو دەدورێتەوە....هەروەها وردببنەوە لەقۆناغبەندی لەهەڵهاتن و ئاوابوونی خۆردا، ئایا نابینی خوداوەندی باڵادەست ئاسمانەکانی لەشەش رۆژدا دروست کردوە لەکاتێکدا دەیتوانی لەیەک رۆژدا بەدی بهێنێت یاخود لە وچانێکی کورت‌دا......: .jg
دەلاقەی دووەم/هەمووشتێک لەژیانماندا پێویستی بەئارامگرتن هەیە
ئەگەر خوازیاربوویت لەژیاندا سەرکەوتووبیت دەبێت بۆ ماوەی (16) ساڵ تێبکۆسیتو ئارام بگریت،ئەگەر خوازیاربوویت گوێرایەڵی پەروەردگار بیت دەبێت ئارام بگریت لەسەر بەندایەتیەکان.ئەگەر خوازیاربوویت دەستبەرداری سەرپێچی و گوناه ببیت دەبێت ئارام بگریت و دەروونت وابەستەی ویست و خوازێکی پتەوبکەیت.لێرەوە دەبینی ئارامگرتن چۆن رۆچوە بەنێو سەراپای ژیانماندا هەربۆیە زانایان دەڵێن: "تەواوى دنیا‌و ئاین وابەستەی ئارامگرتنە".بێگەردیو پاکی بۆ پەروەردگار.........! ئایا ئازایەتیەک هەیە بەبێ ئارامگرتن ؟ یاخود هیچ ئاوەدانکردنەوەو دروستکردنی پرد‌و رێگەوبان هەیە بەبێ ئارامگرتن ؟ یان چاکەکردن لەگەڵ دایک‌و باوک بەبێ ئارامگرتن دێتە دی؟
یاخود بوژاندنەوەی ئابووری هەیە بەبێ ئارامگرتن؟
دەلاقەی سێیەم/ بەبێ ئارامگرتن مرۆڤایەتی دەفەوتێ و لەناو دەچێت
تەماشاکە بەبێ ئارامگرتن ...ــ ئەوەی کەپاڵ دەنێت بە داوێنپیسێکەوە کەوا کاری داوێنپیسی ئەنجام بدات ئەوەیە ئارامی نەگرتوە هەتا بەشێوەیەکی دروست هاوسەر بگرێت .ــ ئەوەی ئالودەی مادە سڕکەرەکان بوە چ هۆکارێک بەو دەردەی بردوە ؟ هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەڵاو نەهامەتییەی کە رووی تێکردوەو نەیتوانیوە ئارامی لەسەر بگرێت یاخود ئارامی نەگرتوە لەسەر ئەوکاتە بەتاڵانەی کە هەیەتی.
دەلاقەی چوارەم/ چواندنێک ماناکە رووندەکاتەوەو جێگیریدەکات
زانایان دەڵێن: "نەفس و روح ئەو سوارییەن کەبەندە سواری دەبێت هەتا بەهۆیانەوە بگات بەبەهەشت یاخود بەهۆیەوە بەرەو دۆزەخ بڕوات و ئارامگرتنیش لغاوەکەیەتی".
دەلاقەی پێنجەم/ (90)جار وشەی (ئارامگرتن) لەقورئانی پیرۆزدا هاتوە
وشەی ئارامگرتن پتر لە(90)جار و لە شوینی جیاجیادا هاتوەو لەمیانەی باسی هیچ رەوشێکی تردا ئەوەندە باس نەکراوە .
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=215060218647278&set=a.131708706982430.29276.131705653649402&type=1&relevant_count=1

خه‌وی دوانیوه‌ڕۆیان باشه یان خراپ؟
خه‌وی دوانیوه‌ڕۆیان باشه یان خراپ؟
ئەنجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات خه‌وێ دوانیوه‌ڕۆیان ده‌بێته هۆی به‌هێزتر بوونی مێشك و یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بیره‌وه‌ری و زانیاریه‌كانی چه‌ندین ساڵی پێشتر به بیر مرۆڤ بێته‌وه.
به پێ تویژینه‌وه كه له ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه ئاشكرا بووه خه‌وتنی دووانیوه‌ڕۆیان سودێكی زۆر به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی به‌هێزتر بوونی مێشك و بیره‌وه‌ری و یادگه‌ی درێژخایه‌نی مرۆڤ.
توێژه‌رانی ئه‌مریكی دوو گروپیان ده‌ستنیشان كردبوو كه یه‌كێیان دوانیوه‌ڕۆیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌خه‌وتن و ئه‌وانیتر نه‌ده‌خه‌وتن.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان گروپی یه‌كه‌م واته ئه‌وانه‌ی دوانیوه‌ڕۆیان ده‌نوستن توانایی مێشك و بیرهێنانه‌وه‌یان زیاتر بوو له‌وانه‌ی تر، هه‌ر وه‌ها مێشكیان زووتر بیره‌وه‌ری و زانیاریه كۆنه‌كانیان به بیر ده‌هێنایه‌وه.
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه باسیان له‌وه‌كردوه رۆژانه 60 بۆ 90 خوله‌ك خه‌وی دووانیوه‌ڕۆ زۆر له خه‌وی به‌رده‌وام و زۆری شه‌وانه باشتره.
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=214782102008423&set=a.131708706982430.29276.131705653649402&type=1&relevant_count=1

الاشتراك في:
الرسائل (Atom)