2014-03-28
2014-03-27
هه‌ندێك لایه‌نی خراپ به‌كارهێنانی فه‌یس بووك
هه‌ندێك لایه‌نی خراپ به‌كارهێنانی فه‌یس بووك
سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه بزانین لایه‌نی باش و خراپی فه‌یس بوك په‌یوه‌ندی به خۆمانه‌وه هه‌یه واته ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خۆمان كه ئایا به باش به‌كاری ده‌هێنین یاخود به خراپ ، به هه‌ر حاڵ لێره‌دا ئاماژه بۆ چه‌ند لایه‌نێكی خراپ به‌كارهێنانی فه‌یس بوك ده‌كه‌ین :
1- دانانی ئه‌كاونتی ساخته به ناوی كچه‌وه یان به ناوی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاره‌وه : كه ئه‌مه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به ناو گه‌نجاندا بڵاوه كه هه‌ڵده‌ستن كوڕان به ناوی كچانه‌وه ئه‌كاونتی ساخته داده‌نێن بۆ فریودانی خه‌ڵكانی تر یان به ناوی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی یان ئاینی یان وه‌رزشی یان .... داده‌نێن و سوكایه‌تی به‌و كه‌سه ده‌كه‌ن .
2- ناو زڕاندن : ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له لایه‌نه خراپه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یس بوك كه ناوی خه‌ڵكی ده‌زڕێنن ئیتر به بڵاوكردنه‌وه‌ی ناو و زانیاری بێت یاخود به بڵاوكردنه‌وه وێنه و ڤیدیۆ بێت .
3- مانه‌وه بۆ كاتێكی زۆر له فه‌یس بووك بۆ مه‌به‌ستی چات كردن و كات به‌سه‌ر بردن : به‌داخه‌وه زۆربه‌مان به شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنینه‌وه له فه‌یس بوك و به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری وه‌رگرین ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ر بردن دێین ئه‌ویش به یاریكرد یان چات كردن یان خوێندنه‌وه‌ی شتی بێ سوود .
4- هاك كردن : ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی یه‌كجار ناشرینه كه به‌م دواییان بڵاو بوه‌ته‌وه له نێو كوردانیشدا كه هه‌ڵده‌ستن به هاككردنی ئه‌كاونت و په‌یجی فه‌یس بوك كه ئه‌مه دزییه به‌ڵام دزی ئه‌لیكترۆنی .
به‌رده‌وامه ......
نوسینی : هێمن هه‌ڵه‌بجه‌یی
1- دانانی ئه‌كاونتی ساخته به ناوی كچه‌وه یان به ناوی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاره‌وه : كه ئه‌مه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به ناو گه‌نجاندا بڵاوه كه هه‌ڵده‌ستن كوڕان به ناوی كچانه‌وه ئه‌كاونتی ساخته داده‌نێن بۆ فریودانی خه‌ڵكانی تر یان به ناوی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی یان ئاینی یان وه‌رزشی یان .... داده‌نێن و سوكایه‌تی به‌و كه‌سه ده‌كه‌ن .
2- ناو زڕاندن : ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له لایه‌نه خراپه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یس بوك كه ناوی خه‌ڵكی ده‌زڕێنن ئیتر به بڵاوكردنه‌وه‌ی ناو و زانیاری بێت یاخود به بڵاوكردنه‌وه وێنه و ڤیدیۆ بێت .
3- مانه‌وه بۆ كاتێكی زۆر له فه‌یس بووك بۆ مه‌به‌ستی چات كردن و كات به‌سه‌ر بردن : به‌داخه‌وه زۆربه‌مان به شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنینه‌وه له فه‌یس بوك و به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری وه‌رگرین ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ر بردن دێین ئه‌ویش به یاریكرد یان چات كردن یان خوێندنه‌وه‌ی شتی بێ سوود .
4- هاك كردن : ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی یه‌كجار ناشرینه كه به‌م دواییان بڵاو بوه‌ته‌وه له نێو كوردانیشدا كه هه‌ڵده‌ستن به هاككردنی ئه‌كاونت و په‌یجی فه‌یس بوك كه ئه‌مه دزییه به‌ڵام دزی ئه‌لیكترۆنی .
به‌رده‌وامه ......
2013-10-05
كات
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های ده ساڵ بزانیت....... پرسیار له ژن و مێردیكی لێك جیابوه‌وه‌ی نوێ بكه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های چوار ساڵ بزانیت...... پرسیار له كه‌سێكی ده‌رچووی زانكۆی تازه بكه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های یه‌ك ساڵ بزانیت...... پرسیار له قوتابیه‌كی كه‌وتوو له تاقی كردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ بكه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های مانگێك بزانیت ...... پرسیار له دایكێك بكه كه منداڵه‌كه‌ی پێش كاتی خۆی بووه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های هه‌فته‌یه‌ك بزانیت..... پرسیار له‌سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێكی هه‌فتانه بكه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های كاتژمێرێك بزانیت .... پرسیار له دوو خۆشه‌ویست بكه به نیازی دیدارن
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های خوله‌كێك بزانیت ...... پرسیار له كه‌سێك بكه له شه‌مه‌نده‌فه‌ر...ئو توبوس ... یان فڕۆكه به جێماوه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های چركه‌یه‌ك یان به‌شێك له چركه بزانن......پرسیار له كه‌سێك بكه كه ملوانكه‌ی زیوینی به‌ده‌ستهێناوه له ئۆ لۆمپیات كه زۆربه‌ی كات جیاوازی له نێوان به ده‌ستهێنانی زێڕ و زیودا چه‌ند به شێكی كه‌می چركه‌یه‌كه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های هاوڕێیه‌تی بزانیت...... یه‌كێك له ده‌ست بده
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های خوشك بزانیت .......پرسیار له كه‌سێك بكه كه خوشكی نیه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های ژیان بزانیت....... پرسار له هه‌ستی كه‌سێك بكه كه له‌سه‌ر جێگایه و چاوه‌ڕوانی مردنه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌های یادی خودا بزانیت .....بمره و ببینه كه چ شتێكت له ژیانتدا به هه‌ده‌ر داوه كه بێ‌ئاگا بووی
بۆیه كات چاوه‌ڕوانی هیچ كه‌سێك ناكات وه هه‌ر چركه‌یه‌ك كه هه‌ته سامانێكی گرنگه ئه‌گه‌ر بتوانیت سودی لێوه‌رگریت.
2013-09-07
بورجه‌كان !!
زۆرن ئەو کەسانەی باوەڕی تەواویان بە کاریگەری بورجەکان هەیە بەسەر ژیانی ئێستا‌و چارەنووس و پاشەڕۆژیانەوە. ئەم
بڕوایە وای لێکردوون، بەبەردەوامی تامەزرۆی خوێندنەوەی ئەولاپەڕانەی گۆڤار‌و ڕۆژنامەکان بن کە تایبەتن بە بەخت و بورجەکانەوە. ڕۆژنامەیەک یاخود گۆڤارێک ئەگەر گۆشەی تایبەت بە بورجەکانی تێدا نەبێت، نەک هەر بۆی ناگەڕێن و پەیدای ناکەن و نایکڕن، بەڵکو بەخۆڕایش دەستیان بکەوێت نایخوێننەوه.!!!
گەردوونناسی وەک زانستێکی سەربەخۆ جێگەی خۆی لەنێو زانستە سروشتییەکاندا کردۆتەوەو ئەستێرەناسیش کە ئەمڕۆ بۆچوونێکی کۆنی نازانستییە، پەیوەندییەکی ئەوتۆ، بەگەردوونناسییەوە نایبەستێتەوەو بەدوو ئاراستەی جیاوازدا دەڕۆن. لەئەستێرەناسیدا: گوایە ئەستێرەو
هەسارەو تەنە ئاسمانی و بورجە گەردوونییەکان، فەرمانڕەوایی بەسەر چارەنووسی مرۆڤ و ڕەوتی ژیان و تەنانەت ئایندەشیەوە دەکەن، دروست ئەو نوسراوانەیە کە سەبارەت بەبورجەکان لەڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا دەیانخوێنینەوە. بەڵام گەردوونناسی لە پێگەو جوڵەو پێکهاتەی ئەستێرەو هەسارەکان و شێوەکانیتری مادە ئاسمانییەکان، دەکۆڵێتەوەو ئەمڕۆ پشت بەمیتۆدو کەرەسەکانی زانستی فیزیای هاوچەرخ دەبەستێت.
ئەو نوسراوانەی لەگۆشەی بورجەکاندا بڵاو دەکرێنەوە ئەستێرەناسییە، کە لەچەند دێڕێکی گشتی دووبارەو چەندبارە تێناپەڕن و زادەی بیرکردنەوەی نوسەری ئەو دێڕانەن، کەسەکە بەپێی ویست و بەئارەزووی خۆی، چۆنی بۆ بێت و چۆنی پێ خۆش بێت، بەبێ هیچ لێکۆڵینەوە یان توێژینەوەیەکی وردی زانستی، بەڵکو بەپێی قسەوباسی زاری خەڵکی و ڕوداوەکانی ڕۆژ و کێشەو ئەندێشەکانی نەوەی گەنج (نەک گەورەو پیر ) ئەو بابەتانە هەڵدەبژێرێت و پێیوایە جێگای بایەخ و گرنگی پێدانی ئەوانە. لەئاکامی خوێندنەوەو بەدواداچوونی ئەو دەقانەدا، بێ دوودڵی و بێ سڵەمینەوە دەتوانین بڵێین: ناوەڕۆکی دەقی ئەو دێڕانە جگە سووکایەتی کردن و ڕابواردن بەعەقڵی خوێنەری گەنج و بەکەمزانینی ئاستی ڕوناکبیریی ئەو نەوەیە، هیچیتر نین و هەرگیز ناچنە نێو بابەتی مەعریفی هەمەڕەنگەوە تا بتوانن ئەندێشەی خوێنەر بۆ ساتێکی کەم زاخاو بدەنەوە هەروەها بابەتی کات بەسەربردن و بەزمەساتیش نین هەروەک بەرپرسانی ئەو گۆڤار‌و ڕۆژنامانە بانگەشەی بۆ دەکەن، ئەوان دەڵێن بورجەکان خوێنەریان هەیە. یاخود دەڵێن: ئامانج لەبڵاوکردنەوەیان، وەڵامدانەوەی ئارەزوو یان داواکاری توێژێکی بەرفراوانی خوێنەرە. لێرەدا پێویستە بگوترێت: ئامانجی ڕاستەقینە تەنها وەربەرهێنانی ساویلکەیی خوێنەرە بۆ دەستکەوتنی زۆرترین قازانج کە لەبارە بازرگانییەکەیدا خۆی لە پڕفرۆشی گۆڤار یان ڕۆژنامەکەدا دەبینێتەوەو ئامانجێکی پیرۆز لەو هاوکێشەیەدا بەدی ناکرێت. بەڵام ئەو نوسینانە بۆ خوێنەریان هەیە؟ ئەو خوێنەرانەش بۆ باوەڕیان بەڕاستی ئەو قسانە هەیە کە بەناوی پێشبینی بورجەکانەوە بڵاودەکرێنەوە؟ لەوەڵامدا دەبێت ئەو حەقیقەتە سایکۆلۆژییەمان لەیاد نەچێت کە ئاراستەی عەقڵی مرۆڤایەتی، هەردەم بەلای گشتاندنی خێرادا دایشکاندووەو دایدەشکێنێت و خۆی بەنموونەیەکی کەم و دەگمەنی سەرکەوتووەوە دەبەستێتەوەو دەیکاتە پێوەر بەبێ زانین و لێکدانەوەی وردی پێشەکییەکان، بەدەرئەنجامەکان دەگات. ڕوونتر بڵێین: ئەنجامێک کە بەڕێکەوت ڕوویدا بێت دەیبەستێتەوە بەوهۆکارەوە کە هاوزەمان تێبینی کردووە بەبێ ئەوەی بەدوای پەیوەندی لۆژیکی نێوان ئەو هۆکارو ئەنجامەدا، گەڕابێت. گریمان کەسێک ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە نەخۆشە، بەڕێکەوت ڕۆژنامەیەکی هەفتەی ڕابردووی بەرچاو دەکەوێت و لەگۆشەی بورجەکەی خۆیدا دەیخوێنێتەوە: لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا نەخۆش دەکەویت. ئەگەر ئەم کەسە بەدوای هۆکاری ڕاستەقینەی نەخۆشییەکەیدا نەگەڕێت و سەردانی دکتۆر نەکات و هیچ پشکنینێکی پزیشکی ئەنجام نەدات، تەنها ئەو بڕوایەی هەبێت کە لەبورجەکەیدا هاتووە، بێگومان لەداهاتوودا بورجەکەی چی بۆ نووسی بێت هەرئەوە بە واقیعیی لەلای بەرجەستە دەبێت و بۆ لەشساغیش هەر دەبێت بورجەکەی چارەسەری بۆ بنوسێت و چاکی بکاتەوە. لەم بارە سایکۆلۆژییەی ئەو جۆرە کەسێتییانەدا، ئەو ئەزموونە دەبێتە پێوەر بۆ لێکدانەوەی لایەنەکانی تری جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی. ئەو کاریگەرییە بەسەر ئەو لایەنەوە ڕەنگدەداتەوەو هەتا ئەو کاتەی کەسەکە بڕوای وەها بێت و بەو شێوەیە بیر بکاتەوە.
شایانی باسە سەرچاوە زانستییەکان سەبارەت بە پەرەسەندنی مەعریفەی مرۆڤایەتی، ئاماژە بەوە دەدەن کە مرۆڤی دێرینی ناشارستانی، کە بەر لەدروسبوونی گوند‌و شارەکان، لەئەشکەوتەکاندا ژیانی گوزەراندووە، بەم شێوە سەرەتاییە چارەسەری کێشەکانی ڕۆژگاری خۆی کردووە.
با سه‌رنه‌که‌وتن له کارێک‌دا ئاسایبێت!
با سه‌رنه‌که‌وتن له کارێک‌دا ئاسایبێت!
ئه‌وه کارێکی زۆر گرنگه که ئێمه بتوانین خه‌ڵك فێر بکه‌ین که له هه‌ڵه‌کانیان سود وه‌ربگرن، که ئه‌و هه‌سته له‌لایان ڕوونبێت که سه‌رنه‌که‌وتن و نه‌توانین به گه‌یشتن به‌ئه‌نجام ته‌نها کاتیه‌و نابێت هه‌ستکردن به شکست زاڵببێت به‌سه‌ریاندا و وازبهێنن له‌و شته‌ی ئامانجیان بۆداناوه.
له‌باتی ئه‌وه‌ی که بڕیارێکی خێرا بده‌یت به‌سه‌ر که‌سێکدا که هه‌ڵه‌یه‌کی کردووه، ده‌توانین یارمه‌تی که‌سه‌که بده‌ین که هه‌ڵه‌که ببینێت و بزانێت که ده‌کرا ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌کرایه. وه ڕێگه‌ی پیشانبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خۆی ئاماده‌بکات و که ده‌بێت چی بکات بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کێشانه له داهاتودا.
ده‌توانین هه‌میشه ئه‌وه بڵێین که ئه‌وه شتێکی باش بوو که ئه‌و هه‌وڵیدا بۆ گه‌یشتن به ئامانجی کاره‌که‌ی، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی درێژه‌پێدانی کارکردنی له‌باتی ئه‌وه‌ی که ئیتر هه‌رگیز هه‌وڵنه‌دات. باشترین شت ئه‌وه‌یه که ئێمه له‌م باره‌دا بتوانین نمونه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆمان بگێڕینه‌وه بۆ که‌سه‌که، که چۆن هه‌ڵه‌مان کردووه و سودمان له هه‌ڵه‌کان وه‌رگرتوه.
ڕابه‌رێك/ کاربه‌ده‌ستێکی باش نابێت هه‌ڵه‌کانی خۆی به‌ته‌واوی بشارێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌وه ببێته هۆی به نمونه‌بوونی بۆ که‌سانیتر که ئه‌و چۆن هه‌ندێ جار له‌شته‌کاندا سه‌رنه‌که‌وتوه به‌ڵام هه‌رگیز کۆڵینه‌داوه و بۆ ئامانجه‌کانی ڕۆشتووه، که له دوای خۆیشی زانیاری هێناوه.
هه‌ربۆیه زۆر گرنگه که له‌کاتێکدا که‌سێك که ڕۆڵی سه‌رۆکایه‌تی خێزانێك، به‌شێك، گروپێك، کارێك، شارێك...تاد ده‌کات خۆی بتوانێت به‌باشی کاربکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌کانیدا به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو و به‌هێز بۆ به نمونه‌بوونی خۆی بۆ که‌سانیتر.
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
2013-09-02
گوڵ و ماناکانی..
گوڵ و ماناکانی.. |
![]()
جوانی و بۆن خۆشی و مانا گه‌وره‌کانی و پاکی و بێگه‌ردی ناسکی ((گوڵ)) وای کردوه که له‌گه‌ل گۆڕانی مرۆڤه‌کان و مۆدێلات و پیداویستیه‌کان له هه‌موو دیاریه‌ک زیاتر په‌سه‌ند بێت بۆ هه‌موو بۆنه‌کان،، به داخه‌وه که له وڵاتی ئێمه ئه‌و گرنگیه‌ی پێ نه‌دراوه که له وڵاتانی تر ئه‌بیبین و شاره‌زامان که‌مه له‌و بواره‌دا ئه‌مه‌ش وای کردوه که خه‌ڵک به گشتی گرنگی پێ نه‌دات،،
گوڵ به پێی ره‌نگ و جۆری مانا ئه‌به‌خشێت،، لێره‌دا ته‌نها له رووی ره‌نگه‌وه ماناکانی ئه‌خه‌مه روو: گوڵی سور: ![]() به گشتی ئه‌م گوڵه مانای خۆشه‌ویستیه‌کی راسته‌قینه‌یه.. نیشانه‌ی عاشقانه، و چه‌ند پله‌یه‌کی هه‌یه به پێی کاڵی و تۆخیهکهی.. سوری تێر نیشانه‌ی هه‌ستێکی قولی خۆشه‌ویستییه،، به‌ڵام ره‌نگی سوری کاڵ مانای خۆشهوسیتیهی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه،، سوری ئاگریش واته خۆشه‌ویستی دلی ئه‌و که‌سه‌ی سوتاندوه. گوڵی زه‌رد: ![]() به گشتی به مانای غیره یه‌ت.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک گوڵێکی زه‌ردت بیاتێ مانای چیه؟؟، له‌و باوه‌ره‌دام مانای غیره نیه لێره‌دا به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه هه‌ستی گۆراوه به‌رامبه‌ر به‌و که‌سه‌ی گوڵه‌که‌ی پێشکه‌ش ئه‌کات..زۆر مانای تری وه‌کو هاوڕێیه‌تی ،، و هه‌ست کردن به دڵته‌نگی که‌سی به‌رامبه‌ر له کاتی ناخۆشیدا،، هه‌ندێ جاریس به مانای خۆشیه‌ک دێت که لاناخی ئه‌و که‌سه‌دا هه‌یه به شێوه‌یه‌کی هێمنانه. گوڵی سپی: ![]() سپی ره‌نگی وه‌فایه،، ئه‌گه‌ر که‌سێک گوڵی سپی پێشکه‌ش بکات مانای ویستی هه‌یه که په‌یوه‌ندی ببه‌ستێ له‌گه‌ڵی جا په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی بێ یان خۆشه‌ویستی یان هاوسه‌ری.. گوڵی سپی ساده مانای پاکی و بێگه‌ردی ئه‌به‌خشێت،، یان پاکی له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان ئه‌و دوو که‌سه. گوڵی مۆر: ![]() مانای جوانیه‌کی زیاد له راده ئه‌گه‌یه‌نێت و سه‌رنجراکێشانی به‌رامبه‌ر به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ره‌نگه له هه‌ندێک کاتدا به‌کارهینانی باش نیه. گوڵی پرته‌قاڵی: ![]() نیشانه‌ی شانازی و فه‌خره..مانای ساده‌ی و پاکیه. گوڵی شین: ![]() مانای خه‌یاڵ و به‌ده‌ستهێنانی ئاره‌زوویه‌کی قورسه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ره‌نگه گوڵه خۆی ده‌گمه‌نه ،، کاتێک که‌سێکی پێشکه‌شی به‌رامبه‌ری ئه‌کات مانای وایه که هیوایه‌ک هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهینانی ئه‌و ئاره‌زووه. گوڵی ره‌ش: ![]() مانای کۆتایی ژیانه،،ئه‌م جۆره ره‌نگه گوڵه هه‌یه به‌ڵام زۆر که‌م و ده‌گمه‌نه و ده‌ست ناکه‌وێت،،، ئه‌گه‌ر که‌سێ پێشکه‌شی به‌رامبه‌ری بکات مانای وایه ئه‌یه‌وێت کۆتایی به په‌یوه‌ندی نێوانیان بهێنێت هه‌ر بۆیه ئه‌م جۆره به دیاری دانانرێت چونکه نیشانه‌ی کۆتایی هێنانه. گوڵی په‌مه‌یی: ![]() پاکی ،، هه‌ست ناسکی،، ژیری،، به‌رهه‌می،، به‌ریئی،،وه هه‌روه‌ها مانای به‌وه‌فای و باشی مامه‌ڵه ئه‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ جوانی و خوره‌وشتی به‌رز. |
توو به‌سوده بۆ پیاوان و ژنان له قۆناغی هاوسه‌رگیریدا!!
توو به‌سوده بۆ پیاوان و ژنان له قۆناغی هاوسه‌رگیریدا!!
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ خواردنی توو ده‌بێته هۆی به‌هێزبوون و به‌پێتی به‌رهه‌می پیاوان. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانی توێژه‌ره‌وان له تاقیگه‌ی لۆرانس بێركلی نیشتمانی ئه‌مریكی ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه
خواردنی توو بڕێكی زۆر له ڤیتامین C ی پێویستی تێدایه بۆ به‌پیتی به‌رهه‌می پیاوان و هه‌روه‌ها مه‌گنسیۆمی پێویست بۆ
به‌رهه‌مهێنانی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن كه ده‌بێته هۆی پێدانی بواری زیاتر بۆ دروستبوونی منداڵ هه‌روه‌ها خواردنی توو ده‌بێته هۆی
پارێزگاریكردنی سپێرم،هاوكات توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه پیاوان له‌سه‌رو ته‌مه‌نی 44 ساڵیه‌وه پێویسته رێژه‌یه‌كی باشیان له ڤیتامین C ده‌ست بكه‌وێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر تێكچوونی DNA له‌ناو سپێرمدا،له‌وباره‌یه‌شه‌وه جۆلییت ویلسۆن توێژه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت توو ده‌بێته هۆی پێدانی خۆراكی پێویست بۆ توانای به‌رهه‌مهێنان له‌لای ژنان و پیاوان،بۆیه زانایان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه گرنگی به خواردنی توو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ترسیان له نه‌بوونی منداڵ نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی توو سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ترشی فۆلیك كه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی كۆرپه. له.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ خواردنی توو ده‌بێته هۆی به‌هێزبوون و به‌پێتی به‌رهه‌می پیاوان. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانی توێژه‌ره‌وان له تاقیگه‌ی لۆرانس بێركلی نیشتمانی ئه‌مریكی ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه
خواردنی توو بڕێكی زۆر له ڤیتامین C ی پێویستی تێدایه بۆ به‌پیتی به‌رهه‌می پیاوان و هه‌روه‌ها مه‌گنسیۆمی پێویست بۆ
به‌رهه‌مهێنانی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن كه ده‌بێته هۆی پێدانی بواری زیاتر بۆ دروستبوونی منداڵ هه‌روه‌ها خواردنی توو ده‌بێته هۆی
پارێزگاریكردنی سپێرم،هاوكات توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه پیاوان له‌سه‌رو ته‌مه‌نی 44 ساڵیه‌وه پێویسته رێژه‌یه‌كی باشیان له ڤیتامین C ده‌ست بكه‌وێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر تێكچوونی DNA له‌ناو سپێرمدا،له‌وباره‌یه‌شه‌وه جۆلییت ویلسۆن توێژه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت توو ده‌بێته هۆی پێدانی خۆراكی پێویست بۆ توانای به‌رهه‌مهێنان له‌لای ژنان و پیاوان،بۆیه زانایان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه گرنگی به خواردنی توو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ترسیان له نه‌بوونی منداڵ نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی توو سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ترشی فۆلیك كه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی كۆرپه. له.
2013-08-26
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تاسه‌ر ژن ومێرد به‌خته‌وه‌ر بن
|
سوودی ئاو بۆ ته‌ندروستییمان
سوودی ئاو بۆ ته‌ندروستییمان
ئایا ده‌زانێت ئاو 60% کێشی له‌شت پێکده‌هێنێت؟ له‌شمان ئاو به‌کارده‌هێنێت هه‌ر له خانه و ئۆرگانaw و شانه‌کان بۆ ڕاگرتنی پله‌ی گه‌رما و فرمانه‌کانی تری له‌ش. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌شمان ئاو به‌فیڕۆ ده‌دات به‌هۆی ئاره‌قکردنه‌وه و هه‌ناسه‌دان و کۆئه‌ندامی هه‌رس و میز، گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان تێرئاو بکه‌ینه‌وه به خواردنه‌وه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌کانی تر و ئه‌و خواردنانه‌ی که ئاوی زۆریان تێدایه. ئه‌و بڕه ئاوه‌ی پێویستت پێیه‌تی به‌نده به چه‌ند هۆکارێکه‌وه، وه‌ک ئه‌و دۆخه گه‌رمایه‌ی لێی ده‌ژیت، چه‌ند ڕۆژانه ئیش ده‌که‌یت و چالاکیی ئه‌نجام ده‌ده‌یت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جۆری نه‌خۆشیی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست دانی ئاوی له‌ش و هتد.
ئاو پارێزگاریی له شانه‌کانی له‌ش و دڕکه په‌تک و جوومگه‌کان ده‌کات. ئاو زیاتر له‌ئه‌وه‌ی توینوێتیمان بشکێنی و پله‌ی گه‌رمی له‌شمان ڕێکبخات ده‌کات. یارمه‌تی له‌شمان ده‌دات به شێداری بمێنێته‌وه. ئایا هه‌ست به جێ ده‌که‌یت کاتێک ده‌م و لووت و چاومان ووشک ده‌بێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر به تێرئاویی بمێنینه‌وه، باشترین ئاستی شیداری له‌شمان ده‌هێڵینه‌وه به تایبه‌تی شوێنه هه‌ستیاره‌کان و هه‌روه‌ها خوێن و ئێسک و مێشک. ئاوی یارمه‌تی پارێزگاری دڕکه په‌تک ده‌دات وه‌ک چه‌ورکردن وه‌هایه بۆی. له‌کاتی جووڵه‌ی بڕبڕه‌کان و وه‌کو کوشنیش وه‌هایه بۆی.
ئاو یارمه‌تی فڕێدانی پاشه‌ڕۆ ده‌دات له له‌شدا
ئه‌گه‌ر بڕێکی باش ئاو بخۆیت، ئه‌وا یارمه‌تی فڕێدانی پاشه‌ڕۆ ده‌دات له‌له‌شمان له‌ڕێگه‌ی ئاره‌ق و میزکردن و پیسایی. گورچیله و جگه‌ر ئاو به‌کارده‌هێنن بۆ فڕێدانی پاشه‌ڕۆ. ئاو یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پیساییه‌که‌ت به‌ئاسانی به کۆئه‌ندای هه‌رسکردندا تێپه‌ڕبێت، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌بزی نه‌بیت، واته ناهێڵێت پیساییه‌که‌ت ڕه‌ق بێت. به‌لام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه به خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر قهبزییهکهت چاک ده‌بێت.
ئاو و هه‌رسکردن
هه‌رسکردنی له ده‌م به‌هۆی لیکه‌وه ده‌ست پێده‌کات. هه‌رسکردن به‌هۆی ئه‌و ئه‌نزایمانه‌ی که لیک ده‌ری ده‌دات، که هه‌ندێ کانزا و خواردنی به‌سسوود له‌ئه‌نجامی تێکشکاندنی خۆراکه‌وه بۆ یه‌که سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌رده‌داته ناو ده‌مه‌وه. ئه‌م کانزا و یه‌که خۆراکییانه، له‌ش سوودیان لێوه‌رده‌گرێت. ئاو یارمه‌تی هه‌رسکردنی فایبه‌ره توواوه‌کان ده‌دات. به‌یارمه‌تی ئاو، کۆئه‌ندامی هه‌رسمان سوود له فایبه‌ره توواوه‌کان وه‌رده‌گرێت بۆئه‌وه‌ی پیساییه‌که شیوه‌یه‌کی ڕێک وه‌رگرێت و به‌ئاسای تێپه‌ڕێت.
ئاو له وشک بوونه‌وه ده‌مان پارێزێت
ئاوی له‌شمان که‌م ده‌کات یان ده‌فه‌وتێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئیشی قورسمان کرد، ئاره‌قی زۆرمان کردن به‌هۆی گه‌رماوه، یان تا مان به‌ربێته‌وه، یان تووشی نه‌خۆشییه‌ک بووین ببێته هۆی سکچوون و ڕشانه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌هۆی یه‌کێک له‌ئه‌مانه‌وه تووشی که‌م ئاویی بووین ده‌بێت ئاوی زیاتر وه‌ربگرین بۆئه‌وه‌ی ئاستی ئاوی له‌شمان زیاد بکه‌ین بۆ ئاستی سروشتیی. پیشکهکهت ئامۆژگاریت ده‌کات به خواردنی شله‌مه‌نی بۆ یارمه‌تیدانی چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی میزڵدان و به‌ردی بۆری میز. ئه‌گه‌ر دووگیانیت یان شیر ده‌ده‌یت به منداله‌که‌ت _(بۆ خانمان) ده‌بێت ڕاوێژی پزیشکه‌که‌ت بکه‌یت چونکه به‌تایبه‌تی به‌هۆی شیردانه‌وه ئاو زیاتر له‌ئاسایی وون ده‌که‌یت.
چه‌ندێک له‌شت پێویستی به ئاوه؟
هه‌ندێ توێژینه‌وه‌ی نوێی زانستی پێیان وه‌هایه زیادبوونی بڕی ئاو- وه‌ک وه‌ک ئامۆژگاریمان ده‌که‌ن به 8 ئۆنس په‌رداخ ئاو له ڕۆژێکدا- ئه‌و سووده زۆره‌ی نه‌بێت که پێشتر شاره‌زایان پێیان وابوو. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕووی فیزیاوییه‌وه ته‌ندروستن، ئاوی ته‌واویان ده‌ست ده‌که‌وێت به خواردنه‌وه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نی و گه‌رمییه‌کان، به‌پێی سه‌نته‌ره‌کانی کۆنترۆڵکردنی نه‌خۆشیی و پارێزیی. ئه‌گه‌ر دڵنیا نیت له تێر ئاویت، ته‌ماشای میزه‌که‌ت بکه. ئه‌گه‌ر ڕوون بوو ئه‌وا زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆخ بوو ئه‌وا که‌م ئاوی.
2013-08-17
خواردنی ماسی ئاستی زیره‌كی مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه

سه‌ره‌ڕای ئه‌و سوده زۆرانه‌ی كه ماسی هه‌یه‌تی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا ده‌ركه‌وتوه خواردنی ماسی ده‌بێته هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی زیره‌كی مرۆڤ. كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سویدی ئاشكرایان كردوه خواردنی ماسی ئاستی زیره‌كی مرۆڤ به‌رزده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ربێت و له هه‌فته‌یه‌كدا2جار بخورێت . ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 400كه‌س ئه‌نجام دراوه له ئاكامدا ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه 2جار ماسی ده‌خۆن ئاستی زیره‌كیان له%12به‌رزده‌بێته‌وه
2013-08-14
به هه‌ڵبژاردنی میوه‌یه‌ك كه‌سایه‌تیت بناسه
به هه‌ڵبژاردنی میوه‌یه‌ك كه‌سایه‌تیت بناسه
ده‌رونناسه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا سه‌لماندوویانه كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی جۆری ئه‌و میوه‌یه‌وه‌یه كه حه‌زیان لێیه‌تی.
سێ‌و :
ئه‌گه‌ر حه‌زت له سێوه كه‌سێكیت كه به بێ بیر كردنه‌وه و به بێ ئه‌وه‌ی حه‌زت لێیبێت كاره‌كانت ئه‌نجامده‌ده‌یت و قسه ره‌قیت و حه‌ز به سه‌فه‌ر ده‌كه‌یت.
پرته‌قاڵ:
كه‌سێكی به سه‌بر و به توانایت.حه‌ز ده‌كه‌یت له ئه‌نجامدانی كاره‌كانتدا له‌سه‌رخۆ بیت و له هه‌مان كاتیش‌دا به جوانی كاره‌كانت به‌ڕێوه به‌ریت ،هه‌روه‌ها كه‌سێكی شه‌رمنیت و لای ده‌ورووبه‌ره‌كانت جێی باوه‌ڕیت.
هه‌رمێ:
ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵی خۆت بخه‌یته سه‌ر كارێك ده‌توانی به جوانی كۆتایی به كاره‌كانت بێنیت، هه‌ندێ كات له ئه‌نجامدانی كاره‌كانتدا به‌رده‌وام نیت ،هه‌روه‌ها زۆر به په‌رۆشیت بۆ بینی ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششه‌كانت .
گێلاس:
هه‌ندێ كات له ژیانتا رووبه‌رووی به‌رزی و لێژی ده‌بیته‌وه، به‌رده‌وام بیر له به‌ده‌ست هێنانی بڕێكی زۆر پاره ده‌كه‌یته‌وه.
مۆز:
كه‌سێكی میهره‌بان ، خوێنگه‌رم و دڵسۆزیت، زۆركات بێزاریت له‌وه‌ی كه زۆر باوه‌ڕت به خۆت نییه و هه‌ندێك هه‌ستی ترست تێدا به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها زۆر كات ده‌ورووبه‌ره‌كانت ئیستخلالت ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به باشی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت .
2013-08-13
خواردنەوە گازییەكان هەرزەكاران توندوتیژ دەكەن
خواردنەوە گازییەكان هەرزەكاران توندوتیژ دەكەن
لە وڵاتی ئەمەریكا 1848 هەرزەكار كە تەمەنیان لە نێوان 14 تا 18 ساڵانە تاقی كراونەتەوە، تاوەكوو بزانن تا چەند خواردنەوە گازییەكان كاریگەریی بەسەریاندا هەیە.
لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەدا دەركەوتووە، كە خواردنەوەی گازی هەرزەكاران بەرەو توندوتیژی دەبات و ئەو هەرزەكارانەی خواردنەوەی گازی زۆر دەخۆنەوە و كاری توندوتیژیی بە ڕێژەی 9 تا 15 لەسەدا زیاتر تووندڕەون.
زیانی خواردنەوە گازییەكان زۆرن، بەڵام لە هەموویان باوتر ئەوەیە، كە مرۆڤ تووشی بەدهەرسی، كفت بوون و سەرئێشە دەكات، ئەمە جگە لەوەی لە هەر قوتوو یان شووشەیەك 10 كەوچك شەكری تێدایە و ڤیتامین بی لە نێو لەشدا لەناو دەبات.
خواردنەوەی گازی، گازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆنی تێدایە، كە دەبێتە هۆكار بۆ تێكدانی ئەنزیمەكان، هەروەها بەهۆی زۆری كافین دڵ زیاد لێدەدات و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە و هەر هەموویشیان ترسناكتر ترشی فسفۆریكە، كە دەبێتە هۆی داخورانی ئێسك.
لە وڵاتی ئەمەریكا 1848 هەرزەكار كە تەمەنیان لە نێوان 14 تا 18 ساڵانە تاقی كراونەتەوە، تاوەكوو بزانن تا چەند خواردنەوە گازییەكان كاریگەریی بەسەریاندا هەیە.
لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەدا دەركەوتووە، كە خواردنەوەی گازی هەرزەكاران بەرەو توندوتیژی دەبات و ئەو هەرزەكارانەی خواردنەوەی گازی زۆر دەخۆنەوە و كاری توندوتیژیی بە ڕێژەی 9 تا 15 لەسەدا زیاتر تووندڕەون.
زیانی خواردنەوە گازییەكان زۆرن، بەڵام لە هەموویان باوتر ئەوەیە، كە مرۆڤ تووشی بەدهەرسی، كفت بوون و سەرئێشە دەكات، ئەمە جگە لەوەی لە هەر قوتوو یان شووشەیەك 10 كەوچك شەكری تێدایە و ڤیتامین بی لە نێو لەشدا لەناو دەبات.
خواردنەوەی گازی، گازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆنی تێدایە، كە دەبێتە هۆكار بۆ تێكدانی ئەنزیمەكان، هەروەها بەهۆی زۆری كافین دڵ زیاد لێدەدات و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە و هەر هەموویشیان ترسناكتر ترشی فسفۆریكە، كە دەبێتە هۆی داخورانی ئێسك.
كاریگه‌ریی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر مرۆڤ
كاریگه‌ریی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر مرۆڤ
|
هه‌میشه مرۆڤ ده‌گه‌ڕێت به شوێن ئه‌وه‌دا، كه چۆن له باشترین باری ته‌ندروستیدا بێت و چۆن كاته‌كانی ژیانی بكاته خۆشترین كات، به‌رده‌وامیش ئه‌و پرسیاره له خۆمان ده‌كه‌ین، چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانماندا هه‌ست به خۆشی بكه‌ین . وه‌ڵامێكی زۆر ئاسان‌و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و پرسیارانه، خۆشه‌ویستییه .
* خۆشه‌ویستی هێزو توانای زۆر ده‌به‌خشێت به مرۆڤ: شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن: خۆشه‌ویستی هه‌ڵده‌ستێت به به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی باشبونی باری ده‌رونیی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی چالاكبونی ته‌ندروستیی جه‌سته‌و مێشك، هه‌ر بۆیه پێویسته رێگه به خۆشه‌ویستی بدرێت كه بێته ناو هه‌سته‌كانمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزو تواناكانمان له نوێبونه‌وه‌دا بن بۆ بهدهستهێتاتی ته‌ندروستییه‌كی باش. * خۆشه‌ویستی ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی فشاری ده‌رونیی و دڵه‌ڕاوكێ: خۆشه‌ویستی وا ده‌كات كه ره‌زامه‌ند بیت به‌وه‌ی كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت كارت تێبكات و كۆنترۆڵت بكات و یارمه‌تییه‌كانی لێ وه‌ربگریت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌و بۆ ژیانی هاوسه‌رگیریی. هه‌ر وه‌ك چۆن شاره‌زا له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان ( جون جوتمان ) ده‌ڵێت: ئه‌م لایه‌نه زۆر گرنكه له ژیانی مرۆڤدا به تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ستانی ئیشوكاریان زۆر له سه‌ره و به‌رپرسیارێتی زۆریان هه‌یه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه بونی خۆشه‌ویستی ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ و دودڵییه و سوكبونی ئه‌و باره قورسانه‌ی له‌سه‌ر شانیانه. * هه‌میشه هه‌ست به گه‌نجێتی ده‌كه‌یت: شاره‌زایان وه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆشه‌ویستی له ناو ناخیاندایه زیاتر هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌ن و زیاتر زه‌رده‌خه‌نه‌و پێكه‌نین له‌سه‌ر لێوهكانیانه. ده‌شڵێن: خۆشه‌ویستی وه‌ك ( اكسیر الشباب) وایه واته ده‌رمانی گه‌نج بونه‌وه، چونكه له كاتێكدا كه مرۆڤ هه‌ست به خۆشه‌ویستی ده‌كات هۆرمۆنی (ئه‌ندرۆفین) دروستده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبونی ناردنی خوێن بۆ پێست، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه پێستی مرۆڤ له‌و كاتانه‌دا نه‌رم و بریقه‌دارتر بێت‌و چرچیی ده‌موچاو كه‌متر بێت. * چاوه‌كانت پرشنگدارتر و قژت بریقه‌دار تر ده‌بێت: ئایا ده‌زانیت كه دروستبونی (ئه‌درینالین) و هۆرمۆناتی جنسی وه‌ك ( تیتیسرۆن و ستروجین ) رێژه‌كه‌ی زیاد ده‌كات له كاتێكدا كه مرۆڤ هه‌ست به خۆشه‌ویستی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بیلبیله‌ی چاو فراوانتر و سه‌رنجڕاكێشتر ده‌بێت وه هه‌ر به هۆی زیادبونی ئه‌و هۆرمۆناتانهوه قژ ته‌ندروستتر و بریقه‌دارتر ده‌بێت. |
سودی ئومێد و مه‌ترسيه‌كانی بێ ئومێدی

ئوميد:هۆكاريكه كه مرۆڤه‌كان به هۆيه‌وه له ژياندا ده‌توانن به‌رده‌وام بن و گه‌شبين بن بۆ داهاتوويان.
ئوميد واته دروستی چونكه ژيانی پڕ كردووه له دروستكاريی ....
واته متمانه به خۆ بوون و پڕ ووزه‌و توانا و به‌رهه‌م و سه‌ركه‌وتن
ئومێد له وشهكانيشدا دروست ده‌بن بۆيه هه‌ميشه له كردنی كارێكدا وشه‌ی باش و جوان بهكاربهينه وه‌ك (ده‌گه‌م به ئاوات . سه‌رده‌كه‌وم . كه خوا نوسيبێتی ده‌بێت بۆم . ...............هتد).
سودی ئومێد:
گه‌شبين و دڵخۆشی به كۆتايی ئه‌و كاره‌ی كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌يت وه گومانی باش له ناخت‌دا دروست ئه‌بێت و متمانه‌ت به خوا‌و به توانای خۆت زياد ئه‌بێت..بۆيه ئومێد له ناخت‌دا بچێنه.
مه‌ترسيه‌كانی نائومێدی:ئه‌بێته هۆی خه‌له‌ل و ناته‌واوی له باوهڕتدا..هه‌روه‌ها بێ ئومێدی مرۆڤ به‌ره‌و بێ چارهيی ئه‌بات و هێز و توانای مرۆڤايه‌تی له ده‌ست ئه‌دات. بێ ئومێدی دات ده‌ماڵێ له هه‌موو ئومێد و بههايهك كه دهيخوازيت بۆ ژيان. ئه‌وكاته حه‌زت بۆ ژيان و باوه‌ڕت به خۆت نامێنێت .ئه‌گه‌ر ههلێكيش هه‌بێت كه ڕه‌نگه ببێتهه هۆی دڵخۆشيت له ده‌ستی بده‌يت.
ته‌نيا نابێ سه‌رت با بده‌يت و بڵێيت ئومێد له ئارادايه ......پاشان بڕۆيت به سه‌ريدا...به‌ڵكو ئه‌بێت له ناخت‌دا ئومێد بچێنيت تا بگۆردرێت بۆ كه‌سێكی سودبه‌خش و هيوا به‌خش..
ئه‌وه‌ش بزانه كه خۆشی و ناخۆشيهكانی ژيان هه‌مووی به ده‌ست تۆ نييه له‌به‌رئه‌وه هه‌رگيز نا‌ئومێد مه‌به ژيانت به ده‌ستی خۆت به‌ره‌و وێران و خراپی مه‌به.
2013-08-12
ئافرەت چیە؟!!!!!!!
ئافرەت چیە؟!!!!!!!
پیاوێك ئه‌لێت ئافره‌ت وه‌كو پێلاو وایه … كه‌ی بیه‌وێت ئه‌توانێ بیگۆری دانه‌یه‌كی باشتر پهیدابكاتپیاوێكی دانا جوابی ئه‌و قسه‌ی ده‌داته‌وه به جوانترین شێوه.جارێكیان پیاوێكی دانا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه پیاوێك دانیشتوو ،هه‌ندێك له‌پیاوه‌كان باسی ئافره‌ت و هاوسه‌رگیریان كرده‌وه …
یه‌كێك له‌پیاوه‌كان ووتی : ئافره‌ت وه‌كو پێلاو وایه … كه‌ی بیه‌وێت ئه‌توانێ بیگۆری دانه‌یه‌كی باشتر په‌یدابكات ….
……
پیاوه‌كانی تر سه‌یری پیاوه داناكهیان كرد و ووتیان بیر و رای تۆچییه ده‌رباره‌ی قسه‌كانی ئه‌م پیاوه ؟
پیاوه داناكه ووتی : قسه‌ی ئه‌و برایه زۆر راسته !
ئافره‌ت وه‌كو پێلاو وه‌هایه بۆ كه‌سێك كه‌خۆی وه‌كو ( پێ ) هه‌ژمار بكات ..
وه‌ئافره‌ت وه‌كو تاج وایه بۆ كه‌سێك كه خۆی وه‌كو شا هه‌ژمار بكات …
كه‌واتا سه‌رزه‌نشتی ئه‌و پیاوه مه‌كه‌ن … به‌ڵكو بزانن چۆن ده‌روانێته خۆى
2013-08-10
شەش هۆکاری گرنگ بۆ خەوێکی حەوت کاتژمێری
شەش هۆکاری گرنگ بۆ خەوێکی حەوت کاتژمێری
لەوانەیە تۆ زۆر گرنگی بەخەوت بدەیت و زۆر بخەوی یان یەکێك بیت لەوانەی کە کێشەیان لەگەڵ خەودا هەیە و بێخەون. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەلایەن ئێکسپریمێنتاڵ بایلۆجی لە ساڵی ٢٠١٣ دا دەریخستووە کە خەوێکی باشی چەند کاتژمێری ئەبێتە هۆی پارێزگاریکردنی دڵ و سیەکانی مرۆڤ لە نەخۆشی.
ئەگەر لە پێنچ کاتژمێر کەمتر بخەوی لە شەو ڕۆژێکدا مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن، جەڵدەی میشك دووجار زیاتر ئەکات. بەڵام ئەگەر لە حەوت کاتژمێریش زیاتر بخەوی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن زیاتر ئەبن.
لەڕێگەی خەوتنێکی ٧ هەتا ٩ کاتژمێری لەسەر یەك لە شەوڕۆژێکدا بۆ کەسێکی گەورە لەم ناڕەحەتیانە دەپارێزرێت:
- تێکچونی دەروون/ ئەگەر ٧ کاژمێر بخەوێ
- نەخۆشیەکانی دڵ/ ئەگەر ٦ کاتژمێر بخەوێ
- ناڕەحەتی لە هەناسەداندا/ ئەگەر ٥ کاتژمێر بخەوێ
- نەخۆشی شەکرە/ ئەگەر ٥ کاتژمێر بخەوێ
- شێرپەنچەی سنگ/ ئەگەر ٦ کاتژمێر بخەوێ
بەمشێوەیە دەتوانی باشتر بخەوی:
زۆربەی مرۆڤ لە هەرزەکارەوە بگرە هەتا بەتەمەنەکان پێویستیان بە حەوت هەتا هەشت کاتژمێر خەو هەیە لە شەوێکدا. بەڵام کاتێك کە تۆ خەمباری، نەخۆشی یان زۆر فشارت لەسەر بووبێ، ئەوکاتە ئاسان نیە کە خەوێکی باش بکەیت لەو شەوەدا، وەك ڕۆژنامەی (ئێڤریدەی هێلس) دەنوسێ.
- کاتێك کە مرۆڤ لەخەو هەستا و هەستی بە چالاکی کرد وبێ کێشە ڕۆژەکەی بەڕێکرد هەتا خەوی شەوێکیتر، ئەوکاتە ئەو کەسە باش خەوتووە، وەك تیمۆ پارتانێن ئەڵێ کە پزیشکی بواری خەوە لە پەیمانگا بۆ تەندروستی و گەشت بۆ ( هۆ بی ڵ).
چەند خەوت پێویستە:
٧-٩ کاتژمێر بۆ مرۆڤی سەروو ١٨ ساڵان
٨.٥- ٩.٥ کاتژمێر بۆ تەمەن ١٠- ١٧ ساڵان
١٠- ١١ کاتژمێر بۆ مناڵی ٥- ١٠ ساڵان
هەندێ شێواز و تەکنیکی باش بۆ خەوێکی باش:
١. شوێنی نوستنێکی ئارام و گونجاو دروست بکە. چەند کاتژمێریك پیش خەوتنت ڕووناکی بکوژێنەرەوە یان کەمیکەرەوە، خۆت لە ڕووناکی کۆمپیوتەر و تێڤێ و دووربگرە و بزانە پلەی گەرمی ژوورەکەت گونجاوە/ واتە لە ٢٢-٢٥ پلەی گەرمادا بێت.
٢. بەشێوەیەکی ڕۆتینی هەموو شەوێ خۆت ڕانهێنە کە هەمیشە لە دەورووبەری ئەو کاتژمێرەدا بجیتە ناو جێگەی نوستنەوە. هەندێجار بەهۆی گەشت و سەردانەکانەوە ئەم ڕۆتینە تیك دەشکێت.
٣. ئارام بگرە. چەند کاتژمێرێك پێش خەوتن هەوڵبدە کەمێك چالاکیەکانت کەمکەرەوە. دەتوانی کتێبیك بخوێنیتەوە، گوێ لە شتێكی ئارام بگریت، خۆت بشۆی بە ئاوێکی گەرم، ڕاهێنانێکی دەروونی بکەیت بۆ خاوبوونەوەت وەك تەکنیکی هەناسەدان یان مێدیتاشون، یان هەرشتێکیتر کە ئارامیت بداتێ. بەمشێوەیە تۆ بەختێك ئەدەیت بە لەشت کە خاوببێتەوە دوای بەسەربردنی ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی.
٤. هەوڵبدە کە پلانت هەبێ بۆ خەوەکەت. کە هەشت کاتژمێر تەرخان بکەیت بۆ ناو جێگەی خەوتنت- وە نیو کاتژمێر زیاتر لەناو جێگەی نوستندا بیت زۆر ئەرێنیە، وەك فیلیس سێ. زێ کە پرۆفیسۆرە لە بواری دەماردا و سەرۆکی سەنتەری خەوە لە زانکۆی نۆتهوستێم لە شیکاگۆ.
٥. وەرزش بکە. وەرزشی بەردەوام، بەڵام نابێ ٣- ٦ کاتژمێر پێش خەوتن ئەنجام بدرێت. کە بەڕۆژدا چالاكیت هەبێ دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی ئاستی سترێس و هۆکارێك دەبێ بۆ خێرا خاوبوونەوەت کە ئەمیش لە دوایدا هاوکارت ئەبێ بۆ خەوێکی باش.
٦. لە ژوورەکەی خۆتا بخەوە. ڕێگە مەدە کە ژووری نوستنت ببێتە ژووری کارکردن. بەڵکو تەنها ژوورێك بێ بۆ خەوتن.
عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی
لەسویدیەوە وەریگێڕاوە
2013-08-05
كه‌سانى گه‌شبین هه‌میشه ئه‌م ئاكار و رِهوشتانهى هه‌یه:
كه‌سانى گه‌شبین هه‌میشه ئه‌م ئاكار و رِهوشتانهى هه‌یه:
1- بوونى توانا له‌سه‌ر بۆچوونى ئیجابى،ئه‌و بۆچوونانه خودى یان بابه‌تى یان بۆ داهاتوو بن.2- توانایى له‌سه‌ر پاڵپشتكردنى خود بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى چالاكى و كارلێك كردن له‌گه‌ڵ گۆرِان و مه‌وقفه جیاوازه‌كان دا.
3- متمانه بوون به خود وه ئیمان به تواناى شه‌خصي و هه‌وڵ دان بۆ وه‌به‌ر هێنان.
4- نهرِوانینى رِهشبینانه بۆ كێشه‌كان و مه‌وقیفه‌كانى نائومێدى،به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دۆینه‌وه‌ى شیكارى گونجاو بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك.
5- بوونى ئیمانى ته‌واو به‌وه‌ى دواى هه‌موو ناخۆشى یه‌ك خۆشى دێت،وه مه‌سه‌له‌ى سه‌رپێچى كه‌ر و ئاڵۆز زۆر كه‌مه.
6- بوونى ئیمان به گۆرِان واى لێ ده‌كات كه ئاماده‌بێت بۆ ئه‌و كارى گۆرِان جا ئه‌و گۆرِانانه دراسه‌كرابن یان ههرِهمهكى.
7- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌شبینه بۆیه برِێكى زۆر گه‌وره به‌رهه‌م ده‌هێنێت به پێى تواناى له ووزه جیاوازه‌كانى و سوود ده‌بینێت له هه‌مووشتێ كه خێر و باشى تێدابێت.
8- له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر كارێك ده‌كات به پێى رِێژهى باشى تیایدا.
9- به توانایى له مامه‌ڵه‌كردن و تێگه‌شتن له‌گه‌ڵ بیر و رِاى جیاواز دا و وه هاوسه‌نگى كردن له گفتوگۆكردنى ئیجابى و ته‌حه‌مول كردنى رِاى جیاواز.
10- به توانایى له‌سه‌ر پلان دانانى ستراتیجى، ئه‌وه‌ش به پێى ئه‌و رِوانینه گه‌شه‌ى یان ئه‌و هێزه گه‌شبینانه‌یه كه هه‌یه‌تى.
چۆن ده‌ژیت له مانگی هه‌نگوینی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت؟؟
چۆن ده‌ژیت له مانگی هه‌نگوینی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت؟؟
ئافره‌ت به‌ته‌نها خاوه‌نی كلیلی به‌خته‌وه‌ری و هۆكاری سه‌ره‌كی خۆشه‌ویستی یه،ئه‌و خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌رییه‌ی كه نامێنێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك له به‌هاوسه‌ربوون تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ش چه‌ندین شاره‌زای بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی ژن و مێرد ڕوونیان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن :ئافره‌ت ده‌توانێت به هۆی چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده و ئاسانه‌وه ژیانی هاوسه‌رێتی بۆ مانگی هه‌نگوینی هه‌میشه‌یی بگۆڕێت.....
ئه‌ویش به پشت به‌ستن به‌م خاڵانه:-
یه‌كه‌م: لێبووردن :
پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت هه‌موو كات چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشتی بكاته‌وه ...به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ندێ جار ئه‌و به‌و ده‌وره هه‌ستێت هه‌تا خلاف و جیاوازیه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
دووه‌م: گفتوگۆ:
پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌ری گوێگرتنی هه‌بێت و ڕای وه‌ربگرێت بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه له ماڵه‌كه‌یدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه،وه ده‌بێت كاتێ هاوسه‌ره‌كه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات قسه‌كانی پێ نه‌بڕێت تا ته‌واو ده‌بێت.گفتوگۆكردنی كێشه‌كان به هێمنی یه‌كێكه له ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ر كردن.
سێهه‌م: نه‌رم ونیانی :
هه‌رچه‌نده ئافره‌ت ئه‌و ڕایه‌ی كه هه‌یه‌تی ڕاست بێت ،نابێت ده‌مارگیری تیا بكات، وه نابێت هه‌موو كێشه‌كه بخاته ئه‌ستۆی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه و بۆ ئه‌وی به‌جێ بهێڵێ به‌ڵكو ده‌بێت پێكه‌وه به نه‌رم و نیانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن،ئه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی جوان و نه‌رم و نیان تێی بگه‌یه‌نێ و قه‌ناعه‌تی پێ بكات نه‌ك فه‌رزی بكات به‌سه‌ریدا،وه نابێت هه‌میشه خه‌ریكی كار و مه‌شغوڵ بێت و بیر له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان نه‌كاته‌وه و لاوه‌كیه‌كان به‌گرنگ بزانێت پێویسته هاوسه‌نگی ڕابگرێت.
چواره‌م: غیره كردن:
غیره كردن دوو جۆری هه‌یه یه‌كێكیان ئیجابی یه كه وا له هاوسه‌ر ده‌كات هه‌ست به خۆشه‌ویستی خێزانه‌كه‌ی بكات و بزانێت هه‌وڵی پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ی نێوانیان ده‌دات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و غیره‌یه له ڕاده‌ی خۆی تێپه‌ڕی كرد ده‌بێته غیره‌یه‌كی سلبی چونكه گومان بردن له هه‌ر جووڵه و هه‌ڵس و كه‌وتێك سزا و ناخۆشی به‌دواوه‌یه.
پێنجه‌م: دڵسۆزی:
دڵسۆزی بنه‌مایه‌كی بنچینه‌یی یه كه پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری سه‌ركه‌وتنی ژیانی هاوسه‌رێتی یه،به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵسۆزیه له قه‌ناعه‌تی ئافره‌ته‌كه‌وه بێت نه‌ك له‌به‌ر هۆی باو‌و نه‌ریت و كۆمه‌ڵگا بێت.
بۆیه ئافره‌تی به‌ڕێز:
تۆ به هه‌نگاونانت به‌م خاڵانه وات لێده‌كات كه ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وتوانه‌ت هه‌بێت و زاڵ ده‌بیت به‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌و ناخۆشیی و ته‌نگانه‌كانی ژیان ..... ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه ئه‌وه‌یه كه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ خوودی خۆت بكه‌یت و به سنگێكی فراوان و ئارام گرتنه‌وه هه‌وڵی جێ به‌جێكردنیان بده‌یت....
به‌هیوای به‌سه‌ربردنی ژیانێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌رانه بۆ هه‌موو هاوسه‌ران...
سه‌رچاوه : ئيسلام تایم
هه‌ندێك نهێنی مرۆڤ
هه‌ندێك نهێنی مرۆڤ
ڕه‌نگه زۆربه‌مان هه‌ست به‌چه‌ند شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌كه‌ین، كه له‌جه‌سته‌ماندا هه‌یه، یاخود ڕۆژانه به‌ریه‌ككه‌وتنمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و نازانین چه‌نده سه‌یرن، كه ڕه‌نگه هه‌ندێك جار باوه‌ڕكردن پێی ئه‌سته‌مبێت.
به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی مرۆڤ‌و ژیانی ڕۆژانه‌مان، پڕن له‌شتی سه‌یرو نهێنی، كه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێ‌یان ده‌ڕوانین‌و سه‌رنجیان ناده‌ین، به‌ڵام زانستی نوێ به‌رده‌وام نهێنیی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه حه‌وت شتی سه‌رسوڕهێنه‌رن، كه له‌هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌ن:
1ـ تاكه به‌ش له‌له‌شدا كه خوێنی بۆ ناچێت ڕه‌شێنه‌ی چاوه.
2ـ گوێی چه‌پ به‌هێزتره لهبیستندا وه‌ك له‌گوێی ڕاست.
3ـ درێژیی شاده‌ماره‌كان له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا، (600) هه‌زار كلیۆمه‌تره.
4ـ ساڵانه مرۆڤ بڕی دوو تۆن ئاو ده‌خواته‌وه.
5ـ مێشكی مرۆڤ له (14) هه‌زار ملیۆن خانه‌ی وردیله پێكدێت.
6ـ ڕێژه‌ی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن له‌له‌شی مرۆڤدا، (25) ملیار خڕۆكه‌یه.
7ـ مرۆڤ له‌یه‌ك خوله‌كدا (16) جار هه‌ناسه ده‌دات.
وازهێنان له 10 خوو، ته‌ندروستیت باش ده‌كات و ته‌مه‌نیشت درێژ ده‌كات
وازهێنان له 10 خوو، ته‌ندروستیت باش ده‌كات و ته‌مه‌نیشت درێژ ده‌كات
خواردن و خواردنه‌وه و وه‌رزش كردن ئه‌و لایه‌نه گرنگه‌ی ژیانی مرۆڤه‌و خۆپاراستن له‌و خواردنانه‌ی مرۆڤ خوی پێوه گرتووهدهبێتههۆی ته‌مه‌ن درێژیی.به‌پێی دوا لێكوڵینه‌وه‌ش ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌تا 87 ساڵ درێژه، به‌لام زانایان ده‌ڵێن؛چه‌نده مرۆڤ جیناتی خۆی بپارێزێت، ئه‌وا ده‌توانێ زیاتر بژی و ته‌مه‌نی بگاته 120 ساڵ. هه‌ر كه‌س له ژیاندا چی ده‌خوات چی پێ ده‌خورێ، بێ گومان ده‌یزانێ، له‌هه‌ر خواردنێك پێوسته چه‌ندی لێ بخواتلهلایهكی تره‌وه وه‌رزش كردن كه بنه‌مای به‌رده‌وامیی ژیانه، گرنگیدان به‌م دوو كاره سه‌ره‌كییه‌ی ژیان، ته‌مه‌نمان درێژ دهكاتو له‌ش تهندروستدهبێت.بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت كورت نه‌بێت، ره‌چاوی ئه‌م ده خاڵه بكه.1ـ هه‌ڵچوون: هه‌ڵچوونی زۆر به‌رگری له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌و زوو پیرت ده‌كات. 2ـ خواردنه‌وه‌ی كهولیی: زۆر خواردنه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی هه‌ناوی مرۆڤ شه‌ته‌ك ده‌كات.3ـ نه‌جولان: بۆ هه‌ر مرۆڤێك پێوسته له رۆژێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نیو سه‌عات به‌پێ بڕوات.4ـ خواردنی چه‌ور: خورادنی زۆر چه‌ور ده‌بێته هۆی كۆڵسترۆڵی زیاده‌و زه‌ره‌ری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.5ـ هه‌وای پیس و جگه‌ره كێشان: ته‌نگه نه‌فه‌سی و گیرانی بۆرییه‌كانی هه‌وا زیاتر به‌هۆی هه‌وای پیسه‌وه‌و توشبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه.6ـ زۆر مانه‌وه له‌به‌ر خۆر: كه باشترین هۆكاره بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست. 7ـ بێ خه‌وی: هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و له‌بیرچونه‌وه هه‌مووی له كه‌م خه‌وییه‌وه دروستده‌بێت، ئه‌و ژووره‌ی لێی دهخهوندهبێت ته‌لفزیۆنی تێدانه‌بێت و تاریك بێت، له‌رۆژیكدا 6 بۆ 7 سه‌عات بخه‌ویت. 8ـ به‌خێونه‌كردنی ئاژه‌ڵی ماڵی له‌ماڵه‌كه‌تدا: به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی هه‌ڵچوون كه‌م ده‌كاته‌وه، له جه‌ڵته‌ی دڵیش دوورت ده‌خاته‌وه. 9ـ خواردنی شیرینی: ده‌بێته‌هۆی قه‌ڵه‌وی و ناڕه‌حه‌تی دڵ.10ـ بێ هیوایی: بوونی هیوا له‌رووی جه‌سته‌ی و رۆحییه‌وه مرۆڤ زیندوو ده‌كاته‌وه جۆری ژیانی جوانتر ده‌كات.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)